کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵەبانى كەوتووەتە تەڵەى تەكنەلۆجیاوە.

Saturday, 23/01/2010, 12:00


پێشمەرگەیەكى دێرین ووتى : لەبنارى شاخى بەمۆ بووین لە گەڵ تاڵەبانیدا، ئەمرى پێ كردین بچین سەرۆك هۆزێكى ئەو ناوە بگرین و فەلاقەیەكى باشى بكەین، چونكە تاڵەبانى حەزى لەو پیاوە نەبوو، پاشان ئێمە چوین فەلاقەیەكى باشمان كرد، دوایى ئەو پیاوە هات شكاتى لاى تاڵەبانى كرد لە دەستمان، تاڵەبانیش گۆچانەكەى گردە دەستەوەو هەر یەكەو چەند گۆچانێكى پێماندا كێشا، دوایى وتمان ئەى مامە خۆت نەتووت بڕۆن داركارى بكەن، تاڵەبانى وتى بۆ ئەوەندە بێعەقڵن، فێربن سیاسەت ئاوا دەكرێت.
بێ گومان كاتى خۆى كەناڵە ئاسمانییەكان نەبوون و تەلەفزیۆن نەبوو سەرەڕاى هەمووشى ئازادى نەبوو، ئەمە واى كرد گەلى كورد نەتوانێت بە باشى سەركردەكانى خۆى بناسێت، جا كەس وەك تاڵەبانى تواناى مەلەكردنى نییە لە ئاوى لێڵدا، لاى چەپەكان ئەوپەڕى چەپ بوو، لاى ئاغاكان یەك ملیۆن جوێنى بە (عبد الكریم قاسم) دەدا، لاى كوردپەروەرەكان ئەوە قورعانى دەخستە سەر پشتى حوشترو دەیناردەوە بۆ دورگەى عەرەبى، لەسوریاش ئەوە پارێزەرى نەتەوەى عەرەب بوو ودژى ئیمپریالى ئەمریكا بوو، پێشمەرگەو جەماوەریش لە گەڵ تاڵەبانیدا هەر یەكەو بە خەیاڵى خۆى شۆڕشى لەگەڵ تاڵەبانیدا دەكرد.
بەڵام تەلەفزیۆن و كەناڵە ئاسمانییەكان و ئەنتەرنێت و بەگشتى تەكنەلۆجیا، تاڵەبانیان ئاوەڕووت كردوەو حەقیقەتیان خستوەتە دەشت كە هیچ نییە تەنها شێت و شەیداى دەسەڵاتە، ئەو قسەیەى ئەمڕۆ دەیكات و هەموو كەس گوێى لێ دەبێت و دەیبینێت سبەى قسەیەكى تر دەكات كە پێچەوانەیەو هەمان ئەو خەڵكە ئەو قسانەش دەبیسێت و دەیبینێت. ئاى لەم نەهامەتییە تووشى تاڵەبانى بووە، لەوە ئەچێ ئێستا خۆزگە بە زەمانى چراو هاتۆچۆ بەكەرو قاترو ئەو شتانە ببات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە