بەیاننامـە
Wednesday, 21/09/2011, 12:00
لەدواى روداوەكانى 17ى شوبات و هاتنە مەیدانى بزوتنەوەى ناڕەزایەتى خەڵكى كوردستان بۆداواكردنى ماف وبەرژەوەند یەكانیان گەنجانى هەموو شارو شارۆچكەكان پێشڕەوو و سەرقافلەى جەماوەربون بۆبەدیهێنانى خواست وداواكاریەكانى خەڵك،بەڵام وەڵامى دەسەڵاتدارانى كوردستان بۆخواست وداواكارى گەنجان وخەڵكى بەگشتى بەشێوازێكى زۆر نامرۆڤانەو دیكتاتۆریانە بوو.كەدەرئەنجام بەهۆى بەكارهێنانى هێزو چەكەوە لەدژى خۆپیشاندوران چەندین گەنج شەهید كراوچەندینى تریش برینداركرا.
ئێمە وەكو كۆمەلێك گەنجى هۆشیارو خاوەن هەڵوێست لەسۆنگەى باوەڕبوونمان بەئیرادەو توانامان لە داواكردنى خواست و داواكاریەكانمان بەشدارى چالاكانەى خۆپیشاندانە جەماوەریەكانمان كرد ، بەهۆى ئەم بەشدارى وهەڵوێستانەمانەوە لە كاتى خۆپیشاندانەكان بەر دەست ڕێژى گولەى هێزە چەكدارەكان بووینەوە كە بووەمایەى بریناربونمان ، بەلام لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە وەكو پێویست چارەسەر نەكراوین و چاودێرى نەكراوین بۆیە بەمافى خۆمانى دەزانین داكۆكى لەمافەكانى خۆمان بكەین،هەربۆیە لەڕێگەى ئەم بەیاننامەیەوە بۆجارێكى تر جەخت دەكەینەوە لەسەر كۆمەڵێك داواكارى كەپێویستە دەسەڵاتداران بەدەنگمانەوە بێن.
1- خواست و داواكاریە رەواكانى خەڵكى وەڵام بدرێتەوە .
2- دەستگیركردن و دادگایكردنى هەموو ئەو چەكدارانەى تەقەیان لەخەڵكى كردوە .
3- چارەسەركردنى ئەو بریندارانەى كە وەكو پێویست چارەسەر نەكراون .
4- بڕینەوەى موچەى شەهیدانە بۆ هەموو ئەو كەسانەى لەخۆپیشاندانەكان شەهید كراون.
5- بڕینەوەى مووچەى خانەنشینى بۆ ئەو بریندارانەى كە ئەندامى جەستەیان لەكار كەوتووە.
بریندارانى 25ى شوبات - كەلار
21 /9/2011
بریندارانى 25ى شوبات - كەلار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست