کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كورد چی بكات بۆئەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمریكادا بەهێزبكات

Friday, 21/06/2013, 12:00





تاكە رێگا بۆ ئەوەی كوردستان وەك هەرێمیكی سەربەخۆ بمێنیتەوە ئەوەیە كە دەبێت هەوڵی جیدی بدات بۆ پەیوەندی بەردەوام لەگەل ئەمریكادا بە شێوەی رێككەوتنامە نەك تەنها قسەی سەرزارەكی چونكە ئەم هەنگاوە قورساییەكی زۆر دەخاتە سەر ئەمەریكا بۆ دوور مەودا، پێویستە كورد پەیوەندی ئابووری لەگەل وڵاتانی كەنداودا دروست بكات، هاوكات هەبوونی هێزی سەربازی نێودەوڵەتی لە كوردستان باشترین گەرەنتییە بۆ پاراستنی كورد لە هەر گۆڕانكاری و پێشهاتێك لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا، هاوكات پێویستە كوردەكان دەستبەرداری یاریكردن بن بە سیاسەتی ویلایەتە یەكگرتوەكان و ئەو رێگایانە پیادە بكەن كە هەریەك لە دیموكرات و كۆمارییەكان ئاسوودە دەكات، بۆ ئەوەی وابكەن هاوسۆزبن لەگەڵ كێشەی كورددا. كوردپێویست دەكات بۆرێگای باشتر بگەرێن لە سیاسەت كردندا ئەمەش لەڕێگای هەڵبژاردنی سەركردەی میانگیرو سەربەخۆ نەك ئەو سەركردانەی كە جیاكاری دەكەن و موراعاتی بەرژەوەندییە ئابوری و سیاسییەكانی لایەنێكی دیاریكراو دەكەن. پێویست دەكات كورد بەدوای ئەو رێگایانەدا بگەرێن كە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ وڵاتانی تردا بۆئەوەی خۆیان بپارێزن لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆكانی رابردوو، بۆ ئەوەی كورد بەسەر ئەو ترسەدا زاڵبن پێویست دەكات رێز لە وڵاتانی تر بگرن وەكو توركیا و ئەو ڕێگایانە بەكاربهێنن كە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ وڵاتانی تردا بەهێز دەكات و دەتوانن یارمەتیان بدەن لە پێشكەوتنیاندا ئەمەش بە هەمان شێوە دەبێت پرسە نەتەوەییەكان پێش پرسە شەخسییەكان بكەوێت. كوردپێویستە خۆیان بپارێزن لە هەڵوێستە سیاسییە گوماناوییەكان كە دەكرێت پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا بخاتە مەترسییەوە, پێویستە لە تێڕوانینە سیاسییەكانیاندا میانگیر بن, ناكرێت پەیوەندییان لەگەڵ یەكێك لەپارتەكان بەهێزبكەن و ئەویتر وەلا بنێن وەكو ئەوەی ئێستا دەبینرێت، بۆنمونە، ناكرێت پەیوەندییان لەگەڵ كۆمارییەكاندا بەهێزبێت و دیموكراتەكان وەلابنێن، بەڵكو دەبێت لەئاستێكی میانگیردا مامەڵە بكەن بۆ بەدیهێنانی پەیوەندییەكی باش لەگەڵ هەریەك لە دیموكرات و كۆمارییەكاندا.


زۆر گرنگە دەسەڵات و پۆست لەناوخۆیاندا بەشێوەیەكی عادیلانە دابەش بكەن بۆ ئەوەی چواردەور دڵنیا بكەنەوە لە هەبوونی یەكگرتوویی و یەك ریزی و یەك دەنگی لەناو پارتە كوردییەكان و هاوڵاتییەكانیدا, ئەمەش كاتێك ئاشكرا دەبێت كە پارتەكان رووبەڕووی یەكتر دەبنەوەو دان لە یەكتر تیژ دەكەن گەر دەسەڵات لەنێوان هەموو لایەنەكاندا بە یەكسانی دابەش نەكەن و دەبینین هەر گروپێك دەیەوێت ئەو هەرێمە ئیدارە بكات و پلەكانی سەرەوەی دەسەڵاتی حوكم لە هەرێم بگرێتە دەست.كورد پێویست دەكات خۆیان لە بەش بەش بوونە ناوخۆییەكان بپارێزن بۆ ئەوەی توانای رووبەڕوو بوونەوە و هەڵكردنیان لەگەڵ بارودۆخەكەیاندا هەبێت, بەدڵنیاییەوە دابەش بوونە ناوخۆییەكان لەنێوان پێكهاتە ناوخۆییەكانی ئەو ناوچەیەدا دەبێتە هۆی تێكچوون و دەستوەردانی دەرەكی چونكە دابەش بوون كەلێن دروست دەكات, كورد ناتوانن بەبێ ئەمریكا لە عێراقدا هەڵ بكەن ئەم راستییەش بە فیعلی بینراوە ئەمەش لەبەر ئەوەی كورد دابەش بوونی ناوخۆییان هەیە هەروەها لەناو عێراقیشدا هێزی جیاواز هەیە كە هەمیشە ئامادەن دژی كورد پشتی یەكتر بگرن بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئایدیۆلۆژیایان. كورد و عێراق بەرژەوەندی جیاوازیان هەیە كە هەریەكێكیان خواستی كۆنترۆڵ كردن و ئیدارەكردنی وڵاتی هەیە,ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی كە هەوڵ و كۆششی بەردەوام هەبێت لەلایەن هەردوو گروپەكەوە لە بردنی عێراق بەو ئاقارەی ئێستایدا, عێراق ئاشتییەكی سەقامگیر و دیموكراسیەتێكی راستەقینەی تیادا نابینرێت، ئەمەش هۆكاری سەرەكی كێشەكانی نێوان كوردستان و عێراقە, ئەو گرفتانەی رووبەرووی كورد و عێراق دەبنەوە بەشێوەیەكی گشتی وایكردووە كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هانبدات تاوەكو هاریكار بێت لە هێنانەكایەی دیموكراسی لەو وڵاتەدا.ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ كوردستان و عێراق سوودی زۆری هەبووەو بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیان هەست بە گرنگی پشتیوانی ئەو وڵاتە دەكەن,ئەگەر ویلایەتە یەكگرتووەكان لە عێراق بكشێتەوە ئەوا گرفت بۆ كورد دروست دەكات لەوەی كە بتوانن لە عێراقدا هەڵبكەن لەكاتێكدا دیموكراسی و ئاشتی بوونی نەبێت. زۆر لە گروپە زاڵەكان لە عێراقدا فشار دەخەنە سەر گروپە لاوازەكانی تر, كوردیش بەم هۆیەوە كاریگەر دەبن چونكە بەشداری و نوێنەرایەتی باشیان نییە لە حكومەتدا, تا هەنوكە كوردەكان پشت دەبەستن بە سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر عێراق وەكو سیاسەتێك كە یارمەتیان بدات لە نوێنەرایەتییەكی باش لە عێراقدا و ئەمەش یارمەتیان دەدات لە لەناوبردنی ئەو فشارانەی لەلایەن هێزە زاڵەكانی ترەوە دەخرێتە سەریان. سیاسەتی ئەمریكا بۆ كورد گرنگە و یارمەتی حكومەت دەدات بۆئەوەی دیموكراسیەتێكی راستەقینە بهێنێتە كایەوەو پشتیوان بێت تاوەكو ئەوكاتەی بەتەواوی سەقامگیر دەبێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە