بەیاننامە

Wednesday, 21/09/2011, 12:00




دواى شەش ساڵ لەدەست بەكاربوونى مەسعود بارزانى بەسەرۆكى هەرێم، بریارە سبەینێ پێنجشەممە ناوبراو بۆیەكەمجار لەدواى دەست بەكاربوونیەوە سەردانى دەڤەرى گەرمیان بكات، ئەم سەردانە نیگەرانى لاى دانیشتوانى ناوچەكە دروستكردووە، چونكە ناوبراو لەماوەى شەش ساڵى رابردوودا دەڤەرەكەى پشتگوێ خستووە. ئێمە وەكو گروپى 25 ى شوبات و كۆمەڵێك لەهەڵسوراوانى خۆپیشاندانە نارەزایەتیەكانى گەرمیان ، لەرێگەى ئەم بەیاننامەیەوە بەپێویستى دەزانین لەسۆنگەى خەمخۆریمانەوە بۆ بەرژەوەندیە گشتیەكانى هاوڵاتیانى گەرمیان چەند پێشنیار و داواكاریەك بخەینە پێش چاوى سەرۆكى هەرێم لەرێگەى راگەیاندنەكانەوە.
پێویستە بەرێزتان خواست و داواكاریەكان بەهەند وەربگرن چونكە لەحاڵەتى پشتگوێ خستنى ئەم خواستانەدا، جگە لەوەى دەبێتە مایەى سەرهەڵدانەوەى نارەزایەتیەكانى خەڵك، لەهەمانكاتیشدا دەبێتە مایەى لەباربردنى سەردانى هەموو بەرپرسە باڵاكانى هەرێم و بێمتمانەیى هاوڵاتیان بەسەردان و بریارەكانتان.
خواست و داواكاریەكان بریتین لە:
1-بریاردان بۆ دروستكردنى پرۆژەى ستراتیژى گەورە لەبوارى وەبەرهێنان و خزمەتگوزارى لەگەرمیان.
2- بەیەكسانى تەماشاكردنى هەموو شاروشارۆچكەكان لەمەسەلەى پێشكەشكردنى خزمەتگوزاریدا، نەگ گرنگیدان بەناوچەیەك و پشتگوێ خستنى ناوچەى تر.
3- كۆتایى هێنان بەو بارگرژیە ئەمنیەى كەلەسەر ژیانى چالاكوانانى كۆمەڵى مەدەنى و رۆشنبیران و رۆژنامەنوسان هەیە.
4- دادگاییكردنى بكوژان و بریندارانى خۆپیشاندانە جەماوەریەكانى هەڤدەى شوبات و رۆژانى دوایى.
5- كۆتایى هێنان بەدەستوەردان لەكاروبارى دادگا و قەدەغەكردنى دەستوەردانى حیزب لەئیشوكارى حكومەتدا.


1- گروپى 25 ى شوبات
2- كۆمەڵێك لەهەڵسوراوانى خۆپیشاندانەكان
كەلار/ 21/9/2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە