نامەیەك بۆ وەزیرى تەندروستى تكایە ..بەشى یەكەم

Monday, 14/09/2009, 12:00


بەڕێز جەنابى وەزیر .. خۆشحاڵ دەبووین ئەگەر بەڕێزت بفەرمون ئەو نامانەى بۆت دەنێرین بیان خوێنیتەوە و بە دواداچونیان بۆ بكەى چونكە ناتوانرێ هەقیقەتەكان بگاتە لاى بەڕێزتان تەنها لە ڕێگەى ئەم نامانەوە نەبێت كە زۆر خەمخۆرانەیە پاشان لە ڕێگەى كوردستان پۆستى ئازیزەوە ....پێویستە كارى جدى بكرێ بۆ تەندروستیەكى كامڵ تا تاكى هاوڵاتى هەست بە بونى تەندروستیەكى ئەكتیڤ بكات بۆیە كۆمەڵگا لە سایەى تەندروستیەكى باشدا دەتوانێت تەندروست بێت وە وەزارەتى تەندروستى بۆ تەندروست كردنى تاكى كوردیە بە هەموو بیر و ڕەنگە جیاوازەكانەوە نەك وەزارەتى حزبێك یان دوان بێت ئا لێرەوە بەڕێزتان بڕیارێكتان دەركردوە بۆ ئەو فەرمانبەرانەى كە متفریقەن بۆ كارى ڕێكخراوەى و دەوام ناكەن هەموو (ختورە و مكافەئە و ...هتد)یات بۆ حساب دەكرێ و بگرە بە بێ دەوام سوپاس نامەش وەر دەگرن وە ئەو بڕیارەى دابەزیوە بۆ فەرمانگەكانى تەندروستى یەكێكە لە بڕ یارە تەندروستەكان بەڵام نا تەندروستى ئەم بڕیارە جێ بە جێ نەكردنێتى لە ژێر گوشارى ڕێكخراوەكانى تایبەت بە فەرمانبەرانى ناو نەخۆشخانە كان بۆیە داوا دەكەین بە زووترین كات بچێتە بوارى جێ بە جێ كردنەوە ...وە یەكێك لە بڕیارە كانى تر دابینكردنى (150) زەویە بۆ كارمەندانى تەندروستى لە لایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە كە ئەمەش ئاوڕدانەوەیەكى باشە بەڵام ناباشى ئەوەیە كە دەدرێ بە سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى كە هەموومان دەزانین خاڵ بەندى لە فەرمانگەى تەندروستیە نەك سەندیكا كە پێویستە بە خاڵ بەندى بێت بۆ هەموو كارمەندان و فەرمانبەرانى نەخۆشخانەكان ئیدارى و هونەرى فەرمانبەرانیشى تێدایە ناكرێ ئەمان بێ بەش بكرێن خۆ ئەگەر بە خاڵ بەندى بێت ئەوا كارێكى تەندروستە بەڵام ئەگەر بە خواستى سەندیكایەك بێت و بە ئارەزوى خۆیان بیدەن ئەوا بەڕێزت و د.ڕێكەوتیش هەموو ئەوانە بەرپسن لەم دابەش كردنە هەموو دەزانین سەندیكا وەك سەندیكایەكى حزبى كارەكانى دەكات وە دابەشى دەكات وەدەیدات بەو كەسانەى كە سەر بە حزبەكەیانن یان حزمى فڵان مەسولن كە ئەمەش هەمان سستمى بەعسە پێویستە بە بێ جیاوازى سەیرى هەموو فەرمانبەران و كارمەندان بكرێ و سەندیكاكان لە ژێر هەیمەنەى حزب بێتە دەرێ و سەندیكاى هەموو دەنگ و ڕەنگ و بیرە جیاوازەكان بێت و تەنها لە كاردا جیاواز بن ئێمە بێ گومانین كە بەڕێزتان لە ئێمە باشر لەم هەقیقەتە دەگەن ..تكایە وەزیرى تەندروستى وەڵام .

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە