کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


میرە بەعارەبانە پارتی دەگرێت

Saturday, 07/08/2010, 12:00


چاو شاركێكەی پارتی و میرە ، ئەمجارەیان ئەحمەد میرە پارتی زۆر كرژكرد سەرجەم بنەماڵەی بارزانی و دەروێشەكانی خستە ناومجەمیدەكەی ساواكی ئێرا ن و مێژوە پڕ لەسەروەریەكەیەوە ، میرە بەعارەبانە ئەقڵی هەندێ لەپارتی ڕاو ئەكات ، پارتیش لەلایەن هیوا مستەفاوە بەدەبابە بۆ میرەكان دەگەڕێ ڕاویان بكات ، خوێنەری بەڕێز میرە بەو بچوكیە پارتیش كەخۆی بەزلهێزی چوار پارچەی كوردستان دەزانێ توخوا ئەبێت ڕاوی یەكتری بكەن ، یان پارتی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ منداڵ ئەبێتەوە دوژمنی زیاتریش بۆ خۆی پەیدا دەكات ، لەگەڵ ڕێزم بۆ میرە دەرهێنەرەكەی زۆر باشە كەوەك شەڕی مشك وپشیلەكەی لێهاتووە ، كێ تائێستە بینی ڕۆژێك ئەو پشیلە نەگبەتە نەدۆڕێ بڕوام هەیە هەموان بەزەیمان بەئەقڵی پشیلەكەو پارتیدا دێتەوە ، میرەكان لایان ڕونە پاتری دەسوتێ ئەدۆڕێت ، سەدان هەڕەشەی تریش بكات میرەكان بەئەقڵ كاردەكەن سەركەوتوش دەبن ، ئەوەی جێگەی سەرنجە دەیان پارتی وەڵامی قانعی فەردەیان دایەوە كەچی پارتی هەر توڕەیە كەس نازانێ بۆ ، وام بەبیردا دێت گۆڤاری لڤین زۆر تری پێ یە خۆشیان دەزانن بۆیە دەست پێش دەخەن بۆ ئەوەی میرەكان بترسن هیچی تر نەڵێن ، پارتی نازانێ خۆش ترین یاری ئەنجام داوە لە گۆڕپانی سیاسی شاری سلێمانیدا ، میرەكانیش یاریزانی باشن بەر شلۆنە بیزانیایە بەسەدان دۆلاری ئەدا بۆ كڕینی هێرش بەرەكانی سلێمانی ، براڕۆ خەڵكی ئەم شارە ئەوەندەیان زەحمەتە كەبیان ووروژێنی بەخوا هەتا ئاودیوی بەغدایانەكەن واز ناهێنن ، پارتی بەنەزانی خۆی میرەی كردە شەهیدی زیندوو ، تازە دەست هەڵگرتن لەم شەڕە حەیفە باشەڕی براكوژی یەكیەتی و پارتی بكرێت بەشەڕی میرەكان و پارتی ، زۆر سەیرە تائێستە میرەیەك تەسلیم نەبووە تەنها توانراوە دووشەهید بدەن ، سەیر تر پارتی هەرچی هەوڵی داوە ئەحمەد میرەیەك بكڕێ یاری پێ بكات نەیتوانیوە تەنها ئەتوانێ ڕۆژنامەنوسەكانی خۆی بكات بەپاراستن بۆ ئەوەی كەس وەریان نەگرێت ئەوەش تەنها ناوزڕاندنیانە ، پارتی كارێكی تریشی زۆر باشە كەباوەڕی بەخەڵكە ڕۆشنبیرەكەی نیە ئەگە هەیبوایە نەدەكەوتە شەڕە دەبابە بەرامبەر بەڕۆشنبیرانی بێ دیفاع ،ئەوەندە ماوە كەدەڵێم میرەشتان كردە شەهیدی زیندوو ، وەڵام دەرەوەكانیشتان جێگەی بایەخ نەبوون ، پارتی تەنها یەك شیعاری هەیە ئەویش (جەنگ جەنگ تا پیرۆزی) یاخوا پیرۆزتان بێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە