هەڵوێستەیەک لە سەر خەڵکی کوردستان و ئەنجومەنی کاتی سەرای ئازادی و ئۆپۆزیسیۆن بەشی (2)

Tuesday, 17/05/2011, 12:00


ئەگەر ژیانێک هەیە با بە ئازادی بێت ، ئەگەر مردنێس هەیە با لە پێناوی ئازادی بێت . (عەبدوڵا ئۆجەلان)

خەڵک کە مەبەست لە خەڵکی ناوەوەو دەرەوەی کوردستانە
لێرەش تەنها مەبەستمان لە مرۆڤە زیندوەکانە کە خۆی لە کەسی خاوەن هەڵوێست دەبینێتەوە ، هیچ قسەیەکمان لە سەر ئەوانە نیە کە تەنها لە لەش و لار لە مرۆڤ ئەچن لە ناخدا ئاژەڵ .کە ئەتوانین پۆلێنیان بکەین بۆ (2) جۆر

1) ئەو ئاژەڵە وەحشی و دڕندانەن کە لە جەلال و مەسعود و کاسە لێسەکانیانن .
2) ئەو ئاژەڵە بێ دەماخ و نەزانانەن کە چاویان ئەبینێت گوێشیان ئەبیستێت بەڵام لا شعورن هەست بە هیچ ناکەن، لە گەڵ نانن لە گەڵ ئەوەن کە لە دەسەڵاتە ، ئەمانە زۆر مەترسیدارن زۆر لە ئاژەڵی وەحشی زیان بەخش ترن بە دەنگی ئەمانە و بێ هەڵوێستی ئەمانە ئاژەڵی وەحشی حکوم ئەکات و تاوان ئەکات .

جەماوەرە بە ئاگاو بە هەڵوێستەکە چی؟
دەبێت خەڵکی ئێمە فێر بێت خەڵکانێک بێت حیزبی نەبن بەڵک و دەنگ بدەن بە پرۆژە ، خەڵک دەنگیدا بەو پرۆژەیەی کە (گۆڕان) پێشکەشی کرد بە خەڵکی لە کاتی هەڵبژاردنەکان زۆرینەی بە دەست نەهێنا، وە بەو (25) ئەندام پەرلەمانەش نەیتوانی هیچگۆڕانکاریەک بکات . ئاڵ و گۆڕ بەسەر ناوچەکەدا هات دەبوو ئەوخەڵکانەی دەنگیان دا بە پڕۆژەکەی(گۆڕان) هەروەک کەسێکی سەربەخۆ بمانایەتەوە. بەشداریەکی چالاکیان بکردایە لە خۆپیشاندانەکان چونکە ئەوان دەنگیاندا بە پڕۆژە ، ئەو پڕۆژەیەش فەشەلی هێنا. ئێستا خەڵکی دەتوانێت خەونەکانی خۆی لە ڕێگای ڕاپەڕینەوە بێنێتەدی وەدەشتوانێت بە بەشداری چالاکی لە شەقامەکان لەکاتی ڕاپەڕینەکان ، ئەو لایەنەی یان ئەو سەرکردەیەی کە عەتفی بۆی هەیە بیخاتە ژیر داخوازی خۆیەوەو پەلکێشی سەر شەقامەکانی بکات .

لە کاتێک ئەم جەماوەرە لە هەڵبژاردنەکان ئامادەی هەموو قوربانیەک بوون بیدەن بۆ ئەوەی بە دەنگی ئەمان بتوانرێت ئاڵ و گۆڕێک لە سیستەمی ئەم وڵاتە بکرێت ،لێ کێشەی ئەم جماوەرە ئەوەیە تا ئێستا نەیتوانیوە بە تەواوەتی خۆی ڕزگار بکات لە حیزبایەتی و لە سەرکردە پەرستی . لە کاتێک سەدان هەزار کەس دەنگی بە حیزبە ئۆپۆدسێۆنەکانی ئێستا دا لە کاتی هەڵبژاردنەکان، بەڵام لە کاتی خۆپیشاندانەکان ژمارەی خۆپیشاندەران لە ناوەو دەرەوەی وڵات لە هەزاران کەس تێ نەپەڕی ! پرسیارەکە ئەوەیە ئایە ئەو خەڵکەی دەنگی دا بە حیزبە ئۆپۆدسێۆنەکانی ئێستا، لە دوای هەڵبژاردنەکان ناڕەزایەتیان نەما ؟ لە کاتێک تەنها خەڵکە ناڕەزاییەکە دەنگی دا بە (گۆڕان و کۆمەڵ و ئەکگرتوو) ئەی بۆ بەو ڕیژەیە خەڵکمان نەدی لە سەر شەقامەکان ؟ چونکە خەڵکی ئێمە تا ئێستا گیرۆدەی حیزب و سەرکردەیە کاتێک ئەوان داوا ناکەن بە ڕەسمی خەڵک بێتە سەر شەقام ئەویش ئامادە نیە بێت ، لە کاتێک ئەبوو شەقام جمەی بهاتایە وەک ئەوەی بینیمان لە میسر کە هیچ لایەنێک نەی دەتوانی لە پشتی شەقامەوە لە گەڵ (حوسنی موبارەک) دانیشێت ، دەبوو کوردستانیش وابوایە کە دڵنیام گەر وابوایە هێزە ئۆپۆدسێۆنەکانیش دەکەوتنە ژێر کاریگەری شەقام چونکە سەرچاوەی هێزی ئەوانیش شەقامە ، بەداخەوە لای ئێمە خەڵک لە ژێێر کاریگەری حیزبە ئۆپۆدسێۆنەکانە .

ڕەوەندی کوردیش بەداخەوە بەشێکی زۆری گیرۆدەی ئەم نەخۆشیەن بەشیکیشی هەست بە مەسولیەت ناکەن کە دەبوو زۆرترین خەڵک بهاتنایەتە سەر شەقامەکانی ئەوروپاو ئەمەریکا ، بەداخەوە لە هەموکات زیاتر خەڵک پێویستی بە ڕەوەندی کوردی بوو لە دەرەوەی وڵات بەڵام نەیان توانی ئەرکی نیشتیمانی خۆیان ڕاپەڕینن ، بەڵام زۆرترین کەس لە ئاهەنگی هونەرمەندە بێ ویژدانەکان ئەمادەییان هەبوو کە بۆ ئاهەنگی سەری ساڵی کوردی(نەورۆز) حەفلەیان ئەگێڕا بۆ مشتێک پارەی پیس خەڵکی بێ ویژدان ئامادەی ئەهەنگەکانیان بوون، دەک ڕوی هەموو ئەو هونەرمەند و خەڵکانە ڕەش بێت بەڕاستی بێ ئابڕوون، بەرپرسیارن لە بەرامبەر مێژوو و ویژدانی خۆیان ، سەر شرۆڕیش لەبەردەمی خەڵكی راپەڕیوو .

ئەمە جگەلەوەی چەندین خەڵکی هەلپەرست بۆ خۆدەرخستنو خۆ بردنە پێشەوە لە ژیر گروپوو ناوی جیا جیا خۆیان ڕێک دەخەن وخۆپیشاندانەکان لە دەرەوە بەکار دێنن بۆ نمایشی شەخسی خۆیانو پارە کۆکردنەوە لە خەڵکی، یان ڕێکلام کردن بۆ ڕێکخراو حیزبەکانیان کە ئەمەش ئەوەندەی تر خەڵکی بێزار کردوە کە خەڵک ئامادەی خۆپیشاندانەکان نەبن ، خۆ ئەگەر خەڵکانێک بیانەوێت کارێک بکەن گەر لەژێر چەتری ئەوان و کۆنتڕۆلی ئەوان نەبیت هەموو توانای خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ ملشکاندن و بێزار کردنت بە هیچ شێوەیەک پشتگیری ناکەن ، لەکاتێکدا ئەم خۆپیشاندانانە ئەركیکی نیشتیمانیەو جێگای خۆنمایش کردن و خۆبردنە پێش و سنگ دەرپەڕاندن نیە ، هەلپەرستەکان بەقەد وەحشیە شاخاویەکان گورزیان کاریگەروو جەرگبڕ ترە.

تێبینی دەست خۆشی لە هەموو ئەو کوردە بە هەڵوێست و شەریفانە ئەکەم لە دەرەوەو ناوەوەی وڵات ئامادەی خۆپێشاندانکان بون و بە ئەرکی نیشتیمانی خۆیان هەستاون هیوام کۆڵ نەدەن چونکە سەرکەوتن هەر بۆ خەڵکە بە ئیرادەکەیە.

لێرەش بەو وەحشیە شاخاویانە دەڵیم کە خەریکی چەواشە کردنی ڕای گشتی بون بە ناوی ئەوەی خەڵکی خۆپیشاندەر مەترسیان بۆ سەر ژیانی خەڵکی دروست کردوە تەنها گوێ لەو ریکۆردە ڤیدێۆیانە بگرن کە کاتێک گەنج بە گژ وەحشیەکانی ئێوە ئەچێتەوە چۆن هاوار ئەکەن ئاگایان لە ماڵی گشتی و سەیارەی خەڵکی بێت ئەوان دڵسۆزن، ئێوەش نیشتیمانێکتان هەڕاج کردوە بۆ داگیرکەرانی کوردستان تەنها لە پێناوی دەسەڵاتی بۆگەنی خۆتانا، ئێوە بەو سەرکوتکردنە ڕێگای مەرگی خۆتان هەڵبژارد کە دەتانەوێت وەک زۆربەی داگیر کەرەکان لاشەتان پارچە پارچە کرێت، منیش مژدەتان پێ ئەدەم بێ بەشتان ناکەین یان وەک(شاوسیسکۆتان) لێ دەکەین یان وەک (‌‌‌‌سەدام) لە سەر وورگتان هەڵ دەپەڕین ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە