بەرێز سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى بە هاناى پەیمانگاى تەکنیکى کەلارەوە بچۆ
Tuesday, 12/02/2013, 12:00
هەر لە سەرەتاى دانانى بەرێز (د.ایاد) بە راگرى پەیمانگاى تەکنیکى کەلار کەس گومانى لەوە نەبوە کە کەسێکى موحتەرەمە بەلام کەسیش گومانى لەوە نەبوو کە کەسێکى ئیدارى نیەو تەنها بتێکە دانراوە وە و لەملاو ئەولاوە تەحەکومى پێ ئەکرێت و دەستى بە کلاوەکەى خۆیەوە گرتوە با با نەیبات ، وە سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیک خۆتیش گومانت لەم قسەیە نیە چونکە لە کۆبونەوەى رۆژى سێ شەممە(28/1/2013) لەگەل ئێمەى فەرمانبەر و مامۆستایانى پەیمانگا چەند مامۆستایە; باسى کەم و کورتیەکانى پەیمانگایان کرد تۆش لە وەلامدا وتت کە لە هیچ کەسێکى قبول ناکەم قسەى زاڵ بێت بەسەر عەمیدا بێت یانى خەلکى وا هەیە کە قسەى زاڵە بەسەر عەمیدا و لە هەمان کاتدا واتە عەمید دەسەلاتى نیە ئەگەر دەسەلاتى هەبێت خۆى ناهێلێت کەس قسەى زاڵ بێت بەسەریدا نەک سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیک ، جا ئەم بێ دەسەلاتیەى راگر واى کردووە بێ سەرو بەریەک و گەندەلیەکى زۆر لە پەیمانگادا رووبدات و زۆرجاریش ئەوترێت هەموو فەرمانبەرانى پەیمانگا راگرن تەنها یەک کەس نەبێت ئەویش یاریدەدەرى راگرە ، وە لە خوارەوە مشتێک لە خوارێکى ئەو گەندەلیانە ئەخەمە روو:
1- سەرەتا لە راگرەوە دەست پێ ئەکەم زۆرجاریش کوردەوارى وتویانە ئەگەر سەرچاوە لێل بێت ئەوا هەموو ئاوەکە لێل ئەبێت، راگر لە هەفتەیەکدا رۆژێک سەردانى کۆلێژى تەکنیکى سلێمانى دەکات و وانە دەلێتەوە بەلام گەندەلیەکە لەوەدیەدایە کە ئۆتۆمبیلى پەیمانگا دەروات وە لە خانەقینەوە تا دەگاتە سلێمانى و دەگەرێتەوە برى 100 لیتر بانزین دەخوات جگە لە مەسروفاتى ترى ئۆتۆمبیلەکە و جگە لەوەى کە سەیاقەکەشى دەکاتە ئیفاد کە برى 50 هەزار وەردەگرێت، جا مەفروزە بە ئۆتۆمبیلى خۆى بروات نەک بە ئۆتۆمبیلى پەیمانگا چونکە بۆ ئیشى شەخێى خۆى دەروات نەک پەیمانگا .
2- دانانى سکرتێرەکەى کە بروانامەى دبلۆمى تەکنیکى هەیە لە دروستى ئاژەل بە لێپسراوى هۆبەى راگەیاندن لە کاتێکدا کە فەرمانبەرێکمان هەیە کە بروانامەى بەکالۆریۆسى هەیە لە راگەیاندن و کەسێکى شیاوە بۆ ئەوەى بکرێتە لێپسراوى هۆبەى راگەیاندن بەلام بۆ ناکرێت ؟ لە وەلامدا ئەلێم چونکە سکرتێرەکەى خانەقینیە و هەموو بەیانیەک لە خانەقینەوە ئەى هێنێت بۆ کەلار وە ئەیشیباتەوە بۆیە کردویەتی بە لێپسراوى هۆبەى راگەیاندن وە لەوەش گەندەلى تر ئەوەیە ئەبێت هەموو لیپسراوێک لە هۆبەى خۆى دەوام بکات بەلام ئەم بەرێزە هەر لە سکرتاریەتى راگر دەوام ئەکات و سەر بە هۆبەى راگەیانداندا ناکات.
3- وە گەندەلیەکى زۆر روون و قیزەون ئەیش لەکاتى دامەزراندنى یەکەمەکانى پارى سەر پەیمانگا کرا ، لە کۆى 30 یەکەم و دووەمى و سَیەمەکانى سەر پەیمانگا چەند کەسێکیان دامەزراند لەبەر ئەوەى خانەقینى بوون یان کەسى نزیکیان هەبوو لە پەیمانگا بۆ نموونە:
- سێیەمى سەر بەشى ژمێریاریان دامەزراند لەبەرئەوەى خزمێکى نزیکى سەرۆک بەشە.
- یەکەمى بەشى سیستەمى کۆمپیوتەریان دامەزراند لەبەرئەوەى خانەقینیە و باوکى برادەرى راگرە.
- دووەمى سەر بەشى کارگێرى کاریانیان دامەزراند ئەویش لەبەرئەوەى خانەقینیە و باوکى برادەرى راگرە .
- یەکەمى سەر بەشى بەروبومى کێلگەى دامەزراند ئەویش لەبەر ئەوەى خانەقینیەو نەقلیان کردوە بۆ بەشى سیستەمى کۆمپیوتەر وەکو باخەوان لە کاتێکدا بەشى ناوبراو 29 فەرمانبەرى هەیە و ژمارەیان زیادە و وتیانە باببێتە 30 بۆ ئەوەى جووت بێتەوە چونکە حەزیان لە تاک نیە .جا راگرى پەیمانگا ئەى ئەزانى تر تاوانیان چى بوو کە دانەمەزران بەس لەبەر ئەوە بوو باوکیان ئاوى ئەلوەنى نەخوار دبوو.
4- دانانى کەسێکى خانەقینى بە سەرۆک بەشى کارگێرى کار کە بروانامەى بەکالۆریۆسى هەیە لە کۆمپیوتەر وە هێشتا خوێندکارى ماستەرە لە زانکۆى فەرەنسى لوبنانى لە بوارى ئیدارە ئەگەر بروانامەکەشى بە دەست بهێنێت تەنها پیشەییە نەک ئەکادیمى لەگەل ئەوەدا کەسێکى شیاو هەبوو کە لە بەکالۆریۆسى (ادارەو اقتێاد) هەیە و نازناوى زانستییش هەیە بۆئەوەى بکرێتە سەرۆک بەش ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم خانەقینیە لە بەشى کارگێرى کارى بەیانیان دەرس ئەلێتەوە وە سەرۆک بەشەکەى وتبوى ئەگر بمزانیایە دەرسم پێى نە ئەدا چونکە هیچ باگراوندێکى ئیدارى نیە .
5- یەکێکى تر لە گەندەلیەکانى پەیمانگا لابردنى پەنجەمۆرە لە سەر سەرۆک بەش و ماستەر و دکتۆراکان ، ئەمەش واى کردووە هەر یەک لە وانە بە کەیفى خۆیان دەوام بکەن ، کەس وا هەیە لە 9 دێت لە 12 ئەرواتەوە ئێمەى داماویش ئەگەر بەیانیان لە 8:20 پەنجەمۆر نەکەین نیو سەعات غیاب ئەدرێین ،جا بۆ ئەم جیاوازیە هەبێت بۆ هەموومان وەکو یەک فەرمانبەر نین ؟ لە ئەوەش گەندەلى تر کەسى وا هەیە سەعات 10 ئەرواتەوە وە سەعات 2:50 تەنها بۆ پەنجەمۆرەکە دێتەوە.
6- یەکێکى تر لە گەندەلیەکانى پەیمانگا بوونى جیاوازیەکى زۆر لە خەرجکردنى دەرماڵەى جوگرافى ، کە بەپێى بریارێک دەرماڵەى جوگرافى لە ساڵى 2008 بۆ فەرمانبەرانى پەیمانگا خەرج دەکرێت بەلام ئەگەر لەو ماوەیدا کەسێک مۆلەتى هەبێت برێک پارەى لێ ئەبرێت بە پێى ژمارەى مۆڵەتەکە بەلام بەداخەوە لەمەش جیاوازیان دروست کردووە فەرمانبەرى وا هەیە 10 رۆژ مۆڵەتیان بۆى نوسیوە بەلام لێپسراوى هۆبەى کارگێرى کە 100 رۆژ زیاتر مۆلەتى هەیە تەنها یەک رۆژیان بۆى نوسیوە لە کاتێکدا لە مانگێکدا بەلامى کەمەوە 5 رۆژ نایات بۆ دەوام وە لە ساڵى 2005 کە لە پەیمانگاى تەکنیکى کەلارە تا ئەمرۆ تەنها یەک رۆژ مۆلەت هەیە لە دۆسیەکەى ، لەوەش گەندەلى تر ئێستا دەوام ناکات کەس نازانێت بۆ کوێ سەفەرى کردووە کەچى مۆلەتى وەرنەگرتووە وە لە دەرمالەى جوگرافى ئەم مانگەیە یەک دیناریان لێى نەبریوە بەلام بۆ باجییەکى داماو یەک هەزاریان بریوە لەبەر ئەوەى یەک رۆژ مۆڵەتى وەرگرتووە.
جا لە کۆتایدا بەڕێز سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیک ئایا ئەمە حالى پەیمانگاى تەکنیکى کەلار ، تکایە خۆت ئاوەڕێک لە پەیمانگا بدەرەوە و بە هانایەوە بچۆ با چیتر لەوە خراپتر نەبێت و نوقم نەبێت لە دەریاى گەندەلى وە دلنیاشم تەنها بە بەرێزت چارەسەر دەکرێت ئەم گەندەلیانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست