وه‌زیری ته‌ندروستی تكایه ده‌ست له‌كار بكێشه‌ره‌وه
Tuesday, 02/10/2012, 12:00
له ماوه‌ی 2 ساڵی حوكمی پڕ گه‌نده‌ڵی و خیانه‌تی رێكه‌وتی وه‌زیری ئیستا شاری سلێمانی بووه مه‌ڵبه‌ندی ناكۆكی و ناعه‌داله‌تی و پاره خۆری و دوو روویی و فیتنه و ئاشووب له ناو ناوه‌ندی ته‌ندروستیش خراپتر قه‌ومابوو .
شار بووه مه‌ڵبه‌ندی پیس خۆری و ژه‌هر و ده‌رمانی به‌سه‌ر چوو ده‌رمانی ساخته و ......هتد
ئه‌وه بوو كاتێك به حوكمی تاكره‌وانه‌ی شاژن بووه وه‌زیر و شاری جێهێشت دكتۆر میران سه‌ره‌رای ترس و بیمێكی زۆر له دڵیدا به‌رامبه‌ر ریكه‌وت و سه‌ره‌رای ته‌نیینی چوارده‌وره‌كه‌ی له‌لایه‌ن پیاوه‌كانی ریكه‌وته‌وه له‌ناو فه‌رمانگه و ده‌ورو به‌ری به‌لام هه‌رچۆنێك بێ غیره‌ت گرتی و وورده وورده كه‌وته هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه ره‌شه پڕ شه‌رمه‌زارییه‌كانی و تا رادده‌یه‌ك به زمانی حاڵ خه‌ڵكی تێ گه‌یاند كه رێكه‌وتی كوری ماست فرۆشه‌كه ی كه به‌هۆی شاژنه‌وه به‌و شێوه له‌خۆی گۆراوه چی به‌سه‌ر ئه‌م شاره‌دا هێناوه . بۆیه هه‌ر زوو جه‌نابی وه‌زیر هه‌ره‌شه‌ی لێ كرد و په‌یمانی دا هه‌تا ماوه نه‌هێڵێت دكتۆر میران بحه‌سێته‌وه و كێشه له دوای كێشه بۆی دروست بكات .
ئه‌وه‌ته رۆژێك جه‌باری سه‌ندیكای ده‌كات به گژدا و مانگرتنی لێ راده‌گه‌یه‌نن ، رۆژێك پیاوه‌كانی لێ ده‌هێنێته سه‌رخه‌ت و هه‌ره‌شه‌ی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ن و ، هه‌ر رۆژه‌ی دكتۆرێكی پسپۆریشی لێ پڕ ده‌كات و شاره‌كه‌یان پێ جێ دێلێت و ...... هتد به‌هه‌ر حال هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی شاری سلێمانی به بێ خاوه‌ن بمێنێته‌وه .
له رووی ته‌ندروستیشه‌وه له‌و رۆژه‌وه‌ی بووه به وه‌زیر به‌ردێكی نه‌ناوه‌ته سه‌ر به‌ردێك و زۆرترین كێشه‌ی ته‌ندروستی بووه : رۆژێك كه‌سانێك به‌هۆی ده‌رمانه جوانه‌كانیه‌وه ده‌مرن و خه‌ڵكی بۆ ریش ده‌چن كه‌چی سمێلیشیان داده‌نێن . له بازاره‌كان خه‌ڵكی له‌سایه‌ی دا ژه‌هر خوارد ده‌كرێن . كۆلێراش كه له هه‌موو جیهاندا باوی نه‌ماوه‌و له هه‌ر شوێنێك بلاو بێته‌وه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و شوێنه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تیا نییه به‌لام تازه لای ئیمه ئه‌بێته دیارده و جه‌نابیشی زور بێ شه‌رمانه ئه‌لێت فحێه‌كانمان ناردووه بۆ به‌غداد و بیرێكیش له قسه‌كانی ناكاته‌وه ئاخۆ بۆ بجن بۆ به‌غداد بۆ فحێێك ؟؟؟؟
هه‌ر له سایه‌ی سه‌ری ئه‌م به‌رێزه‌شه‌وه ئه‌وا مانگ ئه‌بێت به 40 رۆژ بۆ وه‌رگرتنی مووچه . و وه‌زاره‌ت ئیفلاسی كرد له پێناوی (نیمچه ئه‌هلی) یه‌كانی دا و ئه‌ویش ئیستا ته‌نها خه‌می ئه‌وه‌یه ئاخۆ به‌ناوی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كۆلێراوه پاره‌ی چه‌نده بۆ ته‌رخان ده‌كرێت و چۆن چۆنی (2/3) ی ئه‌و بره بكاته گیرفانی خۆی و شه‌ریكه‌كانی .
بۆیه له كۆتایی دا داوا ده‌كه‌ین له‌و به‌رێزه كه هه‌تا زووه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و له‌م كاته‌دا به حه‌یای خۆیه‌وه برواته‌وه ماله‌وه هه‌تا كه‌مێك ئابرووی ماوه .
به دلنیاییه‌وه رۆژێك ئه‌بێت كه به سه‌ری سفر و سمێلی یه‌ك لا تاشراوه‌وه و به ئابروویه‌كی تكاوه‌وه ئه‌بێت شاری سلیمانیش به‌جێ بهێڵێت چونكه خه‌ڵكی سلێمانی ئه‌وه‌نده داماو نین دوژمنی سه‌ره‌كی خۆیان ببینن و له‌به‌رامبه‌ری ده‌سته‌وسان بن . هه‌موو رۆژێك شاژن بۆ ئه‌و له‌سه‌ر خه‌ت نابێت .
رۆژان رۆژیان له دوایه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست