کورد و لافاوی شۆرشی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست !

Thursday, 13/10/2011, 12:00






وا هه‌موومان به‌ چاوی خۆمان ئه‌بینین ، که‌ ئه‌و خه‌لکه‌ به‌سینگی روت رووله‌ گوله‌ی دیکتاتۆره‌کان ئه‌کا ، به‌تایبه‌تی له‌ سوریا ،که‌ ئه‌و خه‌لکه‌ هاوار ده‌کا و ده‌لێ : مردن نه‌ک سوکایه‌تی ! به‌راستی کورد ده‌بی زۆر به‌قولی بیر له‌و دروشمه‌ بکاته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ ئازادبی له‌ داگیرکه‌ران ! وا شورشی سوریا پێی نایه‌ ناو مانگی حه‌فته‌می که‌ هه‌تاکو ئێستا ئه‌و شۆرشه‌ بێ سه‌رکرده‌یه‌کی پته‌وه‌ ، خۆ کورد بێ سه‌رکرده‌ نیه‌ ، ده‌توانی هه‌مان رێگه‌ی شۆرش بگری ، به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س بتوانی په‌ند و بالوره‌ی تیرۆریستی بداته‌پال . به‌تایبه‌تی له‌کوردوستانی باکور که‌ نیوه‌ی میلله‌تی کورده‌ ، رێکخراوی باشی هه‌یه‌ له‌ بۆ به‌رێوه‌بردنی شۆرش ، وه‌ خه‌لکه‌که‌ی ئه‌و به‌شه‌ی کوردوستان به‌ هه‌وای شۆرش ئه‌ژی نه‌ک به‌نانی خوسا وه‌ک کوردوستانی خوارو .

ئه‌گه‌ر ته‌ماشای یه‌مه‌ن بکه‌ین چاوه‌روانی ئه‌و یه‌کگرتنه‌ و خۆراگرتنه‌ی لێنه‌ده‌کرا له‌کاتێکا یه‌مه‌ن کۆمه‌لگایه‌کی خێله‌کی چه‌کداره !

پارته‌کانی کوردوستانی باکور زیاتر له‌ بیست ملیۆن کوردیان له‌به‌رده‌ستدایه‌ ،واته‌ بیست ملیۆن کۆیله‌ که‌ ئاماده‌یه‌ وه‌ک خه‌لکی سوریا که‌ به‌شێکیان برا کورده‌کانی کوردوستانی رۆژئاوای داگیرکراوه‌، بێته‌ مه‌یدان و وه‌ک شێر بنه‌رێنی و بلێ : یان مردن یان ئازادی . کوردوستانی خوارو زیاتر سێ سه‌د هه‌زار قوربانی ته‌نها له‌ هێرشه‌کانی سه‌دام داوه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌ راپه‌رینه‌که‌ی سالی 1991کورد سه‌رکرده‌کی باشی هه‌با ، شه‌ری گومرگه‌کان نه‌کرابا ، ئێستا هیچ نه‌با ئه‌و به‌شه‌ی کوردوستان ئازاد بوو، با ئه‌و کاته‌ ملیۆنه‌ک قوربانیمان بدابا ، ئه‌و کاته‌ کۆیله‌کانی کوردوستان هه‌رچار پارچه‌ی ئاماده‌ بون گیان به‌خت که‌ن له‌ پێناوی ئازادی وده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردوستانی خوارو . ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بی ده‌بی گومرگی ئازادی بده‌ین ئه‌وجا چ به‌شێوه‌ی سوریا ،چ به‌ شێوه‌ی لیبیا ، ئه‌و شێوه‌ی ئێستا و پێشتر واته‌ زۆربه‌ی خه‌لک نانی خوسا بخوا ، چاوه‌روانی ئه‌وه‌ بیت به‌شێکی که‌م له‌و خه‌لکه‌ خۆی بکاته‌ قوربانی ، گۆته‌ک هه‌یه‌ : ئه‌و شه‌وانی زستانی تاریک و به ‌بارانبا خه‌لک ده‌یانگوت : ئه‌و شه‌و شه‌وی پێشمه‌رگه‌یه‌ ! با چه‌ند که‌سانێک نه‌بیته‌ پێشمه‌رگه‌ ، با هه‌موو خه‌لکی کوردوستان وه‌ک پێشمه‌رگه‌ بێته‌ مه‌یدان له‌ رۆژی روناک بلێ: یان کوردوستان یان نه‌مان!

تورکیا ئه‌ورۆ که‌ ئامۆژگاری کوری حافز ئه‌سه‌د ده‌کا له‌ پیاوه‌تی خۆی نیه‌ ، مه‌سه‌له‌کی کوردی هه‌یه‌ ده‌لێ: له‌ قه‌شه‌یاندا شه‌ماشه‌ له‌ خۆی تری . تورکیا زۆر باش ده‌زانی ئه‌گه‌ر لافاوی ئه‌و شۆرشه‌ بیگاتێ پێیناکوژێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ کوردوستانی باکور.

ئه‌گه‌رتورکی تورکیا ، که‌ ده‌سه‌لاتی له‌ده‌سته‌ ، ئه‌گه‌ر دیموکراتیخوازه‌ ، وازی له‌ که‌مالیزم هیناوه‌ و ده‌یه‌وێ پێشره‌وی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بکا ، و نا‌یه‌وێ ئیمراتۆریه‌تی عوسمانی به‌شێوه‌یه‌کی نوێ زیندوکاته‌وه‌ ، با دان به‌ مافی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ بینی که‌خاکی داگیرکردون ! ، پێش ئه‌وه‌ی داوای ده‌وله‌تی فه‌له‌ستین بکا !

تاکه‌رێگا لۆ پێشره‌وی کردنی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ، رێزگرتنی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ، وازهینان له‌داگیرکدنی خاکیان ئه‌وجا ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ که‌مه‌نه‌ته‌وه‌بی یان گه‌وره‌نه‌ته‌وه‌بی .کاتی ئیمراتۆریه‌تی عوسمانی یان فارسی به‌سه‌رچوو، ئه‌گه‌ر سه‌رده‌می ئیمراتۆره‌تی ئه‌وها مابی ، له‌ فارس و تورکان به‌هێزتر هه‌یه‌ .

ئایا ئێمه‌ی کورد که‌ ئێستا له‌ دایک نه‌بووین ده‌زانین که‌ کوشتنمان له‌پێشه‌ له‌ به‌رئه‌وه‌ی خاکمان داگیرکراوه‌ ، له‌ به‌ر چی ئه‌و کوشتن و داگیرکردنه‌ کۆتایی پێ نه‌یه‌؟کو ؟

یه‌که‌م: دانانی پلانێک لۆ به‌رده‌وام هه‌بوونی خۆراک و ده‌رمان و خه‌سته‌خانه‌ی شۆرش .

ئه‌گه‌ر یه‌مه‌نیه‌کان و سوریه‌کان بتوانن به‌ زگی برسی شۆرش بکه‌ن . ئێمه‌ کوردوستانێکی خاک به‌ پیتمان هه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر هیچی نه‌بی خۆ دار به‌روی زۆره‌ . هه‌روها به‌شه‌کانی تری کوردستان ده‌توانن به‌ هه‌موو شتێک پشتگیری بکه‌ن .

دووه‌م : ئاماده‌بوونی کوردی هه‌نده‌ران لۆ پشتگیریکردن و خۆپێشاندان له‌ هه‌موو ئه‌و ولاتانه‌ی کوردی تێدایه‌ به‌ به‌رده‌وامی هه‌موو رۆژێ .

سێیه‌م : به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ پێشره‌وی و پشتگیرکردن له‌ شۆرش ، دوور له‌ هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی که‌سایه‌تی و پارتیایه‌تی.

چواره‌م: به‌هێزکردنی جموجۆلی دبلۆماسی و راگه‌یاندن . قۆستنه‌وه‌ی هه‌لی دورکه‌وتنه‌وه‌ی تورکیا له‌ ئه‌ورپا وئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا.

پێنجه‌م: خۆ ئاماده‌کردن له‌بۆ شۆرش به‌ شێوه‌ی لیبیا ئه‌گه‌ر دوژمن ناچاریکردین .


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە