ئاگادارییه‌ک له حه‌مه دۆستانه‌وه بۆ میدیای کوردی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان.
Friday, 24/07/2009, 12:00
بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک من وه‌ک حه‌مه‌دۆستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندیم به‌و وتارانهوهنییه که به‌ناوی منه‌وه له‌سایتی رووناکیی و هه‌ندێک سایتی تردا، بڵاوکراونه‌ته‌وه‌و پڕن له‌جنێوو قسه‌ی ناشیرین دژی به‌ڕێزان دکتۆر هه‌ڵۆو دکتۆر که‌مال میراوده‌لی، کاتێک ئه‌و وتارانه‌م خوێندهوهلهسایتی ڕووناکی دا ته‌واو خه‌مبارو بێتاقه‌تبووم له‌وه‌ی که‌سانێکی هێنده‌بێ هه‌ست و بێ مۆڕال هه‌بن ، دوور له‌هه‌موو ئه‌خلاقێکی ئینسانیی و نووسینه‌وه ئاماده‌بن له‌ژێر ناوی که‌سێکه‌وه ناخی ڕه‌شیان بهتاڵبکهنهوهو هێرش بکه‌نه‌سه‌ر دوو که‌سایه‌تی به‌ڕێز، به‌داخه‌وه‌م که‌ناوی من بۆ ئاوا کارێک به‌کارده‌هێنن ئاخر من به‌ده‌گمه‌ن کوردی ده‌خوێنمه‌وه‌و کابرایه‌کی رۆماننووس و رۆژنامه‌نووسی سویدیم. به‌داخه‌وه من هه‌موو ژیانم ته‌رخان کردووه بۆ نووسین تا له‌و ڕێگایه‌وه بتوانم ئازاری نه‌ته‌وه‌که‌م بده‌م به‌گوێی ئه‌وروپادا، که‌چی به‌و جۆره کرده‌وه ناشیرینانه پاداشتم ده‌ده‌نه‌وه له‌ژێر ناوی منه‌وه که‌سانی تر بریندارده‌که‌ن. من هێنده به‌م کرده‌وه‌یه خه‌فه‌تبارم هه‌ست ده‌که‌م سووکایه‌تییه‌کی گه‌وره‌م پێکراوه. من به‌رێزان دکتۆر که‌مال یان دکتۆرههڵوو ناناسم، نه له نزیکه‌وه نه له دووره‌وه. به‌گه‌نجێتی کتێبێکی دکتۆر کامالم خۆیندۆته‌وه له‌و کتێبانهبوو که‌سوودی زۆری پێ به‌خشیم. لێره‌دا ده‌ڵێم : هیوادارم هه‌ردوو برای به‌ڕێز دکتۆر هه‌ڵۆو دکتۆر که‌مال له‌و پلانهگڵاوانهبگهن و دڵیان له‌من نه‌یه‌شێت و بزانن ئه‌و جۆره نووسینانه دووره له‌ڕه‌وشتی منه‌وه‌و پڕ به‌دڵ هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم. به‌هیوام ئه‌م سووکایه‌تیکردنه دووباره نه‌بێته‌وه‌و داواکارم له‌سایتی رووناکی و هه‌موو ئه‌و سایتانه‌ی تر ئه‌و نووسینانه لابه‌رن که‌به‌ناوی منهوهبڵاویان کردۆته‌وه.
به‌هیوای معارهزهیهکی به‌هیز لهپهرلهمانێکدا که یاسا‌و، لێپرسینه‌وه‌و ئیداره‌و یه‌کسانی بوونی ... تیا بێت.
لهگهڵڕێزی حه‌مه‌دۆستان
[email protected] 24/7 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست