کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پۆلیسی لێپسراوه‌کانی ناو مه‌ڵبه‌ندی (3)ی هه‌ولێری یه‌کێتی نشتیمانی

Thursday, 15/12/2011, 12:00


بۆ کوردستان پۆستی به‌ڕێز

ئێمه‌ پۆلیسی لێپسراوه‌کانی ناو مه‌ڵبه‌ندی (3)ی هه‌ولێری یه‌کێتی نشتیمانین
ئێمه‌ پۆلیسی کۆمیته‌ و باره‌گاکانی یه‌کێتی نشتیمانین له‌ هه‌ولێر
لای هه‌موو که‌س ئاشکرایه‌ که‌ (4) میلۆن دینار له‌ به‌غداوه‌ سه‌رف کرا بۆ وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ که‌ شمولی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی کرد،پارتی هه‌موو سنووره‌کانی خۆی گرته‌وه‌ به‌ڵام جێی داخه‌ یه‌کێتیش هه‌موو سنووره‌کانی خۆی گرته‌وه‌ به‌س ته‌نها شمولی پۆلیسه‌کانی ناو مه‌ڵبه‌ندی (3)ی هه‌ولێرو پۆلیسی کۆمیته‌ و باره‌گاکانی یه‌کێتی نشتیمانی نه‌کردووه‌،پێیان وتین لوجنه‌یه‌ک له‌ سلێمانیه‌وه‌ دێت بۆ هه‌ولێر لێمان ده‌پرسن ئه‌وه‌ (4) ملیۆنه‌که‌ ئه‌گه‌ر نه‌قڵت بکه‌ین بۆ سلێمانی یان بۆ کۆیه‌ ئه‌وه‌ پاره‌که‌ وه‌ر ده‌گریت ده‌نا پێت ده‌ڵێت بڕۆ بۆ شوێنه‌که‌ی خۆت و پاره‌که‌ شمولت ناکات،ئه‌وه‌ش موشکیله‌ نییه‌ موشکیله‌ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ بنکه‌مان هه‌یه‌ له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌به‌ری بنکه‌و ئه‌فسه‌رو پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌کانی خۆیان ئه‌و پاره‌یان وه‌رگرتوه‌,که‌ ئیشیان به‌ ئێمه‌یه‌ چی له‌ بنکه‌ یان له‌ لای لێپسراوه‌کان خۆیان ده‌که‌نه‌ خاوه‌ن له‌ ئێمه‌ به‌ڵام ئیستا که‌س خاوه‌نی ئێمه‌ نیه‌،من ده‌پرسم ئه‌وه‌ ڕاسته‌ من ماڵم له هه‌ولێر بێت بچم بۆ سلێمانی ده‌وام بکه‌م یان چاوتان له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی ئێمه‌ی داماوه‌،ئێمه‌ خاوه‌نی (14) سه‌ر خێزانین به‌ ناوی خوا ئه‌و (14) ده‌نگه بۆ یه‌کێتی ناڕوات هه‌ر به‌ به‌تاڵی ده‌نگه‌کان ده‌ده‌ین ده‌نگ ناده‌ین به‌هیچ لایه‌نێک ڕۆژو شه‌و دوعاتان لێ ده‌که‌م له‌سه‌ر به‌رماڵه‌که‌م وه‌ هه‌روه‌ها دایکیشم،کاک ئاسۆ ئه‌ڵمانی پاسه‌وانه‌کانی هه‌مووی پۆلیسن به‌ڵام ئه‌و ڕۆیشته‌ سلێمانی و بۆ هه‌موو پاسه‌وانه‌کانی خۆی چاکی کرد،ده‌پرسم کاک ئاسۆ بۆ دیاره‌ ئێمه‌ کوڕی یه‌کێتی نین یان پۆلیسی پاسه‌وانه‌کانی لێپسراوه‌کانی ناو مه‌ڵبه‌ند نین؟زۆر سوپاسی که‌سێک ده‌که‌ین که‌ لێپسراوێکی گه‌وره‌ی ناو مه‌ڵبه‌نده‌ هه‌ستاوه‌ به‌ خه‌م خواردنمان،به‌ڵام زۆر زه‌حمه‌ته‌ ئێمه‌ شمول بکه‌ین،داواش له‌ یه‌کێتی ده‌که‌ین چاوێک به‌و بابه‌ته بخشێنێه‌وه‌


ئه‌گه‌ر پێویستیش بکات ناوی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ ده‌نوسم که‌ پاره‌کانیان بۆ سه‌رف کراوه‌
له‌گه‌ڵ ڕێزم
پـــــــــۆلیـــسـه‌کانی یه‌کێتی له‌ ناو هه‌ولێر
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە