کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شارەوانی ئەوە كومپانیای خالید شینكیە یان كومپانیای خولە چەخماخەیە ئەوكاتە زانیم حكومەت تڕحێوە خالید شینكی خزمەتگوزاری ئەبات بەڕێوە

Thursday, 29/07/2010, 12:00


سەردەمێكی زۆر سەیرە خالید چەخماخە كەرێكی نەبوو كەچی لەدیمانەیەكدا لەسایتی واڵا پرێس ئەڵێ (خاوەنی دوشۆفڵ ، سێ گەڵابە ، شەش ئۆتۆمۆبێلی زبڵ كۆكەرە ، سێ دووتەنی ، شەش پیكابی دەبڵ ، سێ تراكتۆر ، سێ تەنكەری ئاو ، سێ دووتەنیم) بەم دوایانەش چوار ئۆتۆمۆبێلی نوێ ی زبڵ كۆكەرەوەی كڕیوە مۆدێل 2006خەڵكینە ئەمەمەتەڵە یانكاری دزی و شەریكی شارەوانی ، خوا پێم نەگرێ عومەر مورتاح هێندە ناوی بەدزی هاتووە دڵم نایەت بڵێم شەریكی خالید چەخماخەیە ، هەر لەڕێگەی كاك مورتاحەوە دوازدە ئۆتۆمۆبێلی زبڵ كۆكەرەوەو تراكتۆر و تانكەری ئاو دراوە بە كومپانیای چەخماخە بۆ ماوەی دووساڵ ، ئەم شەلە ڕوتێنەرە هەڵ خەڵەتێنەرە بەفەردە پارەی پەیدا كرد تاتوانی ئەو بڕە ئۆتۆمۆبێلى نوێیە بكڕێت ئەوانەی شارەوانی بەسكرابی گەڕاندەوە ، هاوڵاتیانی بەشەرەف و بەغیرەتی سنوری شارەوانی سلێمانی لێرەوە گوێ بگرن بۆ كارو ڕەفتاری خالید چەخماخە ، لە دیمانەیەكی بەڕێز شێخ عومەر مەحوی بۆ سەرجەم كەناڵەكانی سلێمانی فەرمووی بڕی موچەی هەر كرێكارێك 500هەزار دینارە خالیدە دزو كوڕە گیرفان پڕلەشیاكەكەی مانگی 400هەزار دینار ئەدەن بەكرێكارە چەوساوەكان سەرە ڕای ئەوەی بچن پرسیاریان لێ بكەن چەند ئەیان چەوسێننەوە ، كرێكارێك كەناوی (ه) لای مزگەوتی گەورە ووتی زۆر ناپیاون وەك سەگ و دزوو جەردە سەیرمان دەكەن ، هیچ پێداویستەكمان بۆ دابین ناكات بەنەخۆشیشەوە ئەبێت كار بكەین ، منیش ئەڵێم خوا هەقتان لە خەسرەو عومەر مەحوی بسێنێ چۆن قەبوڵ ئەكەن گەنجی شارەكەیان بەو شێوەیە بژی ، كرێكارێكی تر كەعەرەبە ناوی (خ) ووتی نەمزانیوە كورد پیاوی وا چروك و ترسنۆكی تێدایە خۆكەس ناوێرێ قسەی لەگەڵ بكات ، مانگی 50هەزار دینارمان لێ دەبڕێت بۆ خواردن بریا خواردن بوایە چڵكاوە 50 هەزاری ترمان لێ ئەبڕێت تەنها كەرانەیە كەس نازانێ بۆچیە خالیدە شەلی تازە دەوڵەمەند خۆی بەدیكتاتۆری ئەم شارە دەزانێ خوا شارەوانی كاول كات وا بڕوات عەبە شەكەنەو حەمە شێتیش دەكەن بەعەنتەری ئەم شارە ، لەگەڕەكی ایبراهیم پاشا هاوڵاتیەك بەناوی (بەنا) ووتی برالە ئێوارەی پێنچ شەمەوە هەتاسەر لەبەیانی شەممە كەس نایەت زبڵ و خاشاكی ئەم گەڕەكەلابات توخوا ئەمە حاڵە ئەمەشارەوانیە یان ماڵ وێرانیە ، چاودێرێكی بەردەم مزگەوتی گەورە ووتی ماوەی دووساڵە كومپانیای چەخماخە بەهیچ جۆرێك سزانەدراوە لەبەر ئەوەی لەگەڵ عومەر فەتاحدا شەریكن ، شارەوانی سلێمانی كارێكی باشی كردووە كەبڕی چەند دۆنم زەویەكی داوە بەكومپانیای خالید چەخماخە كەس نازانێ بۆچی ، لەڕاگەیاندنەكەی كاك خەسرەو برادەرێك ووتی كوردستان پۆست هەرچی نوسی درۆیە وەڵامی مەدەنەوە ، توسەری خۆت و هەردوو عومەر ئەمانە درۆن ، لەهەمووی سەیر تر لەماوەی ساڵێكدا كۆمپانیاكەی تر زیاتر لە 50 ملیۆن دینار غەرامە كراوە بەمەرجێ 0موچەی تەواو ئەدات بەكرێكارەكان لەگەڵ ئەوەشدا خەڵی ئیداری باش و بەڕێزی لێیە ، توخوا كاك عومورینە ئەمەش درۆیە ، تەنها بیانو ئەگرن بۆ ئەوەی سەرجەم شار بدەن بەدەست چەخماخەوە بۆ كاول كردن و ڕوتانەوەی كرێكارەكان ، كوا ویژدان كەی پێویستی ئەكرد خالیدە گۆج بكەنە خالید شینكی و دەوڵەمەندی بكەن ئەی نازانن دەوڵمەندی تازە ووڵات كاول دەكات ، نەعلەت لەو كەسەش شاڵی شینكی لەبەر دەكات ، هەر كەس پارەی خالید چەخماخە بخوات گەڕ دەبێت لەبەر ئەوەی پاروی دەمی ماڵ ومنداڵی كرێكارانە ، سەد حەیف لەدەوڵەمەندەكانی سلێمانی ئێستە ناكەس بەچەی وەك خالید لەڕێگەی فڕو فێڵی كاك مورتاح و شارەوانیەوە هەموو ڕۆژێ ئۆمۆبێلیك دەكڕێ دەك كاول بیت یابان بۆ مشتەریت ، حاجی (م) ووەتی خالید عارەبانەی هەبوو لە ئەسحابەسپی زۆر جار هاوكاریم دەكردووە كەچی ئێستە زوڵم دەكات ، ئەوەندە ماوە بڵێم كاك خەسرەو ئەمەش درۆیە ، یاخوا عەمری شارەوانی و سەرجەم دزەكان و سەندیكای كرێكاران نەمێنێ ، كەخالیدە شەل دەبێتە خولە چەخماخەو بەكەس ناگیرێ . تێبینی : تڕحێو واتە پۆڵۆنیەكانی توی مەلیكی جاران


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە