کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روونكردنەوەیەك بۆ كۆمەلگای كوردی لە ئەمریكا و رای گشتی

Wednesday, 15/04/2009, 12:00


ووڵامێك بۆ ورێنەی كومەڵێك ماستاوچی
ماوەیكە لە هەندێك رۆژنامەو سایت و لە كۆمەلێك ژووری پاڵتاك دا هەواڵی هەڵبەستراو ,بوختان و چەواشەكاری سەیرو سەمەرە یان لە لایەن كومەلێك كەسی نەفس نزمی ماستاوچی لە ناو ئەمریكا كە هەموو خەڵك من و ئێوە دەناسێت جیاوازی من و ئێوەش ئەوەبووە كەمن نەم دەتوانی ستایش و ماستاوبكەم. دوور لە هەموو پرنسیپێكی ئینسانی و رەوشتێك لە دژی من ژەهرەجنێو و سوكایەتی و بوختان بلاودەكەنەوە كە گوایە هێرش عبدالرحمان ,قوباد دەری كردوە,یان كوتلەیە یان بە رێنمایی كاك نەوشیروان رێ دەكات, پارە وەردەگرێت دەزگا دادەمەزرێنێت , كە هەرهەموویان زۆر دوورن لە راستیەوە و بە مەبەست دەكرێن و دەنوسرێن.
من وەكو هێرش عبدالرەحمان زۆر زۆر بێمنەتم لە و كەسانە لەوانەی كە رایان دەسپێرن یان وەكو فس فس پاڵەوانیكی ترسنۆك و بوودەڵە,كە كۆدەبنەوە باسی من دەكەن هەوڵی شكاندنی كەسایەتی من دەدەن.
من لە رۆژی دەست لەكاركیشانەوەم تا ئێستا بی دەنگیم هەڵبژاردەوە نەك لەبەر ئەوەی دەترسم یان نامەوەێت باسی هیچ بكەم بەڵكو تا ئێستا كاتی ئەو نەهاتوە كە قسەبكەم ,وە هەركاتێك بمەوێت قسەبكەم لێدوان بدەم یان چاوپێكەتن بكەم شەرم لەكەس ناكەمو هیچ كەسێك خەتی سور نییە لای من.
من كە ئەو ماوەیەیی كە كارم كردوە بۆ خزمەتكردنی خەڵك بووە لەبەر ئەو فەراغە سیاسیە بووە كە خەلكی ناشیاو شوێنەكان پرنەكاتەوە من ئەم ساڵانەی ئیشكردنم جێدەهێڵم با خەلكانی ناو كۆمەلگا كوردیەكان قسەی لەسەر بكەن و ئاماژەی پێبدەن هەروەها ئەوە توانا و كاری جددی خۆم وایكردبوو لەو پۆستەی پیشوودا بم نەك ئەو قسە كاڵو كرچانەی كراوە یان وەكو ئەوان بە میزاجی كەسێك دانرابم. وازهێنانی منیش مانای كوتایی یان دابرانی من نییە لە كاری سیاسی یان خزمەتكردنی كورد.وە ئازادیشم چون و لەگەل كێدا كاردەكەم .
تەنیا لەسۆنگەی باوەر بوون بەئەخلاقیاتی نووسینەوەو بۆ چەواشە نەكردنی راستی بریارمدا وەڵامم بدەمەوە ئەگەرنا ئەم تومەتانەی ئیوە لە زیخی ناو قوڵایی دەریایەك دەچێت كەهیچ كاریگەرییەكی بەسەر ئەم جیهانەوە نییە.
هێرش عبدالرەحمان حەسەن-ئەمریكا
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە