روونكردنەوەیەك لەسەر روونكردنەوەكەی كەمالی سەید قادر
Friday, 14/01/2011, 12:00
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی روونكردنەوەیەكی بەڕێز كەمال سەید قادر لە سایتی رۆژنامەی دەستوور و لەفین بەناوی (روونكردنەوەیەك لەسەر هۆكاری شاراوەی رەتكردنەوەی كاك كۆسرەت بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم)، لەبارەی ئەم چەواشەكارییەوە چەند تێبینییەكم لا دروستبوو بە پێویستی دەزانم بۆ خوێنەرانی بخەمەروو.
پێش هەموو شتێك دوورو نزیك كەمال سەید قادر ناناسم و ئاگاداری ئەو چیرۆكە نیم كە بۆی هۆنیومەتەوەو باسكردنی بابەتگەلێكی لەوجۆرەی ئەو باسی دەكات هیچ كاتێك پەیوەندی بە منەوە نەبووەو تەنیا قسەیەكیشم لەبارەوە نەكردووە. من بمەویت كاریك بكەم یان شتیك بلیم خۆم بلاوی دەكەمەوە بۆ داوا لەو دەكەم ئەو كارە بۆ من بكات. هەموو كەس باش دەزانیت من كەسیكی راستەوخۆم شتی شاراوەم نییە.
بەڵكو جارێك بە تەلەفۆن ئەو پەیوەندی پێوەكردم كە بە هیچ جۆرێك باسی كاك كۆسرەتم لەگەڵدا نەكردووە.
زۆرم پێ سەیرە بەڕێز سەید قادر چاكەی هەوڵەكانم بۆ بەردانی لە زیندان بەوە دەداتەوە كە چیرۆكی خەیاڵیم بۆ هەڵبەستێت، زۆریشم پێ سەیر نییە كە زوو زوو دانپێدانانەكانی دەگۆڕێت و هەرجارەی بەو لایەدا شەنی دەكات كە خۆی دەیەوێت.
بەڕێزیان لەجیاتی لەو سەرمایەی نەمسادا بەردەوام بێت لەسەر توێژینەوەی گەرم وگوڕ هاتووە زانیاری هەڵە بڵاودەكاتەوە.
بۆیە لەڕێی ئەم روونكردنەوەیەوە جارێكی تر دووپاتی دەكەمەوە نە بەڕێز كەمال سەید قادر دەناسم و نە تەلەفۆنم بۆ كردووە بەڵكو ئەو یەكجار بە تەلەفۆنەكەی خۆی قسەی لەگەڵدا كردووم كە دوورو نزیك باسی كاك كۆسرەت یان هیچ لایەنێكی دیكەم نەكردووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست