کێن ئەوانەی لە ئێراندا دەوڵەت و کۆمەڵگا بەڕێوە دەبەن؟!

Sunday, 20/11/2011, 12:00






ئەحمەدی نەژاد سه‌رۆکێکی به‌زۆر داسه‌پاوو دیکتاتۆر ، دادگاش ئه‌و که‌لاوانه‌یه‌ که‌ یاسایه‌کی ئیفلیج و جه‌نگه‌ڵستان جێ به‌جێ ئه‌کات ، سوپا میلیشیاکانیشیان کۆمه‌ڵێ بێ سه‌واد و فاشیل له‌ خویندن و خوێندنگاو خاڵی له‌هه‌رعەقڵ و مه‌عریفه‌و ئه‌لف وبێ و ڕۆشنبیرییه‌ک ، خاڵی له‌هه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌کی خێزانی و ئینسانی ، چه‌وسێنه‌روتۆقێن و چه‌ته‌و دڕنده‌ ، که‌ ئه‌مانه‌ ته‌نیا ووڵات پارێز نین به‌ڵکو ناوو ناوه‌رۆکی قێزه‌ وون و نه‌خوازراون له‌لای هه‌رتاکێکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ، ئه‌مانه‌ له‌ بەرامبەر که‌سوکاری خۆشیاندا بۆ ئەنجامدانی هەرکارو کردەوەیەکی وه‌حشی گه‌ری و نا مرۆڤانە دەست ناپارێزن ،
ئەحمەدی نەژاد ئەم پیاوه‌ قه‌زه‌می عه‌قڵی و فکری و نا سیاسیە‌ ، که‌ بۆتە سه‌ردارو دادوه‌رو به‌ ناو ووڵاتپارێزی ئێران ، جگە لە پیاوێکی مشەخۆر لەسەر خوێنی نەتەوەکان لە ئێراندا و جگە لە مرۆڤێکی لومپن هیچی تر نیە ، وە سوپاو ئاخوند و مەلاکانیش فاکتەرو هۆکاری سەرەکی بەردەوام بوونی ئەم وەحشی گەریەن ، ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌کێک له‌مانه‌ هاوشه‌ریک نین و ده‌ستیان سور نیه‌ له‌م جینایەتی و تاوانەئه‌ی بۆ بێده‌نگن ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ کۆمه‌ڵێ سه‌رکرده‌ی داسه‌پاوو مشه‌خۆر و لومپن نین و له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی و به‌ فه‌رمانی ئه‌وان گورگه‌کانیان له‌ گیان و شه‌ره‌فی خه‌ڵک به‌رنه‌داوه‌ ئه‌دی بۆ نایه‌نه‌ ده‌نگ ؟! بێده‌نگی و به‌رگری نه‌کردن له‌ ڕاستی تاوانبارییه‌ وسه‌لماندنی تاوانکارییه !‌ !
ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ به‌ باری گوێ درێژ هه‌ر خێرێکیان بۆ نەتەوەکان لە ئێراندا هێناوه‌ ئه‌وه‌ به‌باری تڕێله‌کان کۆیان کرده‌وه‌ ئیتر بۆ یه‌خه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ چاره‌ ڕه‌شه‌ به‌ر ناده‌ن ؟! سەرهەڵدانێکی جەماوەری و دەڕبڕینی ناڕەزایەتیەکان ئەمڕۆ لە ئێراندا کاتێتی و زەرووریەت و حەتمیە ، ئێمەی نەتەوەکان لە ئێراندا چیتر نابێت لە چاوەڕوانی فریوی زیاتری قسەی باق و بریقی دیموکراسی و باشبونی گوزەرانی خەڵک و پەیمانە بێ بنەماکانی دەوڵەت و ڕاگەیاندنەکانی دەوڵەتی ئێراندا بین چونکە ئه‌مانه‌ جگه‌ له‌ فه‌ساد و ته‌عدا کردن لێمان و فرۆشتنی ناپاکیان پێمان چاوه‌ڕوانی چیتریان لێ ناکەین ؟؟!!
کێ هه‌یه‌ دوژمنه‌که‌ی بەردی تێ گرتبێت وئەویش گوڵ ؟ کامه‌ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریەت و مافیایی و چه‌ته‌یی هه‌یه‌ کە به‌خه‌م ئاسایشی ووڵات و حورمه‌تی هاوڵاتیانه‌وه‌ بێت ؟! ئایا ده‌بێت له‌ جیهاندا ده‌سه‌ڵات وسەرۆکێکی داسه‌پاوو دیکتاتۆر به‌ ئه‌ندازه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئێران هه‌بێ کە به‌م جۆره‌ بۆی بلوێ و له‌ سه‌ر خوێنی خه‌ڵک بله‌وه‌ڕێ ؟! بێگومان که‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ نه‌خێر و هه‌زاران نه‌خێروهه‌رگیز !!
واتە ئەوەی کە ئەمڕۆ ئاسۆیەکی ڕوون و هەلێکی زێڕینە و لەبەر دەستدایە بۆ کۆمەڵگای ئێران تەنیاو تەنیا ڕاپەڕینێکی سەتاسەری و جەماوەریە لە دژی دەسەڵاتدارێتی جمهوری ئیسلامی جینایەتکار لە ئێراندا بۆ لەباربردنی دەسەڵاتیان و گۆڕانکاری گشتی و گەیشتن بە مافە سەرەتاییەکانی هەر تاکێک لە کۆمەڵگا بەبێ جیاوازی ڕەگەز و زمان و ئاین وئەقەلیەتی نەتەوەیی ، کە ئه‌بێ هەرچی زووترە لێ ی دەست بەکاربین .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە