کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاگه‌یاندی ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ به‌ بۆنه‌ی له‌ سیدره‌درانی عه‌لی کیمیاوی

Friday, 29/01/2010, 12:00


قه‌ڵادزێ، 27. 01. 2010
وێڕای پیرۆز بایی له خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و که‌س و کاری جینۆساید کراوانی کوردستان و هه‌موو سته‌م دیده‌کانی دیکه‌ی گه‌له‌که‌مان به‌ بۆنه‌ی له‌ سیداره‌ درانی عه‌لی کیمیاوی. پێش ناساندنی کێسه‌کانی گه‌له‌که‌مان وه‌‌ک جینۆساید له سێداره‌ دانی به‌ که‌م ده‌زانین بۆ هاوڕێ به‌عسیه‌کانی که‌ له‌ ژیاندا ماون. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه داوا له‌ دادگای باڵای تاوانه‌کان له‌ به‌غدا ده‌که‌ین که‌ به‌ڕه‌سمی ڕای بگه‌یه‌نن که‌ له‌سه‌ر تاوانی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌و جینایاتانه‌ی که‌به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی کورد کردویه‌تی له‌ سیداره‌ دراوه. چونکا جێبه‌جێ کردنی بڕیاری له‌ سێداره‌ درانه‌که‌ی پێش پێدا چوونه‌وه‌ی کێسه‌که‌یه‌تی له‌لایه‌ن دادگای ته‌میزه‌وه!
تێکۆشه‌رانی خاوه‌ن هه‌ست، پێزانین خۆمانتان به‌و پشتیوانیه به‌رفراوانه‌‌تان بۆ ده‌رده‌بڕین، به‌و به‌شداریه‌ جوامێرانه‌تان بۆ ‌به‌رزکردنه‌وه‌ی کێسه‌کانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر بۆ ‌به‌رده‌م دادگای باڵای تاوانه‌کان له به‌غداد و هه‌موو دامه‌زراوه حکومی، نا حکومی و ڕای گشتی شانازی ده‌که‌ین .
به‌ڕێزان جێگای خۆیه‌تی به‌ خۆشحاڵیه‌وه ڕایبگه‌یه‌نین که له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ که‌مه‌دا خاوه‌‌ن هه‌ڵوێستانی گه‌له‌که‌مان به ئاگایانه‌وه به‌ ‌ده‌نگه‌وه هاتن بۆ داکۆکی کردن له کێسه‌کانی قه‌ڵادزێ و ده‌ڤه‌ری پشده‌ر. ئه‌مه‌ش به‌ هه‌نگاوێکی نوێ له‌ خه‌باتی مه‌ده‌نی و دێموکڕاتی سه‌رده‌میانه بۆ گه‌له‌که‌مان تۆمار ده‌کرێت.
* جێگای خۆش حاڵیه که هه‌ڵسوڕاوانی ناوه‌نده‌که‌مان کاک حه‌مه‌ زرنگ و هاوکاره‌‌ به‌ڕێزه‌کانی له قه‌ڵادزێ، تا ئێستا ناو و ئیمزای 7000 که‌س وه‌ک پشتیوان له قه‌ڵادزێ و ده‌وروبه‌ری کۆکردۆته‌وه، گه‌ر پێویستی کرد له ئاینده‌‌ دا بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه.
* ڕێزداران مامۆستایان ئاینی و پیش نوێژانی قه‌ڵادزێ، له ووتاره‌کانی نوێژی هه‌ینی وه‌ک واجبێکی دینی به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنی قوربانیان و زه‌ره‌رمه‌ندانیانی ده‌ڤه‌ره‌که‌یان ڕاگه‌یاندووه.
* خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه به‌گشتی و دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان، دادوه‌ر ، پارێزه‌ر و په‌ڕله‌مانتێره‌کانیان ئه‌و په‌ڕی پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕێوه بۆ به‌ ده‌نگه‌وه‌ هاتنی کێسه‌کانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر. جێگای شانازین بۆ گه‌له‌که‌مان، به‌ به‌ده‌نگه‌وه هاتنێکی نه‌ته‌وه‌یی ووشیارانه تۆمار ده‌کرێت.
* زۆربه‌ی ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان و میدیا کوردیه‌کان له ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ (له‌به‌ر زۆریان ناتوانین ناویان بهێنین)، به ده‌ربڕینی هه‌ستی جوامێریان به‌رامبه‌ر به‌ کێسه‌کانی پشده‌ر، هیوایه‌کی نوێیان به‌ چه‌وساوه‌و و ماڵوێران و که‌س وکاری شه‌هیده‌کانمان به‌خشی. به‌ خامه‌ زێڕینه‌کان ده‌تواندرێ ئێش و ئازاره‌کانی گه‌له‌که‌مان له له‌ بیر چوونه‌وه ڕزگار بکرێ.
* وه‌ک عاده‌تی شۆڕش گێڕانه‌ی خۆیان، برای به‌ڕێزمان کاک عه‌لی سیاسی و هاوکاره به‌ڕێزه‌کانی، زۆر به‌ دڵسۆزانه به‌ده‌نگ کێسه‌کانی پشده‌ره‌ وه هاتن و که‌مپینی پشتیوانیان ده‌ست پێکرد. ده‌ست خۆشی و پێزانینی خۆمان بۆ ئه‌و ڕۆشنبیر و که‌سایه‌تیه به‌ڕێزانه‌ ده‌رده‌بڕین وێنه‌یان زۆر بێت بۆ خزمه‌تی گه‌له‌ سته‌م دیده‌که‌مان:
ژماره‌ ناو ناونیشان پیشه
1. عه‌لی ڕه‌حیمی هۆڵه‌ندا قوربانی سه‌رده‌شت-چاودێری كوردۆساید
2. مه‌لا محه‌مه‌دی ده‌ڵگه‌یى سلێمانی پێش نوێژ و وتار خوێنی دێرینی قه‌ڵادزێ
3. عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د هۆڵه‌ندا نووسه‌ر
4. ئارێز داراپوور ئاڵمان چالاكڤانی سیاسی
5. مسته‌فا حه‌سه‌ن گه‌وره‌ دانمارك نووسه‌ر
6. قادر نادر سوید نووسه‌ر
7. گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی دانمارك سه‌رپه‌رشتیاری چاك
8. سه‌لام محه‌مه‌د دانمارك هه‌ڵسوڕاوی چاودێری كوردۆساید
9. هیوا ناسیح سویسرا نووسه‌ر
10. خه‌بات نه‌وزاد هه‌ڵه‌بجه‌ ڕۆژنامه‌نووس
11. سه‌لام عه‌بدوڵا خانه‌قین نووسه‌ر
12. كۆیار ڕه‌ئوف به‌ریتانیا نووسه‌ر
13. پشتیوان گه‌رمیانی به‌ریتانیا ده‌سته‌ی كارگێڕی چاودێری كوردۆساید
14. هادی بۆتیمار به‌ریتانیا به‌رپرسی كۆمیته‌ی به‌ریتانیا-چاك
15. ئاسۆ قه‌شقه‌ نه‌رویج به‌رپرسی دارایی چاك
16. جه‌لال چوارتایی هۆڵه‌ندا نووسه‌ر
17. گابار چیای سوید جێگیری سه‌رپه‌رشتیاری چاودێری كوردۆساید
18. پیشڕه‌و حه‌مید كوردستان نووسه‌ر
19. حسێن حاجی عه‌لی فه‌ره‌ج = که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
20. ره‌حیمی مام خدری ئاوڕه‌حمان بانه‌ی = که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
21. قوباد حاجی فه‌قێ فینله‌ند که‌م ئه‌ندامی بۆرومانی قه‌ڵادزێ
22. حاکم عومه‌ر ئه‌شکه‌نه‌ی کوردستان دادوه‌ر
23. محه‌مه‌د مه‌لا ته‌یب = پارێزه‌ر
24. سه‌ردار پشده‌ری له‌ندن نووسه‌ر
25. سه‌لام زه‌ندی = قانونی جینائی
26. عه‌بدوڵای ڕه‌سام قه‌ڵادزێ پێشمه‌رگه‌ دێرین و زیندانی سیاسی
27. کاکه‌مینی به‌رگ دروو سلیمانى که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
28. سۆران عومه‌ر ڕه‌حیم کوردستان پێوه‌ر (مه‌ساح)
29. گه‌لاوێژ عه‌بدوڵا عه‌بدول که‌ریم هۆڵندا کۆمه‌ڵناس
30. حسین ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌سوڵ پشده‌ری = پشمه‌رگه‌ی دێرین
31. هاوکار بێ ناسی هه‌وڵیر پارێزه‌ر
32. فازیل شه‌وڕۆ ئیڕله‌ند- دبلن
33. دکتۆر سه‌روه‌ر عه‌بدول ڕه‌حمان عومه‌ر هه ولیر په‌ڕلمانتێر
34. جه‌بار سمکۆ هوڵه‌ندا ڕۆشنبیر
35. دلێر عه‌لی ئه‌حمه‌د سوئید =
36. دکتۆر ڕزگار سه‌عید پشده‌ری هوڵه‌ندا مامۆستای زانکۆ
37. بوار نوره‌دین سابیر کوردستان ڕۆشنبیر
38. حسین عبدى ئیرلاند قوتابى زانكۆ
39. جبار حمد كه‌ندا هونه‌رمه‌ند
40. هاوڕێ ئاسۆ قه‌ڵادزێى نه‌رویج چالاكڤانی مافى مرۆڤ
41. پۆڵا زیندانى سوئید زیندانى سیاسى
42. نه‌وزاد عه‌زیز خدر نه‌رویج ده‌سته‌ی كارگێڕی چاودێری كوردۆساید
43. ێفاوالدین گه‌زنه‌یی فه‌ڕه‌نسا پارێزه‌ر
44. لوقمانی حاجی که‌ریم به‌ریتانیا نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس
45. خانزاد ڕه‌شید مسته‌فا به‌ریتانیا نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس
46. سارا موکری سلێمانی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس
47. ساڵح میراوده‌لی به‌ریتانیا نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس
48. ئاراس وه‌هاب دانمارك چالاكڤان
49. ئیدریس حاجی سه‌عید فینلاند رۆزنامه‌نوس
50. مۆفه‌ق میراوده‌لی قه‌ڵادزێ‌ رۆژنامه‌نووس
51. جه‌میل شوانی دانمارك ئه‌ندازیاری ته‌کنیکی
52. مزەفەر ئاودل هۆڵندا خوێندکار
53. ئازاد چۆلی بریتانیا هۆزانڤان
54. حه‌مه عه‌لى هۆڵندا به‌رپرسی کۆمیته‌ی چاودێری کوردۆساید
55. ئەبوبەکر خالید مەلا حاجی حەسەن کەنەدا
56. شاخه‌وان شۆڕش دانمارک نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
57. كاوه كافرۆشى نه‌مسا هونه‌رمه‌ند
58. خالید نوره‌دینی سوید ماسته‌ر له‌یاسا
59. ئیحسان مه‌لا فوئاد كوردستان ڕۆزنامه‌نوس و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كاركیری جاودیری كوردۆساید
60. هیرش نورى فه قى ئاڵمان
61. جبار ئه مین هوڵه‌ندا
62. ئایار باقی سوئید پارێزه‌ر و چالاكوانی مافی مرۆڤ
63. به‌هار ئه‌مین سوئید مامۆستای باخچه‌ی ساوایان
64. باقی محمد ته‌ها سوئید پێشمه‌رگه‌ی دێرین
65. ژیان باقی سوئید كارمه‌ند
66. مه لا ئاریان سلیمانى سه‌رنووسه‌رى ئاڵاى ئازادى
67. محمد حسین عبدالله ئامریكا ئه‌ندازیار


* ئه‌م به‌ڕێزانه‌ که کۆمه‌ڵێک ڕۆشنبیر و که‌سایه‌تی ناسراوی ده‌ڤه‌ری پشده‌رن، دانیشتووی هه‌ولێرن زۆر به‌ شێلگیرانه به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌که‌مانه‌وه‌ هاتن، ده‌ست خۆشیان لێ ده‌که‌ین. زۆر به‌ خۆشحاڵیه‌وه بڕیاریان داوه به‌زووترین کات کۆمیته‌یه‌کی پشتیوانی بۆ کێسه‌کانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر له‌ هه‌ولێر پێک بهێنن بۆ ڕاپه‌ڕانی ئه‌رک و کاره‌کانی که‌ پێویستن بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌که.
پیشه شوێن ناو ژماره
نوسه‌ر و شاعیر هه‌ولێر ئازاد بابان 1.
نوسه‌ر و شاعیر = جه‌بار جه‌مال غه‌ریب 2.
ڕۆشنبیر = دڵزار وه‌ستا عه‌لی (که‌بابچی) 3.
مامۆستا = ڕه‌حیم عومه‌ر حاجی که‌ریم 4.
که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی = محه‌مه‌د سۆفی ڕه‌حمان 5.
که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی = دلێر وه‌ستا زاهیر (ڕه‌سام) 6.
مامۆستا = ڕه‌سوڵ حاجی هۆمه‌ر 7.
ڕۆشنبیر = شه‌پۆل فه‌تحی 8.

* له‌سه‌ردانی نوێنه‌ری ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ بۆ وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان و په‌ڕلمانی کوردستان، ئه‌م به‌ڕێزانه به‌گه‌رمی پشتیوانی خۆیان بۆ داوا ڕه‌واکانی خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که‌مان ده‌ربڕی؛
- به‌ڕێز دکتۆر مه‌جید حه‌مه‌دئه‌مین جه‌میل، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، په‌یمانی دا که وه‌زاره‌ته‌که‌یان زۆر به‌جدی کار ده‌کات بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی کێسه‌کانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر له دادگای باڵای تاوانه‌کان له به‌غداد. هه‌وڵی تۆکمه‌ کردنی کێسه‌کان و دابین کردنی پارێزه‌ری شاره‌زا و به‌ توانا ده‌دات بۆ داکۆکی کردن.
- له‌ دیداری په‌ڕلمانی کوردستاندا، په‌ڕلمانتێرانی به‌ڕێز:
حاکم ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مین
دکتۆر عومه‌ر نوره‌دینی
کاک سالار مه‌حمود/ سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌ڕلمانی کوردستان
پشتیوانی ته‌واوی خۆیان ده‌ربڕی له‌و کێسانه‌ی که ناوه‌نده‌ی قه‌ڵادزێ بۆ ده‌ڤه‌ری پشده‌ر، داکۆکیان لێ ده‌کات.
* به‌ڕێز حاجی حاجی برایم وه‌ک نوێنه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ ده‌ڤه‌ره‌که، ئه‌مڕۆ 27. 01. 2010 په‌یمانی دا که‌ پشتیوانی ته‌واوی ئه‌و ئه‌رکه‌ مێژوویه‌ پڕ هه‌ستیاره‌ ده‌که‌ن له‌سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم.
* جیگای خۆیه‌تی ده‌ست خۆشانه‌ش له‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ین که ناوی خۆیان وه‌ک خۆبه‌خش بۆ ڕاپه‌ڕاندی کاره‌کانی ناوه‌ند تۆمارکردووه. سوپاسی هه‌ر به‌ڕێزێکی تریش ده‌که‌ین که ئاره‌زووی کاری خۆبه‌خشی هه‌یه بۆ گه‌له‌ سته‌مدیده جینۆساید کراوه‌که‌‌مان، ده‌توانن ناوی خۆتان به‌ ڕێگای ئه‌م ئێمایله‌ی خواره‌وه تۆمار بکه‌ن؛
[email protected]

ژماره‌ ناو ناونیشان پیشه ‌

کارمه‌ند باشوری کوردستان ره‌حیمی مام خدری (سپیلکه) 1.
دکتۆر
باشوری کوردستان ئه‌میر وه‌ستا عه‌بده‌ (خه‌یات) 2.
پێشمه‌رگه‌ دێرین و زیندانی سیاسی باشوری کوردستان عه‌بدوڵای ڕه‌سام 3.
قوتابی فینله ندا سو هه یله شه‌هاب نادر 4.
بێکار فینله ندا رێژین قوباد حاجی فقێ 5.
کرێکار = رێبه ند قوباد حاجی فه قێ 6.
قوتابی = سو هه یله شهاب نادر 7.
قوتابی = محمد قوباد حاجی فه قێ 8.
مامۆستا هۆڵه‌ندا له‌تیف محه‌مه‌د سۆفی حامد 9.
قوتابی (خوێندکار) = شکۆ خالید ئه‌حمه‌د 10.
که‌س و کاری قوربانیان = فه‌تاح بادینی 11.
پێشمه‌رگه‌ی دێرین = قادر سه‌لاح 12.
که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی سوید سه‌لاح قادر 13.
ژنه‌ پێشمه‌رگه‌ی شاخ هۆڵندا توانا سه‌لاح 14.
خوێندکار = شه‌ماڵ سه‌لاح 15.
= = په‌یمان ئه‌مین 16.
= = گوڵه‌باخ حه‌سه‌ن 17.
= = ڕێواس قادر 18.
ژنی ماڵ = هاوڕاز قادر 19.
خوێندکار = هاژه‌ توانا 20.
خاوه‌ن مارکت = هێژا توانا 21.
خاوه‌ن پیتزا = ڕزگار ئه‌مین قادر 22.
کارمه‌ند = هاوکار ئه‌مین قادر 23.
به‌رگ دروو = زانا واحید 24.
به‌رگ دروو = فێنک ڕزگار ئه‌مین 25.
قه‌ساب = عه‌دنان واحید قادر 26.
خوێندکار = هاوڕێ شه‌ماڵ سه‌لاح 27.
تێکۆشه‌ری دێرین = دڵشاد سه‌ید که‌ریم 28.
کارمه‌ند = بێژان عه‌لی قادر 29.
خوێندکار = مه‌ریوان شه‌ماڵ سه‌لاح 30.
سلێمانی که‌ژاڵ ئیسماعیل لاو ئه‌حمه‌د 31.
مامۆستا سلێمانی ڕوپاک ئیسماعیل لاو ئه‌حمه‌د 32.
دکتۆر سلێمانی نه‌به‌ز ئیسماعیل لاو ئه‌حمه‌د 33.

چاوه‌روانی له هه‌موو دڵسۆزانی گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌مان ده‌که‌ین که به‌شداری شێلگیرانه له‌ که‌مپینه‌کاندا بکه‌ن که‌ له‌ ساید و ڕۆژنامه‌کاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه، قه‌ڵه‌مه‌کانتان له میدیاکاندا لینگ بده‌ن بۆ ڕاکێشانی ڕای گشتی بۆ کێشه‌ ره‌واکه‌تان. دۆسته‌کانتان هان بده‌ن بۆ تۆمار کردنی ناوه‌کانیان له‌ لیستی پشتیوانی.
دڵسۆزانی گه‌ل و نیشیمان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات؛ پێک هێنانی کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ هه‌ر ووڵاتێکی ده‌ره‌وه، ده‌رگای یاسایی ده‌خاته‌ سه‌رپشت بۆ نوێنه‌رایه‌تی کردنی گه‌له به‌ش خوراو و خاکه سوتماک کراوه‌که‌‌تان له‌ ناوه‌نده‌ سیاسی، بڕیار به‌ده‌سته‌کانی دنیا و ڕای گشتی جیهان. به‌ جینۆساید ناساندی کێسه‌کانی قه‌ڵادزێ، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، بارزانیه‌کان و کێسه‌کانی تر، کێشه‌‌که‌مان به نێو ده‌وڵه‌تی ده‌کات. به‌دڵنیایه‌وه تا کێشه‌که‌مان به‌ نێو ده‌وڵه‌تی نه‌کرێت دووره ده‌رچوونمان له‌ زیله‌ت.


له‌ جیاتی هه‌ڵسوڕاوانی
ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ
بۆ داکۆکی کردن له‌ قوربانیان و زیان لێکه‌وتوانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر
دکتۆره چیمه‌ن حه‌سه‌ن حاجی مه‌حمود
محه‌مه‌د پشده‌ری
حه‌مه‌ زرنگ
حه‌سه‌ن حاجی عه‌لی
جه‌بار جه‌مال غه‌ریب
عومه‌ر کاکل
خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە