بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و فازل میرانی فێربوون، شارستانیانه داوای قه‌ره‌بووی ئابڕووچوونیان ده‌که‌ن
Saturday, 11/09/2010, 12:00
مرۆڤ کاتێك داواکه‌ی فازیل میرانی وبنه‌ماڵه‌ی بارزانی به بڕیی زیاتر له یه‌ک ملیارد دۆلار له ڕۆژنامه ئه‌هلیه‌کان ده‌خوێنێته‌وه یان ده‌بیستێ ، پێکه‌نین ده‌یگرێ و له گاڵته جاڕی زیاتر به‌ولاوه شتێکی دی تێدا به‌دی ناکات. لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که :
1.ئه‌مانه به‌ملیۆنان وملیاردها پاره‌ی بودجه ،گومرگه‌کان ونه‌وتی قاچاغیان دزیوه بۆیه به بڕێک پاره‌ی وه‌ها زۆر قسه ده‌که‌ن و له‌وه‌ش که‌متر به پاره نازانن. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا به‌ڵگه بهدهستهودانه بۆ دزییه‌کانیان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له شاخ بوونایه، وه‌ک جاران ئه‌وا ته‌نها داوای جه‌مێك ساوه‌ری سوور و سه‌لکه پیوازێکیان ده‌کرد و پێشی ڕازی ده‌بوون. چونکه هه‌موومان ده‌زانین له شاخ هیچیان نه‌بوو، خودی فارل میرانی له ئه‌مریکا وه‌ک کرێکارێک له به‌نزینخانه‌یه‌ک ئیشی ده‌کرد و به‌کوله مه‌رگی ده‌ژیا.
2. له دوای تێرۆرکردنی شه‌هید سه‌رده‌شت بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له سه‌ر ئاستی کوردستان وجیهان ڕیسوابوون، چیتر بۆیان ناڕواته سه‌ر خه‌ڵک به شێوه‌یه تێرۆربکهن وه‌ک له 50 ساڵی ڕابووردوودا کردوویانه. بۆیه به‌م مێتۆده‌یه نۆیه (سزادانی ڕۆژنامه‌وانان بهملێون و ملیارد) ده‌یانه‌وێ میدیای ئازاد و خه‌ڵکی بترسێنن. بۆ ئه‌مه‌ش پیاوه کۆیله‌کانی خۆیان وه‌ک فازل میرانه‌کان وئه‌وانی ترله دادگای پارتی و دهزگاڕاگهیاندنهکان به وه‌کاله‌ت به‌کار ده‌هێنن.
3. ئه‌گه‌ر ئێوه له سه‌ر په‌نجه درێژ کردن بۆ گه‌نده‌ڵییه‌کانتان به‌م شێوه ناشیرنه له گه‌ڵ میدیای ئه‌هلی کوردستان ڕه‌فتار ده‌که‌ن، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده له سه‌ر حه‌قن و ئازان بۆچی شکایه‌ت له نیۆرک تایمز و واشهنتۆنپۆست وگاردیانیش ناکه‌ن و داوای ملیۆن وملیارد دۆلار ناکه‌ن؟ یاخود لانی که‌م سووکه گلهییهکیشیان لێبکه‌ن. خۆ ئه‌م ڕۆژنامه ده‌ره‌کیانه زۆر زووتر له هاووڵاتی، ئاوێنه و ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه له سهرتانیان نووسیوه.
فازیل میرانی، ئه‌وه‌نده نه‌ترس و دڵسۆزانه به‌رگری له حیزب و له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌کات، ئه‌دی بۆچی خۆت وبارزانی جورئه‌ت ناکه‌ن داوای هه‌مان شت بکه‌ن له کۆڤاری پانۆراما و ڕۆژنامه وانی هۆڵندی Michiel Blijboom)) که گفتووگۆی له‌گه‌ڵ كچه هۆلیودی ئه‌مریکی (تراسی ئانا) کردبوو، که چۆن مه‌سعود و مه‌سرووری کوڕی له هوتێل ڕیتسی له‌نده‌ن به پلانی CIA سێکسیان له‌گه‌ڵدا کردووه؟
خۆتان به‌هیچ شیوه‌یه‌ک له‌م کاره ناشرینانه سڵ ناکه‌نه‌وه، که‌چی سه‌رده‌شت عوسمان به ناوی شه‌ره‌فه‌وه تێرۆر ده‌که‌ن، له کاتێکدا شه‌هید سه‌رده‌شت وه‌ک زاوایه‌کی خه‌یاڵیی، له ساتیره نووسینێکدا، ته‌نها باسی جیاوازی وناعهدالهتییهکانی باشوری کوردستانی کردووه؟
خۆتان بودجه‌ی میلله‌ت و گومرگه‌کان ده‌دزن، له‌و لاشه‌وه په‌لاماری ڕۆژنامه ئه‌هلییه‌کان ده‌ده‌ن. خۆتان مێژووتان هه‌ر له کۆماری مه‌هاباد ، ئاشبه‌تاڵی 1974 و 31ی ئاب و هێنانی ده‌بابه‌ی تورک و پاسداران بۆ ناو خاکی کوردستان وکردنه‌وه‌ی بنکه‌ی سه‌ربازی تورک له ئامێدی وچه‌ند شوێنێکی تر هه‌مووی خیانه‌ته له کورد و که‌چی ده‌یان ساڵه به‌کوردایه‌تی به ئێمه‌ی ده‌فرۆشنه‌وه.
ئه‌وه خۆتانن وا به‌خۆتان ده‌که‌ن، به‌ڵگه و خاڵی لاواز به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن، که ڕۆژنامه ده‌ره‌کی وناوخۆییه‌کان په‌نجه بۆ دزی خیانه‌ته‌کانتان درێژ ده‌که‌ن. نموونه‌یه‌کی تری زۆر ساده : خۆتان ومیدیاکانتان به ئێمه ده‌ڵێن که لیستی کوردستانییه‌که‌تان له هه‌لبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له 59%تان هێناوه به‌و ههمووتهزویره ئاشکراشهوه به‌ڵام سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعودی کاندیتان له 70% ده‌نگی هێناوه. بگره نزیکترین که‌سه‌کانی خۆتان هه‌تا ژن ومنداڵهکانیشتان بڕواتان پێ ناکه‌ن .
ئه‌رێ توخوا به‌راستی خه‌ڵکینه ده‌بێ فازیل میرانی وبنه‌ماڵه‌ی بارزانی چه‌ند بلیۆن یان ترلێون له که‌مالی جه‌مال موختاری کوردستانپۆست و ئارام ئه‌حمه‌دی ژووری پالتالکی ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن داوابکه‌ن؟
ئێوه خۆشیتان بێ وترشیتان بێت ده‌بێ له‌وه بگه‌ن که ئه‌مڕۆ خه‌ڵک هۆشیار بۆته‌وه و به هه‌موو که‌ین و بهینێکتان ده‌زانن، سه‌ری ڕه‌شیش وه‌ک قه‌ڵای چه‌ته و مافیاکان ده‌بینن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست