رقم لێتانە....!
Monday, 20/05/2013, 12:00
كوردین..!!
پڕین لە خۆخۆریى
لە خوێنمژیى و
لە پیاوكوژیى
لە جەللاد و خیانەتكاریى
دەسەڵاتى زاڵم و جوانكوژیى
ئازادی كوژ، خاكفرۆشیى
لە قاتیل و لە دڵپیسى
هاوار هاوار هاوارە
لەنێوماندا
هەرچى رق و دووبەرەكى و كینە هەیە
بووەتە سەرچاوەى ژیان
لەم بستە خاكەى كوردستان
ئەمەتان لە هەگبەدابوو
لە پاش سەدام و بەعسیەكان.؟
ئازادیخوازان زیندانى دەكرێن
قەڵەمەكان تیرۆر و
هونەرمەند ئازار دەدرێن
ئەى رۆژانە
كچان و ژنان
لەم هەرێمە بێ بەرهەمە
دەسوتێنرین و دەكوژرێن
لوتیان دەبڕن دەشێوێنرێن
دەنگە جوانەكان كپ دەكرێن
زیندانى ماڵ و نهێنیش
هەر پڕ دەكرێن
هاوار هاوار هاوارە
گەر شیوعی بیت
شەڵاڵى خوێنت دەكەن
كۆمۆنیست بیت
بە بەرچاوى خەڵكەوە
كافرو تیرۆرت دەكەن
پەكەكە بیت
شوێن بزر و زیندبەچاڵت دەكەن
رۆژهەڵاتى
ئەتكدەكرێ و
تیزاب بە لاشەیاندا دەكرێ
ئەنفال درێژەى هەیەو
لەنێوماندا وەكو دەسەڵاتى بەعسی
بە پیرۆزى رادەگیرێ
شۆڕشگیرەكەى دوێنێ
بازرگانە و
لە وڵاتانەوە
كاڵاى بەسەرچو دەهێنێ
بەعسی و ئەنفالچیەكانیش
خانەنشین و
دیوەخانیان بۆ دائەنرێ
جاش قەڵەمەكانیش
زەوى روكن و
پلەو پایەیان پێ دەدرێ
رۆژنامەنوسانى بوێر
نوسەر و شاعیرو هونەرمەند
بۆ هەڵویستیان زەنگى مردنیان لێدەدرێ
هاوار هاوار هاوارە
سامانى ئەم كوردستانە
بۆرى و تەنكەر
پێى گرتوەو هەموو دەرۆن
ئەم وڵاتە جێدەهیڵن
گیرفانى ئەوان پڕدەكەن
دەردەسەری و نەهامەتیش
بۆ خەڵكەكەى بە جێدێڵن
لەبەرانبەر كۆچى ئەوان
دەرمانى ئیكسپایەرو
خۆراكى بەسەرچو
بۆ خەڵكى هەژار دەهێنن
هاوار هاوار هاوارە
یاسای دارستان وانیە
گورگیش لە شوینى مەڕ نیە
ئەم نەرێتە دژ مرۆڤە
خەسڵەتى كۆنى بەعسیە
بە جێماوە لە وڵاتمان
ئیستا موڵكى
دەسەڵات و حكومەتى كوردستانیە
تف لە یاساى دژە ئینسان
لەو عەدالەتەى هێناتان
تف لە بەرنامە و پەیڕەوتان
لە كردارتان ...
بەرپرس بوەتە پاشاى بەختەوەر
میللەتیشتان كرد سەرگەردان.
حەسیب پشدەرى_ فینلاند
19.5.2013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست