به قاچاغ بردنی نه‌وت و هۆکارێک بۆ به‌رده‌وامی توندوتیژی له عێراق
Sunday, 01/08/2010, 12:00
ململانێ له عێراق دا مێژوویه‌کی دوورودرێژی هه‌یه به‌ڵام شوێن پێ سه‌ره‌کیه‌که‌ی ده‌توانرێت له داگیرکردنی کوه‌یت دا بدۆزرێته‌وه له لایه‌ن عێراقه‌وه له ساڵی 1990 که بووه هۆی ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌کی. له دوای داگیرکردنه‌که، هاوپه‌یمانان به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا هاتنه ناو کوه‌یت و ئازادیان کرد له شه‌ری که‌نداودا. هه‌رچه‌نده به هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان تونرا کوه‌یت له ژێرده‌ستی عێراق ڕزگار بکرێت به‌ڵام نه‌یتوانی سه‌دام له سه‌ر ده‌سه‌ڵات لاببات. له‌دوای شه‌ڕی که‌نداو، کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی گه‌مارۆی ئابووری خسته‌سه‌ر عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ووڵاته ناچار بکرێت ڕێگه به پشکێنه‌رانی چه‌كی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بدات بچنه ناو عێراق. ململانێ و ناکۆکی له نێوان پێکهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان دا سه‌ری هه‌ڵدا له سه‌ر ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سه‌رچاوه‌کانی نه‌وت وه‌هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵات له عێراق دا. له‌و ماوه‌یه‌دا ئهوگهمارۆیهی که خرایویه سه‌ر ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت ته‌نها ڕێگه‌ی به بڕێکی دیاری کراوی نه‌وت ده‌دا که بنێرێتهدهره به‌پێی به‌رنامه‌ی خۆراك به‌رامبه‌ر نه‌وتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان.
سه‌رۆکی عێراق، سه‌ددام حسین، تاوانبارکرا به هاوکاری کردنی تیرۆستان وه یارمه‌تی دانیان. وه هه‌روه‌ها حکومه‌ته‌که‌ی تومهتبارکرا به هه‌ولدان بۆ به‌رهه‌م هێنانی چه‌کی کۆمه‌ڵ کۆژ دژی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی. له دوای هێرشی تیرۆرستی بۆ سه‌ر دووتاوهری بازرگانی، حکومه‌تی ئه‌مریکا به‌سه‌رۆکایه‌تی جۆرج بوش ده‌ستی کرد به کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی دژی تیرۆریزم. له 2003 دا، حکومه‌تی ئه‌مریکا سه‌رۆکایه‌تی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانی کرد له داگیرکردنی عێراق دا وه توانیان سه‌ددام له ده‌سه‌ڵات بهێننه خواره‌وه.
پێداچوونه‌وه به کێشمه‌کێشم له عێراق دا
له دوای له‌سه‌رکار لابرنی سه‌ددام و حکومه‌ته‌که‌ی،حکومه‌تی ئه‌مریکا وهاوپه‌یمانه‌کانی هه‌وڵه‌کانیان خسته‌کار بۆ بنیات نانه‌وه‌ی عێراق ودامه‌زراندنی حکومه‌تێکی دیموکرات. ئه‌م هه‌وڵانه ڕووبه‌رووی به‌رهه‌ڵستی بوونه‌وه له لایه‌ن ئه‌و تووندڕهوانهوه که شه‌ڕده‌که‌ن دژی حکومه‌ته تازه‌که‌و سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان. ئه‌و هێرشانه‌ی که‌ئه‌نجام ده‌دران ئامانجه‌کانیان دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ته تازه‌که بوون له به‌ر ئه‌وه ڕێگاکان به‌ستران وه‌کو هه‌وڵیک بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و هێرشانه.سه‌رچاوه وه هانده‌ری سه‌رکی ناکۆکی له عێراق دا جیاوازی وتوندو تیژیه له نێوان پێکهاته سه‌ره‌کیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی دا وه‌کو: کورد، شیعه‌کان وه سوننه‌کان. سونه‌کان پشگریان له حزبی به‌عسی ههڵهوهشاوه ده‌کرد وه نایه‌نه‌وێت هاوکاری وویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان بکه‌ن له حکومه‌تی تازه‌دا. بێ متمانه‌یی و گومان له نێوان ئه‌و پێکهاته سه‌ره‌کیانه‌دا له سه‌ر ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی بیره نه‌وته‌کانه. ده‌وترێت که شیعه‌کان له لایه‌ن ئێرانه‌وه هاوکاری ده‌کرێن وکورد له وا نیشان دەدان لایه‌ن ئەمریكاوه پشتیوانی ده‌کرێت. سه‌رچاوه‌یه‌کی تری سه‌ره‌کی ناکۆکی ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کانن له به‌شی باکوری ووڵات. ئه‌نسارول ئیسلام وه جوندول ئیسلام که ده‌وترێت له لایه‌ن قاعیده‌وه یارمه‌تی ده‌درێن بۆ تێکدانی ئارامی هه‌رێمی باکۆر. سوننه توندڕه‌وه‌کان شه‌ڕ دژی حکومه‌تی تازه و داگیرکردنی ئه‌مریکا ده‌که‌ن. له لایه‌کی تره‌وه کورده‌کان شهر بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌ریمه‌که‌یان وه ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی نه‌وتی هه‌رێم(که‌رکوک)ده‌که‌ن.
به قاچاغ بردنی نه‌وت
نه‌وت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی داهاته له عێراق دا. ئامانجی سه‌ره‌کی حیزبه‌کان له ململانێکه‌دا بریته له ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه. بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌رمایه بۆ ئه‌و مه‌به‌ست نه‌وت به قاچاغ ده‌برێت. له لایه‌کی تره‌وه هه‌ندێ لایه‌نی تر سودیان له‌و ململانێه وه‌رگرتووه به‌هۆی ناجێگیری حکومه‌ت و به قاچاغ بردنی نه‌وت.به‌قاچاغ بردنی نه‌وت بووه هۆی ڕێگری له به‌رده‌م داهاتی حکومه‌ت که ده‌توانرا به‌کاربهێنرێت له بنیات نانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری وه دابین کردنی پێوویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی ژیان. به‌هۆی که‌می ده‌رامه‌ت و ناسه‌قامگیری حکومه‌ت له وڵات دا، حکومه‌تی نوێ توانای چاودێری کردنی سنوره‌کانی نیه له هاتنه ناوه‌وه‌ی چه که به‌کارده‌هێنرێن که ناکۆکیه‌کاندا. ده‌ست که‌وتنی قازانج له به تاڵان بردبی نه‌وت وا له حیزبه‌کان ده‌کات هاوکاری حکومه‌ت نه‌بن له کۆتایی پێهێنانی ناکۆکیه‌کان وه ئارام کردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که. ئه‌و گروپانه‌ی که له تاڵان بردنی نه‌وت تێوه‌گلاون بریتین له: مافیاکانی نه‌وت، یاخیه‌کان، به‌رپرسه حکومیه گه‌نده‌ڵه‌کان،گروپه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، و هه‌رێمی کوردستان.
نه‌خشه‌ی ملاملانێ: قاچاغی نه‌وت
https://www.kurdistanpost.nu/biz/image_com/naxshaemlmlane.jpgلێکدانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ململانێ
به‌قاچاغ بردنی نه‌وت به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی دوای شه‌ڕی که‌نداو ده‌ستی پێ‌کرد حیزنی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه. داهاته‌که‌ی به‌کارده‌هێنرا بۆ یارمه‌تی دانی چالاکیه‌کانی حیزب وه هه‌روه‌ها دژی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش به‌کارده‌هێنرا که دژی ده‌سه‌ڵاتی حیزب بوون. دوای نه‌مانی حکومه‌تی سه‌ددام، به‌تاڵان بردنی نه‌وت تا ئێستاش به‌رده‌وامه.ڕژێمی تازه نه‌یتوانیوه کۆنترۆلی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بکات وه به‌رپرسه‌کان له‌ناو حکومه‌تی تازه‌دا به‌رتیلیان پێ ده‌دریت. داهاته‌که‌شی به‌کارده هینرێت بۆ یارمه‌تی دانی چالاکیه‌کانی تیرۆستان وه شێواندنی ئارامی وڵات. به‌شێک له‌وانه‌ی له پیشه‌سازی نه‌وت دا کارده‌که‌ن ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان به‌کارده‌هێنن بۆ خۆده‌وله‌مه‌ند کردن. له‌وماوه‌یه‌دا تۆری قاچاغ چیه‌کانی نه‌وت په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و یارمه‌تی به‌ره‌وپێش بردنی بازاری ڕه‌شی نه‌وتی داوه بۆ به‌تاڵان بردنی نه‌وتی عێراق. له دوای روخانی سه‌ددام به قاچاغی نه‌وت زیاتر ڕێکخراوه له‌لایه‌ن تۆڕه‌کانی مافیای نه‌وت وه میلیشیاکان.
له دوای ڕژێمی سه‌دام تۆڕه‌کانی قاچاغی نه‌وت له ناو نه‌چوون به‌ڵکۆ به‌رده‌وام بوون له گه‌ڵ چالاکیه نایاساییه‌کانیان.بونی ئه‌و تۆڕانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێ سه‌روبه‌ری له پێکهاته وه چۆنیه‌تی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت. وه هۆکارێکی تر بریتیه له نا ڕۆشنی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کان. ڕووخانی ڕژیم وبۆشایی ئه‌منی هه‌لی ڕه‌خساند بۆ به‌تاڵان بردنی نه‌وت وه هانی هه‌ندێ چه‌ته‌ی تری دا خۆیان ڕێك بخه‌ن وه به‌شدار بن له قاچاغیهکهدا.
حکومه‌تی نوی توانای چاودێری کردنی سنوره‌کان نه‌بووه. سنوره به‌ره‌ڵاکان له لایه‌ن قاچاغچیه‌کانه‌وه سودی لێ وه‌رگیراوه. ڕێگای سه‌ره‌کی که‌به‌کار هاتووه بریتیه له سنووری عێراق-سوریا که زۆر ترین قاچاغی له خۆ ده‌گرێت. ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی که له‌لایه‌ن سوریا‌و عێراقه‌وه ئیمزا کراوه بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی خاو له گه‌ڵ به‌رهه‌می نه‌وت له لایه‌ن قاچاغچیه‌کانه‌وه سودی لێ وه‌رده‌گیرێت. هه‌ردوو عێراق و سوریا تاوان بارده‌کرێن به پێشێلکردنی ڕیکه‌وتنه‌که که ڕێگه به قاچاغی ده‌دات. به‌رپرسی گومرگه‌کان، وه‌زاره‌ته‌کان وه دارای له هاوکاریدان له گه‌ڵ هه‌ندێ کۆمپانیای بیانی بۆ ئاودیو سنورکردنی نه‌وتی خاو. بۆ ده‌ست ڕاگه‌یشتن به نه‌وت گروپه یاخیه‌کان به‌رتیل ده‌ده‌ن به به‌رپرسه‌کان. وه به‌رپرسه‌کان پشکیان هه‌یه له‌و قازانجه‌ی به‌ده‌ست دێت له گه‌ڵ یاخیه‌کان دا.
بڕی ئه‌و داهاته‌ی که‌ده‌ست ده‌که‌وێت له لایه‌ن یاخیه‌کان و په‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌کانه‌وه ئێجگار زۆره. قازانجی ده‌ست که‌وتوو له گه‌نده‌ڵی زیاتردا وه هاوکاری کردنی توندوتیژی به‌کارده‌هێنرێت.تۆره‌کانی قاچاغچیه‌تی نه‌وت له گه‌شه‌ی به‌رده‌وام دان به‌جۆرێك که کاریگه‌ری زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر به‌رپرسه‌کان بۆ مۆرکردنی ڕێکه‌وتنی نا ئاسایی. بڕی ئه‌و داهاته‌ی که له‌ده‌ست چووه به‌هۆێ گه‌نده‌ڵی زیاتر له یه‌ك بلیۆن دۆلاره.به‌ردوام زیاد بوونی گه‌نده‌ڵی له لایه‌ن به‌رپرسه حکومیه‌کان وه هه‌ندێ لایه‌نی سه‌ربه‌خۆ بووه‌ته هۆی بێ متمانه‌یی هاوڵاتیان به چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه. ژماره‌یه‌کی زۆر له هاوڵاتیان ده‌ستیان داوه‌ته چالاکی نایاسایی بۆ به‌ده‌ستهێنانی بژێوی ژیان، له به‌ر ئه‌وه به‌هۆی ناچالاکی یاسا وه بوونی حکومه‌تێکی ناجێگیر وه بوونی گه‌نده‌ڵی هانی ژماره‌یه‌کی زۆر له پڕۆژه‌ی بازرگانی بۆچکی داوه بۆ به‌قاچاغی نه‌وت.
گروپه میلیشیاکان هاوکاریه‌کی زۆری قاچاغچیه‌تی نه‌وتیان داوه.ئه‌و گروپانه پێك دێن له گروپی نه‌ته‌وه‌ی وه ئایینی جیاوازکه به‌شدارن له ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هه‌ندێك له هه‌رێمی نه‌وت وه به‌تاڵان بردنی. له به‌سره، پێشبرکێ له نێوان حیزبه شیعه‌کاندا ڕێگه‌ی داوه به دامه‌زراندنی گرۆبه میلیشیاکان که بوونه هۆی زیاد بوونی قاچاغچیه‌تی وه ناکۆکی له هه‌رێمه‌که‌دا. ئه‌و گروپانه وگرۆپه تاوانکاره‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ست به‌سه‌ر هه‌رێمه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی نه‌وتدا بگرن وه‌کو به‌سره. حیزبی فهدحیلهی که حیزبیکی شیعه‌یه، کۆنترۆلی پیشه‌سازی نه‌وتی کردووه له به‌سره. کاتێك سه‌رۆک وه‌زیارانی تازه نوری مالیکی نه‌یتوانی وه‌زاره‌تی نه‌وت بداته ئه‌و حیزبه، حیزبه‌که هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ستاندنی هه‌نارده‌کرنی نه‌وتی کرد له هه‌رێمه‌وه.گروپه تانکارهکان له هه‌رێمه نه‌وتیه جیاوازه‌کانه‌وه به‌رپرسیارن له کونکردنی بۆڕیه نه‌وته‌کان وه ڕاکێشانی نه‌وت لێیان.نه‌وته قاچاغه‌که گواستراوه‌ته‌وه به به‌کارهێنانی هه‌موو ڕێگاکان له ژێر چاودێری گروپه میلیشیاکان وه ڕێکخراوه تاوانباره‌کان. به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه حکومیه‌کان به‌شدارن له گروپانه‌دا وه هاوکاریان ده‌که‌ن به پیدانی زانیاری وه هاوکاری تر له به‌رامبه‌ر قازانجی ماددیدا.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌مان کێشه‌ی هه‌یه له گه‌ڵ حکومه‌تی تازه‌ی عێراق له سه‌ر ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی نه‌وت. به‌رپرسه کورده‌کان له ململانێی به‌رده‌وام دان له گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی له کونترۆڵ کردنی بیره نه‌وته‌کانی باکور. حکومه‌تی هه‌رێم هاوکار دۆزه‌ره‌وه نه وتیه سه‌ربه‌خۆکان ده‌کات وه خه‌ریکی دامه‌زراندنی پاڵێوگه‌ی سه‌ربه‌خۆیه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه حکومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه کۆنترۆڵی ده‌رهێنانی نه‌وت بکات که هه‌رێمه‌که‌دا وه به قاچاغ بردنی نه‌وت له‌سنوری تورکیا‌و ئیرانەوە به‌رده‌وام دوباره بۆته‌وه .
ده‌ست تێوه‌ردانی له ناکۆکیه‌کاندا
هه‌ردوو ده‌ست تێوه‌ردانی کرداری و پێویستن بۆ کۆتایی پێ هێنانی ناکۆکیه‌کان له عێرق دا. کۆڕانکاری له به‌ده‌ست هێنان له سه‌رچاوه‌کانی نه‌وته‌وه کاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر به‌روه‌پێش چوونی سیاسی ،کۆمه‌ڵایه‌تی، و ئابووری وڵات. حکومه‌ت 30% داهاتی له ده‌ست ده‌چێت له ئه‌نجامی به قاچاغ بردنی نه‌وت. وه هه‌روه‌ها قازانجی قاچاغیهکه به‌کارده‌هێنرێت بۆ هاوکاری کردنی میلیشیاکان وه گرپه یاخیه‌کان. بۆ چاره‌سه‌ر وه کۆتایی پێهێنانی قاچاغچیه‌تی نه‌وت پێویسته چه‌ند هه‌نگاوێك بگرێته‌به‌ر.
ده‌توانرێت ڕێ له هه‌نارده‌کردنی به‌قاچاغ بردنی بڕێکی زۆر له نه‌وت بگیرێت له سنوری سوریاوه ئه‌گه‌ر حکومه‌ت پاڵێوگه دابمه‌زرێنیت. خستنه‌گه‌ڕی پاڵێوگه‌ی نه‌وت، نه‌وتی پاڵێوراو بۆ حکومه‌ت دابین ده‌کات وه کۆتایی به‌و ڕێکه‌وتنانه ده‌هێنرێت که له گه‌ڵ سوریادا مۆر کراون له به‌رامبه‌ر نه‌وتی پاڵێوراودا که له‌لایه‌ن قاچاغچیه‌کانه‌وه بۆ مه‌به‌ستی خراپ سودیان لێوه‌رده‌گیرێت.
حکومه‌تی تازه پێویسته گرنگی زیاتر به پاراستنی سنوره‌کانی بدات. له‌دوای ڕوخانی حکومه‌تی سه‌دامه‌وه نه‌توانراوه سنوره‌کان کۆنترۆڵ بکرێن که به کارهاتوون بۆ ئاوهودیوکردنی نه‌وت به‌قاچاغی وه هێنانی چه‌ك به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی که بەکارده‌هێنرێن له هێرشی توند‌و تیژی ناو خۆی ووڵات دا. پێویسته به‌شێوه‌یه‌کی وورد چاو‌دێر ههناردهکرن وه بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌کراو بکرێت. وه هه‌روه‌ها زه‌روره سیسته‌می پێوانه‌ی نه‌وت توند بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بزانرێت بری ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌نارده ده‌کرێت چه‌نده. که ئه‌مه‌ش هاوکاری چاودێری کردنی چالاکیه‌کانی قاچاغچیه‌کان ده‌کات له گه‌ڵ که‌مکردنه‌وه‌ی چالاکیه‌کانیان.
گه‌نده‌ڵی له ناو به‌رپرسه حکومیه‌کاندا ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی بینیوه له به‌رزکردنه‌وه‌ی قاچاغچیه‌تی نه‌وت. گه‌نده‌ڵی له هه‌موو ئاسته‌کانی حکومه‌تدا له مامه‌ڵه‌کانیاندا به‌ڕوونی هه‌ستی پێ ده‌کرێت هه‌ر له به‌رپرسه باڵاکانه‌وه هه‌تاوه‌کو ئاسته‌کانی خواروتر. زۆربه‌ی به‌رپرسه‌کان خۆیان قاچاغچین یان هاوکاری ئه‌وانن. بنبڕکردنی به‌رتیل دان هاوکار ده‌بێت له چاره‌سه‌رکردنی قاچاغی. هاوپه‌یمانی کاتی له ده‌سه‌ڵات دا کاریگه‌ری هه‌بووه له دروست کردنی متمانه.
حکومه‌تی عێراق پێویسته چاره‌سه‌ری جیاوازی نرخی نه‌وت بکات له ناو ووڵات دا و له گه‌ڵ دراوسێکانی. نه‌هێشتنی جیاوازی له نرخدا ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ئاره‌زوی قاچاغی به‌وشێوه‌یه کێشه‌که به‌ره چاره‌سه‌ر ده‌چێت. حکومه‌ت چه‌ند ههنگاوێکی ناوه به‌که‌مکردنه‌وه‌ی پشت به‌ستن به نه‌وت که پیشنیارکرابوو له لایه‌ن ڕێکخراوی هاوکاری جیهانی به‌ڵام هه‌وڵی زیاتر پێویسته.
له کاتێك دا ته‌داخولی زیاتر گرنگی هه‌یه،به‌ڵام جێگیری سیاسی ده‌بێته چاره‌سه‌ری کۆتایی. گرپه نه‌ته‌وه‌ییه هه‌مه‌جۆره‌کان وه میلیشهکان پێویسته ببه‌سترێنه‌وه به حکومه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێزو توانا به حکومه‌ت ببهخشترێت.
ئه‌نجام
به‌ربه‌ره‌کانێ‌و ناکوکی زۆر ئاڵوزاوییه له عێراق دا. مێژویه‌کی درێژی هه‌یه و ڕیشه خراپه‌کانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می حوکمڕانی سه‌دام. هه‌ندێ که‌س پێان وابوو ڕوخانی سه‌دام چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌کات به‌ڵام له‌جێگه‌ی ئه‌وه ناکۆکی ناوخۆیی زیادی کرد. نه‌وت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی ده‌رامه‌ته له عێراق دا. خستنه ژێرده‌ستی ئه‌م سه‌رچاوه‌ی هۆکاری سه‌ره‌کی ناکۆکیه‌کانه. مافیاکانی نه‌وت، گروپه میلیشیاکان وه گروپی تاوانکاری ڕێکخراو له گه‌ڵ به‌رپرسه حکومییهگهندهڵهکان به‌رپرسن له به قاچاغ بردنی نه‌وت. ئه‌و ده‌ستکه‌وته‌ی له‌و قاچاغیه به‌ده‌ست دێت، به‌کارده‌هێنرێت بۆ ئه‌نجام دانی تاوان وه نائارام کردنی ووڵات. بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئاشتی و سه‌قامگیری له عێراق دا. به قاچاغ بردنی نه‌وت پیێویسته چاره‌سه‌ر بکرێت.
هێرش عەبدولڕەحمان: چاودێرێكى سیاسییەو جێگرى تایبەتى پێشوى نوێنەرى حكومەتى هەرێمى كوردستان بوە لە ئەمەریكا ، ئێستا لە واشنتۆن دەژى و دامەزرێنەرو بەڕێوەبەرى دەزگاى كوردى ئەمەریكییە (American Kurdish Foundation).
لە ژمارە (7) ی گۆڤاری سەرچاوە بلاوكراوەتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست