نامەیەك لە فڕۆكە خانەوە بۆ هەردوو بەرێز كاكە نەوە گیان نۆبامای كوردو كاك حاكم قادر
Tuesday, 19/05/2009, 12:00
بەرێزتان لەوانەیە خۆتان پێتان سەیربێت كە بۆچی نامەیەكتان ئاراستەدەكرێت كەئەو شتە چی یە كەوا دەكات پەیوەندیتان پێوەی هەبێت كە ئیستا وەكو دەبینرێن هەردووكتان دەبینرێن لەدوو بەرەی دژدان كەلەوانەیە بە تەلەفونیش قسە لەگەڵ یەكتردا نەكەن. وە ئەو هۆكارەی گەمن دەمەوێت ئاماژەی پێبدەم كە كەم تازۆر پەیوەندی بەكارو ئەركی هەردووكتانەوە هەیە،وە دەبێت بە ووردی مامەڵەی لەگەڵدا بكەن بۆ لەبن هاتنی بەرپرسیارێتی كەسانی گەندەڵ ومشەخۆر وكە بەهەر شێوەیەك بێت دەیانەوێت قووتی لایەمووتی ئەو میللەتە لووش بدەن من پێشتر چەند خاڵێكی گەندەڵیم نووسی لەم سایتە ئازیزەوە كەدەكرێت دەستخۆشی لەیەكە بەیەكەی كارمەندە ماندووەكانی بكەین كەبۆتە مینبەری ئازاد بەمانا راستەقینەكەی خۆی كەمن ئازادانەو بێ ترس گەندەڵیەكانی (فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلیمانی)بەیان بكەم كەزۆری لەسەر ووترا بەڵام بەرای من كەم ئیجرائات كرا؟
*بەرێزان وەك ئاگادارن كە لیژنەیەك دانراوە بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر گەندەڵیەكانی ئاسایشی فرۆكەخانە وە دوو لەئەندامانی هەستیارترین دەزگای ئەمنی (زانیاری وئاسایش) بەر لێپرسینەوەی ئەو لیژنەیە كەوتن وە ئەو لیژنەیەش لەلایەن كاك حاكمەوە دانرا وە خۆتان باش دەزان كە چەند گەندەڵ بوون وە دەركەوت كە چیان كردووە وە چیان نەكردووە من مەبەستم ئەوان نیە مەبەستم ئەندامانی تری ئەو مەجیلسە بوو كە باسم كرد پێشتر وەمن ئەوانم شوبهاندبوو بە مەجیلیسێك كە دەبێت ئەم میللەتە نەگبەتە چەند مەجلیسی وای هەبێت ،وە دووان لەو ئەندامانە كە هەریەكیكیان خۆیان بە لایەنگری خەتێك دەزانن كە ئەوانیش (عبدالخالق محمد عبدالرحیم) كە خۆی بەباڵی گشتی دەزانێت واتە كاك حاكم لە خۆتانە ئەوی تریش (تاهیرعبداللە)بەرێوەبەری هونەری كە خۆی بەباڵی ریفۆرم دەزانێت مەبەستمە لەسەر ئەمە هۆشداری بدەمە كاك نەوە گیان كە ئەم بەرێزە لە هەگبەكەیدا جگە لە فایرۆسی گەندەڵی هیچی تری لێ كەسك نابێت خۆت بزانە كە ئەم بەرێزە چەندی كردووە وە چی ئەكات كفرە كفرە كفرە كفرە كە ئەم پیسە سەردانی ئەو گردە بكات كە چەندان هەزارو ملێونان كەسی رەش ورووت هیواو خواستیان لەسەر رابردوو وپرۆژەكەی جەنابتان رەنگاو رەنگ دەكات كەچی دواتر ئەم گەندەڵە ببێت بە دەم راست وخۆی لەخانەی گومرایی یەوە بخاتە خانەی بەقاو خۆی لە كاری لیژنەو لێكۆڵینەوە دەرباز بكات وە بەفرسەتی بزانێت لەسەر هاتووچۆی گردەكە خۆی بە دەركردن بدات وە بیكات بەمنەت بەسەرمانەوە كە گوایە ئەو ریفۆرم خوازە ئەگەر مەسەلەیەكی شك برد دەست پێشخەری بكات وبلێت من من زانیاریم لەلایە لەسەر گەنددەڵیەكانیان ئەوە دواتر وەلە داهاتوودا ئەگەر لەسەر تەختی گەندەڵی مانەوە منیش چی لەژێر بەرەكەیدایە هەراجی دەكەم.
*ئەو دزیی وگەندەڵیانەی كە پێشتر ئاشكرابوون كاری تەنها نیە بەڵكو دەستە جەمعیە ئەگەر لیژنەیەك بێت وبڵێت ئێمە هاتووین وە نامەی ئەعمالی ئەم چەند ساڵەی كە لێرە ژیاوون هەڵدەدەینەوە ئەوا زۆر راستی شاراوە هەیە وەك رۆژی رووناك بەیان دەبن.
پێم باشە ئەو لیژنەیەیەكەم جار بچن بۆ لای ژوورەكەی كاك عبدالخالق و بڵێن:
1-ئەو دوو ئۆتۆمبیلی (xray) كەنزیكەی سێ ملێون دولاری تێچوو كە هەر چەندێكی بخرێتە هەر بایی یەك ملێون ونیو دەبێت چەندی بۆ كمال ومارف بوو وە چەندی بۆ تۆبوو ؟لە چ كۆمپانیایەكتان كری (وولاتی حچارات)ببورن (بلادالحچارات) ئەی ئەو خولانەی كە دەبوایە لەسەر كۆمپانیاكە بكرایەتەوە لە ئەمریكاو مەغریب بوو بۆ بووبە عەممان وسلێمانی.
2-پاشان لەو بەرێوبەری زۆڵیەتی یاسایی یە بپرسن (كامەران گەبەیی)كەهاتە منافەسەی تەندەری تەرمیناڵی تازەوە ؟چۆن هات ئەوراقی كۆمپانیاكەی تەواو بوو لەرووی یاسایی یەو وە كێ پێووتن كە دەبێت ئەو تەندەربدرێت بەو؟كێ تەخمینەكەی پێ وتبوو ؟ئەویش هەر بەرێزت نەبووی ؟ئەی ئەرك نەبێت لەگەڵ كمال ومارف چەندتان لە كامەران وەرگرت ؟كە كامەران نەبوو شێرزاد بوو وانەبوو قوربان ؟
3-كاك بەبەبەرێز كاشی خانووە تازەكەت لای پاركی ئازادی خێرە كۆمپانیای ئازادی ئەركی دابین كردنی گرتۆتە ئەستۆ ئەگەر ئێمەش بچین ئەو پیاوەتیەمان لەگەڵدا دەكەن ئەی (حاجی)چی بۆ كردیت بیلێم ؟یان....باشە شەوان كاك قاسمی بلادو ئەلحەزارات بۆ دێت بۆ ماڵتان خۆ خزمی نزیكتان نیە ئەگەر دێت بەدەستی بەتاڵ دێت یان خۆی تەبیعەتی پیاوانەیە وبۆ هەر شوێنێك بچێت دەستی قورس ئەكات ؟باشە ئەم كاك قاسمە لە دوای (2004)هاتە سلێمانی بە تەكسی هاتووچۆی دەكرد خێرە ئیستا برادۆی ئاخرمۆدیلی پێیە وە خانووی باش باش هەیە لەسلێمانی ئەری كاك عبدالخالق ئەمە لە ئەسڵدا بابانی نیە وا ئێمە نازانیین ؟ئەی باشە كاك زۆڵ كاك گەندەڵ سەیارەی حەریقەكە كە كریتان بۆ فرینگەخانە بەچەند بوو بەچەند ملێۆن چەندی بۆ خۆت وكمال ومارف چەندی بۆ تایەر چەندیشی حەقی میللەت بوو بەیانی كە ؟ئەی قەول نەبوو كارمەندانی فرۆكەخانە لە شوێنی دروست كردنی ئەو سەیارەیە خوول ببینن وە بریار نەبوو دوو ئەندازیار بنێردرێن بۆ ئەڵمانیا بنێرن بۆ توركیا بوو ئەو دوانە وازیان هێنا دوانی ترت بە هەمان ژمارەی نووسراو بەروار گۆری ؟ئەو دوو ئەندازیار خوولەكەیان لەكوێ بینی لە لۆبی ئوتێل یاخوود لە كارگەكە ؟وە چی فێربوون ؟وەچیان پێووترا؟ئەی كێیان لەگەڵدا بوو بەرپرسی خدمات (ئومێدی)بەرپرس ودەستەراستی هەمووتان بۆ كاروباری دەعوەت وئەندام بوونتان لەیانە خۆشەكانی شار(تەلاری شارو كۆمەڵایەتی وچی وچی تر) ئاخر ئاغاباوەگیان ئەمە وحەریق چ پەیوەندیەكیان بەیەكەوە هەیە شتێكت بیرخەمەوە لفكەو لیرە دەبێت؟ئەگەر بوو ئەمەش دەبێت ...باشە ئەمانە بۆ چوون ولەبەر چی وچۆن چوون؟
تائیرە ئەگەر ئەم نووسراوە كاك تاهیر بیخوێنێتەوە شاگەشكە دەبێت مەخەنێ كەم كەم لەسەر تۆش بەیان دەكەم ؟باچەند پرسیارێكت لێ بكەم ؟باشە جاری سەلامول عەلێكوم
1-كاك تاهیر عەزیەت نەبێت پێش ئەوەی ژنی نوێت بهێنیت لەگەڵ شەیماخانی كچی خەلیفەزیدان چیت ئەكرد لە ئەستانە(ئەستەنبول)
2- ئەو مگعمەی بەرێزتان داتان بە (كۆمپانیای AGS)خێرە (23)دەفتەر دۆلاری تێچووە كورسی ومێزەكانی لە داری گوێز دروست كرابوو مەنجەڵەكانی مس وزیوو بووە كە رووبەرەكەی هەر (250)مەتر دەبێت خۆ هەشت قات نیە قوربان خۆ ئەرزەكەشی هەر عایدی خۆمان نیە های هیتلەر.
3-ئەوەعەزیەت نەبێت خێرە پرۆژەی دروست كردنی فرۆكەخانە وەرگرتنی سەرەتایی بۆ كراوە لەساڵی 2006 كەی وەرگرتنی كۆتایی بۆ دەكرێت ئایا كۆمپانیای ناوبراو چەندی ماوە پارە وەریبگرێت بەپێی یاسا (%5)ئەبێت بهڵرێتەوە تاوەكو كۆمپانیاكە كەمووكوریەكان تەواو دەكات وە چاكیان دەكاتەوە پرۆژەی فرۆكەخانە بایی (45)ملێون دۆلارە ئەو (%5)دەكاتە (900)هەزار دۆلاربۆچی (450)هەزار دۆلاری بۆ سەرفكراو بەچ یاسایەك وە بەفەرمانی كێهان كوێخا.باشە كەمووكوریەكان بە ستافی فرۆكەخانە چاك دەكەیتەوە ئایا تێچونەكەی حكومەتەساواكەی كاك عیماد پارەكەی نادات.
4-خێرە جەنابت بوویت بە محامی (M3 Mobile)هەموو رۆژێك كونوسی لیژنەكان دەگۆریت بە دەستو خەتە جوانەكی خۆت.
5-خێرە یە ترۆمبیلی تایبەتی حكومەتی ساوای لەمەر خۆمان بە تابلۆی شینەوە دەچیت بۆ سەیران لە دەباشان وئەزمەرو ئەی خێرە كورەكەت هەندێك جار بەو ترۆمبیلە دەچێت بۆ دیلانی وسەیران ئەهاهاجارێك بیری چووبوو مەقەڵی ونێرگەلەو شتی وا لە ترۆمبیلەكە جێ بهڵێت ئەی خۆ بەریفۆرم زان ریفۆرمێك لە خۆتدا بكە باشتر نیە وەعزی خەڵك دابدەیت.
6-بەئەرك نەبێت دیزانە نوێ یەكەی كەدرا بە كۆمپانیای (VEKA)بۆ تەرمیناڵە نوێ یەكە كە بەهەموو حەقێك (5)دەفتەری تێدەچوو خێرە (30)دەفتەری تێچووە ئەی خێرەكە لەكاتی خۆی دواكەوت نزیكەی مانگو نیوێك بۆچی غەرامە نەكرا ؟چەندب بۆ خۆت بوو؟
7-ئەری باسی ئەو كەلوپەلانە بكە كە كوانتا بۆ بەشی (ئیتسالاتیان)هێنا لە ئەساسدا بایی چەند بوون تۆ چەندیت بۆ خۆت هەڵلوشی؟
8-چاوەرێ بن بۆ گەندەڵیەكانی سەروك و ئامێرەكانی كۆمپانیای نۆكان ......!!!!!!!!
لەگەڵ رێزم بۆ كاكە نەوەگیان ئێمە تاسەرئیسقان پشتیوانیین رێگە مەدە تاهیر سەردانی ئەو گردە بكات وەكاكە حاكم گیان تۆش مادام قۆڵی مەردایەتیت لێ هەلماڵیوە هاوكارتین جارجارێك ئەمانە بخوێنەرەوە وەلڵاهی هیچی درۆ نیە وهەڵبەستراو نیە جگە لەراستی كەجام پربوو لێدەرژێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست