کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆنگرەی سێهەمی پۆلیسەكانی (ی ، ن ، ك) لەكەش و هەوایەكی گەرمدا بەڕێوە چوو

Wednesday, 16/06/2010, 12:00



ئەی زمان حاڵ و نوسەرو ڕۆژنامەنوسەكانی وەك ئازاد تۆفیق و عەدالەت چیان بەسەر هات ؟
عیماد ئەحمەد لە سایتی واڵاپریس لەدیمانەیەكدا ڕایگەیاند ئەگەر كۆنگرە كاری تەواو بووە بۆچی كۆنگرە بگرین ، عیماد دیارە قسەیەكی وای بیستوە پێی ناڕازی بووە ، لەبەر نەبوونی ڕای ئازاد دیارە نەیتوانیوە زیاتر بەرگری بكات بەهەر شێوەیەك بووە بەچەند پۆلیسێكەوە ڕایان كێشاوەتە ناو خولی پۆلیسەكانەوە ، لەبنەڕەتدا دیارە بنەماڵەی جەلال فەرمانی دانانی بێ هەڵبژاردنیان بەكێ داوە بۆ ئەوەی ئەو یەكیەتیە بكرێتە ماڵی بنەماڵە و چەند پۆلیسێكیش بەر گریان لێبكات ، عەمەر مورتاح چی پێماوە وەك پیرێژنەكەی لێهاتووە كەپێیان ووت داپیرە مەحەلەبی خۆشە یان (شوتی)لەوەڵامدا ووتی برا بەخوا دانی مەحەلەبیم نەماوە واتە (شوتی)خۆشە، عەرەب عەمەر موختاری هەیە كوردیش عومەر مورتاح ، توسەری خۆتان ئەو عومەرەی ئێمە بۆ مردن باش نیە كەتەنانەت لە گەڵ كومپانیای خالیدەشەلی شینكی شەریكە لەكۆكردنەوەی زبڵ و خاشاكی ئەم شارەدا ، توسەری ئەندامانی كۆنگرە ئازاد تۆفیقی نوسەرو ڕۆژنامەنوس كاری پێدەكرێت یان هەر دەبێت حامیدی حاجی خالید كۆمەڵایەتی بێت ، مەخابن بۆ عەدالەتەكەی فریا گوزاری یەكیەتی كەتوشی هەزاران دەردی سەری بوو گوایە جەنابیان دەبنە ئەندامی سەر كردایەتی ، یەكیەتی بەرەو بنەماڵە چوون دەچێت نەك هۆنراوەكانی ئازا تۆفیق و مامۆستا پشكۆ وەزن و قافیەیان بۆ دابنێت ، یەكیەتی وەزن و قافیەی نەماوە ئەوەشی ناوی ڕۆشنبیرە بەم هەڵبژاردنە لەدەست چوو ، لەدوای ئازادو عەدالەت كێ غەم خواریتان دەبێت هەر ئەوان بوون بەرگریان لەسەرجەم فایل دارەكان دەكرد و خۆیان شپرز كرد بوو گوایە لەشەڕێكی گەورەدان بەرامبەر گۆڕان و حیزبەكانی تر ، كەی ڕەوایە 350 دەنگی ئازاد بەرز نەكرێتەوە 68 دەنگی مورتاح بگاتە سەركردایەتی ، خۆزگە وەڵامێكمان وەردەگرت بۆ ئەوەی بزانین فەلسەفەی دزو فایل دارەكان لەچیدایە هەر نەبێت چیان پێ دەكرێت بۆ یەكیەتی و سلێمانی ، ئازاد گیان خەم مەخۆ خوا تۆفیقی یەكیەتی بدات ، دەرچوانی كۆنگرەی پۆلیسی سێهەمی یەكیەتی بزانین كادرو ئەندامەكانیان بەچ ئاقارێكدا دەبەن ، عەدالەت لەبیرمان دێت كەدەچوین دیدارێك ساز بدەین لەگەڵ ئەو بڕە پۆلیسەدا لەترسدا ئەیان ووت بەخوا ناساغم سەرم دێشێ و هەندێ نازیشیان دەكرد دیسان خوا تۆفیقیان بدات ، باش دەزانین ئێمەی ڕۆژنامەنوس بۆ قەرەباڵەغ بوونی بازاڕەكانیان بەكارمان دەهێنن ، خۆزگە بازاڕی عوكاز تێك ئەدراو كەس بەسەری سپی و بێ ئەقڵی ئەوانەی هەڵ نەئەدا ، گلەی مەكەن یەكیەتی باوەڕی بەڕاگەیاندن و كەسی ڕۆشنبیر و نوسەر نیە یەك دەعوەتی عەلەشیش سەركردایەتیەك دەهێنێ ، خەم مەخۆن بزانین لەدوای دەرچوانی كۆنگرەی پۆلیسەكان چی ئەتوانن ئەنجام بدەن ، لامان ڕونە چەند ڕۆژێكی تر دەگەڕێنەوە نوكی قەڵەمەكانمان ماچ دەكەن توخوای گەورە ساتێك بێدەنگ بن بایاریەكەی كۆنگرە ببینین ، كاك ئازاد خوا تۆفیقیان بات تەنها من و تۆ كوڕی تۆفیقین ، هەرچی پۆلیسە كوڕی فیقە فیقە .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە