وەڵامێك بۆ شنۆ و میدیا و میسون و زاراى پەروەردەى تایبەت

Wednesday, 01/09/2010, 12:00


بەداخێكى زۆر گەورەوە كە هەواڵى رۆژى 25/8/2010 لەسەر وەزیرى پەورەردەو پەروەردەى تایبەتمان خوێندەوە..ئێمە تێورى ئەم جۆرە نوسینانەمان ئەكر چونكە رۆژنامەو گۆڤارو تلفزیون نەما ئەو كەسانە هەوڵى تیادا نەدەن بەڵام هەردەم باوەرمان نەدەكرد كە ویژدانى ئەو كەسانە ئەوەندە مردوو بێت ئەو هەموو درۆو قسە نابەجێیە هەڵبەستن تەنها بۆ بەدەست هێنانى مەرامى پیسى خۆیان.

ئێمە لێرەدا كە ئەم وەڵامە ئەنوسین لەگەڵ ئەوەشدا هیچ باكمان بە نوسینى ئەو هەواڵە نییە تەنها ئەوە نەبێت كە راستییەكان بخەینە بەردەمى ئەو كەسانەى كە ئەو هەواڵەیان خوێندبوەوە وە بە خوێنەر بڵێین حاشا لەروو دەریا بەدەمى سەگ گلاونابێت. وە پەندێكى تریش هەیە كە بەسەریانا جێ بەجێ دەبێت بەڵام لێرەدا شیاوى نوسین نىیە كە ئەزانین دۆراو ئامادەیە لە هەموو بنەماكانى ژیان و دین و زەمیر لادات تەنها بۆ هێمن كردنەوەى ئەو فشار و روخانە دەرونییەى كە تیایدا ئەژى.

خاوەنى ئەم نووسینە زۆر بەئاشكرا دیارە وەئەگەر ئێمە وەزیرى پەروەردە یان ئەو كەسانە بوینایە كە ناویان هاتبوو لەو نوسینەدا ئەوا ئەو كەسانەمان راستەوخۆ ئەدا بە دادگاو هەموو گەندەڵیەكانیانمان ئاشكرا دەكرد بە مستمسك تا ببونایە رسواى دنیاو قیامەت چونكە غدرو ناعەدالیەتێكى زۆریان لە نوسینەكەیاندا كردووەو راستییەكانیان بەتەواوەتى هەڵگەراندۆتەوە. ئەم نوسینە زۆر بە ئاشكرا لە چەند كەسێك تێپەر ناكات و دروست كردنى چیرۆكى چەواشەكارى تەلەفونى سلێمانى و هەولێرو قەرات و فوارەكانى بەردەمى ئەمانە زۆر كۆنن و نوسەرەكان زۆر بە ئاشكرا خۆیان ئاشكرا ئەكەن كە بریتین لە شنۆ یحیى- كاتب لە پەروەردەى تایبەت/ هەولێر, میسون عبدالجبار.- پسپۆرى فیزیا/ كە خۆى بەخبیر ئەزانیت/ هەولیر, میدیا عمر- مامۆستاى سەرەتایى لابراو/ سلێمانى, زارا حمید -مامۆستاى پەروەردەى تایبەت/ رانیە... كە هەموویان وەكو گروپێك ئەم نوسینەیان ئامادەكردووە چونكە ئەوانە هەموویان لەسەر هەڵەو گەندەلى خۆیان لابراون و هیچیان بەدەستەوە نەماوە بێجگە لە هەوڵى خراپ كردن و ناوزراندنى خەڵكى بە تواناو سەركەوتو كە ئەوە پیشەى ئەوانە... وە لە نوسینەكەیاندا لەسەرەتادا بەهەولێرییەكى قح دەستى پێكردووە بۆ چەواشەكردن دوایى بیرى چۆتەوەو بوەتەوە بە سلێمانى و حیكایەتێكى زۆر هەزەلیمان بۆ ئەگیرێتەوە كە مایەى پێكەنینە...

* سەرەتا ئەمانەوێت ئەوە بڵێین كە ئایا وەزیرى پەورەردە چ هەڵەیەكى كردووە كە ئاوا بەو شێوە خراپە ناوتان هێناوە؟ خۆت لە سەرەتاى نوسینەكەت و نوسینەكەى پێشتریشت ستایشى ئەكەیت كە ئەو هەموو كارەكانى بە شێوەیەكى عادلانە كردووەو ئەوەى پێویست بووە كراوە... تۆ نوسیوتە كە لەدواى دروست بوونى كێشەكە (كێشەیەكى........ خوا پێم نەگرێت) لە نێوان تۆو ئەو فەرمانبەرە كورەدا وەزیر فەرمانى گواستنەوەى ئەو كورەى دەركردووە بە شێوەیەكى رۆتینى و ئاگاى لێ نەبووە. دواتر كە چویتە لاىو بابەتەكەت تێگەیاندووە, دەست بەجێ فەرمانەكەى راگرتووەو فەرمانى پێكهێنانى لیژنەى دەركردووە!!!. ئەى لەمە زیاتر چى هەیە بیكات....؟؟ دواتر لیژنە بریارى داوە كە ئێوە شایەنى لابردنن و ئەمە كێشەیەكى شخێىیە و وەزارەتێكتان پێ هاژاندووە ئیتر وەزیرى فەقیر چ دەخلێكى هەیە؟؟ بە حساب زیرەكیت و پارتى و یەكێتى ئەخەیتە بابەتەكەوە و ئەتەوێ شەرێكى ترى براكوژى هەڵگیرسێنى كە كەسیان تواناو تاقەتى ئەوەیان نەماوە... ئەى بۆ لیژنە دروست ئەبێت خۆ وەزیر ناكرێت بۆ هەرچى بابەتێكى تافهى ئاوا ببێتە ناوبژیوان و حاكم... ئەى ئەم هەموو مستشارو مدیرعام و.... هتد كاریان چىیە؟

*ئەو شهادە نێودەوڵەتییەى كە باسى لێدەكەن بۆیە ئەوەندە كارى لێكردوون چونكە شهادەكە نەدرا بەخۆتان و نەتانتوانى بەرنامەكە جێ بەجێ بكەن و دەرنەچوون تیایدا وە ئەوە خەفەتى دڵتانە بە تایبەتى ئەو خوشكدەرەى سلێمانى وە هەموو مستمسكات لە سلێمانى موجودە. بەڵام با ئێمە روونى بكەینەوە كە ئەو گایەى كەوا گەورە كراوە و خەریكە نیوەى سلێمانى وهەولێر بەهۆیەوە دەرۆن بۆ خاریج خۆت گوتەنى ئەمەیە (كە خراپت هەزم كردووە تەئیدە نەك ڤیزا).... لەهەموو دنیادا بەرنامەیەك هەیە كە پێى ئەوترێ پۆرتاج كە لە زیاتر لە 120 وڵاتى دنیادا جێبەجێ دەكرێت, وە لەهەر وڵاتێك نوێنەرێكیان هەیە كە ئەندامە لەو پرۆگرامەدا كە لێرە ئەو خبیرەیە كەباسى ئەكەن... وە ئەوەى كە دراوە بە مامۆستاكان تەنها تأیدێكى دەرچونە لەو پرۆگرامەدا. وە ئەو خولە (4)رۆژییەى كە(5 بوو لەراستیدا) كە جەنابتان باسى لێدەكەن تەنها بۆ روونكردنەوەى بنەماكان و رێنماییەكانى جێبەجێكردنى بون بۆ بەئەندام بونە لەو پرۆگرامەدا... كە دواتر پێویستە بۆ ماوەى یەك مانگ بۆ سێ مانگ بە شێوەیەكى پراكتیكى ئەو كارە بكات و 9 راپۆرت كە وەكو دراسە وایە لەو ماوەیەدا ئامادەبكات بۆ بەرەو پێشچوونى خۆى... وەدواتر بتوانێت ئەو كارە بكات ئەمەش دوو ئەدرەسى سایتى بەرنامەكەیە بۆ زانیارى بەرێزت و تۆزیك موسەقەفكردنى خۆتان سەردانى بكەن:

http://www.portageproject.org/
 
http://www.inpa.org.in

* لە شوێنێكى تردا باس لەوە ئەكەیت كە ئەو خبیرە بە ئینگلیزى قسە ئەكات.. ئەى بەچى قسە بكات؟؟ خۆ هەمووتان خۆتان كوشتوە چوار كەلیمە ئینگلیزى فێربن بەڵام شوكور فێر نەبوون دوو ساڵ لەمەوبەر میدیا عمر لە سلێمانى دوو خولى سێ مانگى ئینگلیزیت بینى كەچى شوكور لە Good bye زیاتر فێرنەبویت... شنۆخان باس لەوە دەكەیت كە لە كۆبونەوەكانى هەولێر هیچ قسە ناكات و گوى ئەگرێت.. ئەى ئەتەوێت سەمات بۆ بكات؟؟ ئێوە هەمووتان بەكوردى قسە ئەكەن و ئەویش ئینگلیزە.... بزانم كامتان جورئەتى ئەوە ئەكەن كە بچنە كۆبونەوەیەكەوە لە وڵاتەكەى ئەو وە هەموویان ئینگلیز بن و تەنها كورد تۆبى و بە ئینگلیزى مناقشەى تیا بكەیت.. بزانم لە ترسا خۆت ....... ناكەیت. دواى ئەمە خۆت لە شوێنیكى تردا ئەلێیت كە هەندیك جار ئەگەر مترجمەكە هەڵە بكات خۆى بۆ كوردى راستى ئەكاتەوە... ئایا ئەمە شانازى نییە بۆ ئەو, كە بە ماوەیەكى كەم فیرى كوردى بووە و رەخنەى ترجمە لە كوردەكان ئەگرێت....؟ ئایا تۆ ئەتوانى شەش كەلیمە كوردى بكەیت بە ئینگلیزى...؟ ئایا ئەمە خۆشەویستى ئەو نییە بۆ كوردستان و زمانى كوردى كە ئاوا فیرى كوردى بووە چونكە یاساكان ئەڵین كە كەسێك حەزى لەشتێك نەبێت و خۆشى نەوێت فێرى نابێت؟ لەو باوەرەدام كە ئێوە خۆتان بەكورد دائەنێن بە ربعى ئەو بۆ كوردو كوردستان و مناڵى كورد دڵسۆز نەبن... غیرەو حقدو دوبەرەكیتان بۆ پایەو كورسى و موچە چاوى كوێر كردون وە ئاگاتان لەخۆتان نەماوە چیتان بەسەر هاتووە.
* لە شوێنێكى تردا باس لەوە ئەكەیت كە كارى دەست ناكەوێت لەوڵاتى خۆى بۆیە هاتۆتە ئێرە.... بۆ زانیارى بەرێزتان ئەو خێزانەكەى ئەوەندە دەوڵەمەندن كە ئەتوانن ئەگەر نیوەى هەولێر نەبێت ئەوا ربعێكى بكرن وە هەموو ئێوە بە خۆتان و بنەماڵەكانتانەوە بۆ هەتا هەتایى بژێنن. ئایا میدیاخان هەر خۆت نەبوویت ئەپارایتەوە كە بگەرێتەوە كاتێك كە رۆشتەوە بۆ وڵاتى خۆى لە2006... چونكە ئەو كاتە استفادەت لێئەكردو زانیاریت لیوەرئەگرت و فێرى ئەكردیت...!! ئایا وەزارەتى پێشو خۆى چەندین جار بەهۆى علاقاتەكەیەوە داواى لێنەكرد كە بگەرێتەوە

چونگە ئێوە دواى رۆشتنەوەى ئەو, بەرنامەكەتان تەفروتونا كردو مناڵەكانتان ناردەوە ماڵەوەو هەندێكیشى بۆ سەرجادە و سەنتەرەكانتان داخست... ئایا ئیشەكەى لە UNDP بەجێ نەهێشت كە موچەكەى (60) گەڵاى كورد وتەنى بوو بێجگە لە مخێێات... ئایا خۆتان ئاگاتان لێنییە كە چەندین وڵاتانى دراوسێ بەغیلى بە كوردستان ئەبەن كە ئەو بەرنامە پێشكەوتوەى هەیەو شانازییەكەى بۆ ئەو خبیرەیە.... ئایا لە هەموو كوردستاندا اختێاێى ئەو هەیە كە ماجستیرى لەو بوارەدا هەیە وا خەریكى دكتۆرایە بۆ داهاتوو... نمونەى هەندێك دكتۆرو شتت هێناوەتەوە كە هەموومان چاك ئەزانین كە ئەوانەى تۆ باسیان ئەكەیت تۆزیان لەسەر نیشتووە ئیستاش بەرنامەى سالەكانى 70كانى كاتى ێدام تگبیق ئەكەن كە ئەڵێن ئەو مناڵانە عللەن بۆ كۆمەڵگە و پێویستە لابدرێن و لە قوتابخانە دەربكرێن... ئەوە باوەرى ئەوان وتۆیە بۆیە محاربەى ئەكەن.. لە كاتێكدا ئەو و هەموو دنیا ئەڵێت هەموو مناڵێك مافى خوێندنى هەیە و ئەبێت ئاسانكارى بۆ بكرێت كە ئەوە ئامانجى ئەم بەرنامەیەیە. ئَیمە ئەو دكتوروشارەزایانەى تۆ باسیان ئەكەیت (د. ك و ل. د كە بكالوریوسى هەیەو تۆو خۆشى بەدكتۆر باسیان ئەكەیت لە نزیكەوە ئەناسین لە دەورەكانا لە پۆز لێدان هیچى تریان نی یە... بە شهادەى بەكەلۆرێسەوە بە دكتۆر خۆیان ئەناسێنن... دواتر كامەیە لیژنەى باڵا.... كچى باوكم خەبەرت بێتەوە... لیژنە بۆ شتێكى كاتى گیراو كۆتایى هات... لیژنە بۆ بەدواداچون و هەڵسەنگاندنى كارێك دەكرێت كە دواى ئەنجام و راسپاردەكانى كۆتایى دێت... ئێستا خەفەتى لیژنەكە نەخۆشى خستویت و ئەوساشس خۆت كردبوو بە كەرەى شەربەت لە كۆبونەوەكەى ژورى معاونەكەى سلێمانى ئەت وت ئاگام لێنییە كە هەمومان ئەزانین تۆ بەنزین و ئاگرى دروستكدنى ئەو لیژنەیە بوویت... تۆ واباشترە واز لەم باسانە بێنیت با ئەوەندەى تر نەخۆشت نەخات و وەزعى عائیلیشت تێك نەچێت.

* لەسەر مەسەلەى بوونى ئەو لە سلێمانى و بەریوەبەر لە وەزارەت.... كە ئەمە وەرەقەیەكى ترە لاى ئەو مدیر عامەى وەزارەت ئەتانەوێت بەكارى بهێنن, هەموتان چاك ئەزانن كە ئەو 3 ساڵە بەو شێوەیە كار ئەكات و كارى بۆ هەموو پاریزگاكان وەكو یەك كردووە چونكە ئەو مێردەكەى كوردەو خەڵكى سلێمانییە وە وەزارەت و یونسێفیش خۆیان بەوە رازى بوون كاتێك كەداوایان لێكرد ئیش بۆ ئەوان بكات... بگرە دهۆك و هەولێر ئیستا لە سلێمانى زیاتر بەرنامەكەى پێشكەوتووە ئەویش بەوەى كە مانگى جارێك یان دوو جار سەردانیان ئەكات و رۆژانەش بە پۆست وئەنتەرنێت و تەلەفون كاریان لەگەڵ ئەكات. لەوانەیە بڵیین باوەرم بە ئەنتەرنێت نییە وەكو پێشتر باست كردبوو... ئەى خۆ ئێستا هەموو جیهان بە ئەنتەرنێت پەیوەندى ئەكەن.. ئەو نوسینەى كە ئێوە نوسیوتانە ئەوەتا بە ئەنتەرنێت ئەیكەن... نیوەى جیهان ئێستا بە e-learning و Distance Learning ئەخوێنن و شهادەى بەرز ئەهێنن بە كوردستانیشەوە. هەزاران كارمەندى ئەم حكومەتە شهادەكانیان بە مراسلە هێناوە.

* لە شوێنێكى تردا باس لەوە ئەكەن كە خبیرەكە و یونسێف ئەمر بەسەر وەزارەتدا ئەكەن... دیارە ئێوە لەگوێ ى گادا نوستون و نازانن كە خبیرەكە واتاى وەزارەت... چونكە ئەو راستەوخۆ كار بۆ وەزارەت ئەكات وەكو هەر كارمەندێكى تر وە گرێبەستەكەى لەگەڵ وەزارەتە واتا قسەى ئەو قسەى وەزارەتە... دووەم یونسێف هەموو پێداویستییە مادییەكانى ئەو بەرنامەیە دابین ئەكات... ئەى چۆن دەورى نییە ئەى ئەگەر نا ئێوە لەو معاشە بەلاشانەى كە تەنها بۆ دانیشتن وەریئەگرن...خەرجى بەرنامەكە بكەن و یونسێف دەركەن لە موچوعەكە.

* لادانى (میدیا عمر) بەناو سەرپەرشتیار.... ئەوەى یەك رۆژ ناوى ئەو كەسەى بیستبێت ئەوا ئەزانێت كە چ زاتێك بووە و چى بەسەر ئەو مناڵ و خێزانە قوربەسەرانەدا هێناوە كە مناڵەكانیان كەمتوانا بوون... تەنها هاتنى ئەو كەسە بۆ پارەو مێلەحەت بوو (كە ناویان نابو ئیفادخان لە سلێمانى) چونكە جاران بۆیە هاتە ئەو بەرنامەیە ئەى ووت ئەجنەبى و مونەزەمەى تیادایە كەواتە چەورە... چەند جار لیژنەى لەسەر گیراو وەزیرى پەروەردەى پێشوو چەندجار بەدەمى راویژكارەكان و بەریوەبەرى گشتى سلێمانىو چەندین كەسى تر وەڵامى بۆ نارد كە خۆى چاك بكات ئەگینا لاى ئە بات! و بەسە با محاربەى مامۆستا باشەكان نەكات وەك ماموستاو بەرپرسەكانى هەڵەبجەو مامۆستاكانى سلێمانى كە شهادەكانیان لە و بەرزتر بوو... چەند استغلالى ناوى وەزیرى كردوو خۆى پێ بەرز كردەوە... چەند حقى مناڵ و پارەى رێكخراوى خوارد كە بۆ مناڵەكان ئەهات.... هەموو هدیەكانى كە رێكخراوە خیرخوازە اجنبیەكان بۆ بەرنامەكەى ئەنارد لە ماڵى ئەوەو بۆ ماڵى خزمەكانى ئەنێردراو پیاوەتى بە ئاوى حەمامەوە ئەكرد... ئەو لاپتۆپەى كە بە بەرتیل وەریگرتبوو بۆ ئەوەى مناڵانى دەوڵەمەند وەربگرێت لە بەرنامەكەدا وەێڵەكەى بۆ فلان ناردبوو بۆى دفع بكات... چەند مناڵى فەقیرى اهمال كردبوو فایلەكانى شاردبووەوە... كە ئێستا زیاتر لە (50) مناڵى خێزانى فەقیر تەمەنیان گەورە بوەو نازانن چۆن بیانخەنە قوتابخانە بەهۆى میدیاخانەوە... چەند وەێلى تزویرى لە بازاردا هێنابوو كە كڕینەكان ئەێڵیان نەبوو بۆ ئەوەى پارەكە خەرج كات....بەرادى ئاوە كۆنەكەى ماڵى خۆت نەهێنا بۆ سەنتەرەكەو تازەكەت بردەوە ماڵى خۆت و مناڵەكەى خۆت لە مەكتەب وتبوى وەڵا ئەوە هى ماڵى خۆمانە دایكم هێاویەتىو هەمووى ژەنگ بوو بە دوو رۆژ پاكیان كردەوە وە تازەكەت بردبوە ماڵەوە... ئەمانەو هەزاران شتى تر.

لەبارەى ل. پەروەردەى تایبەتى سلێمانییەوە... ئایااستقالەى پێ كرا یان خۆى بە اعترافى خۆى هاتو وتى من دەوامم بەو جۆرە پێ ناكرێت و ئەگەرێمەوە بۆ مامۆستایەتى لەبەر ئەوەى پشووى هاوینى هەیە.... ئایا خۆت بە فێڵ نەتهێنا كە شوێنى تۆ بگرێت كاتێك كە بەناو بویتە سەرپەرشتیار بۆ ئەوەى داردەستى خۆت بێت و كەسێكى نەناس نەیەتە شوێنت و شوێنەكەت لەق بكات... دوایى كە راستییەكانى زانى هەزارجار پەشیمان بوو وە خێرا گەرایەوە... ئایا دواى ئەو 3 مانگ شوێنەكەى بە چۆڵى نەمایەوە تا بە پارانەوە كەسێك پەیدابوو... ئایا بەرەئى تۆ نابێت كەس لەسەر فسادو اهمالى و دزى یان نەتوانینى دەوام كردن لابدرێت یان بگۆرێت وەهەرچى لابرا غدرى لێكراوە...!!! ئەگەر وابێت كەواتە ئێمە لەسەر زەوى ناژین بەلكو لە بەهەشتێكى مگلقین و هەموو شتێك پیرفێكتە و نەمانزانیوە.

* سەنتەرى رانیە هەموو كەسێ ئەزانێت بۆ ناكرێـەوە لەبەرئەوەى, ئەوەى ئەیەوێت ببێتە مسوولى تەنها كورسى و پارەى ئەوێت وە هیچ شروگیكى تیادا نییە كە یەكێكە لە گروپەكەتان...بەڵام لەوەئەچێت ئیوە تا ئێستاش نەزانن كە رانییە سەربە كوێیە كاتێك باسى نوسراوێك ئەكەن كە لە سلێمانییەوە بۆ رانییە نیردراوە... بەڵێ رانییە یەكێكە لەو 11 پەروەردەیەى كە لە ژێر پەروەردەى گشتى سلێمانیدایە وە هیچ بۆیان نیىیە راستەوخۆ پەیوەندى بەوەزارەتەوە بكەن یان بە پێچەوانەوە تەنها لە رێگەى گشتى سلێمانییەوە نەبێت یان هەربەحسابەكەى جاران ئەرۆن كە بەرێوەبەرێتییەكى گشتى بوو؟؟؟ وە بەڵێ ئەبێت یونسیف رازى بێت چونكە ئەو سەرپەرشتى ئەو بەرنامەیە ئەكات و خەرجییەكانى ئەدات... ئایا هەرچى سمێڵى سورر بوو همزاغایە خۆیان وتەنى... ئیتر هەرچییەك ووتى من ئەو كارە ئەكەم ئەبێـت بڵێین باشە... ئەى لێهاتویى؟؟ ئەى لێزانین؟؟ ئەى سیستم؟؟ ئەى رێنمایى؟؟... ئایا ئەو دووكەسە بەهێزەى كە خۆتان باس لە خۆتان ئەكەن بەهێزییەكەتان چییە....؟؟؟ ئەویان كە خۆى بە خبیر ئەزانێت بەناوى (میسون عبدالجبار) خبیرى چییە نازانم ئەم پۆستانە لەم وڵاتەى ئێمەدا چییە؟؟ خبیرى فیزیا یان بیركارى ئەو ناوەى دراوەتێ بۆ زیادكردنى معاش چ پەیوەندییەكت بە مناڵى كەمتواناو پەروەردەى تایبەتەوە هەیە ئەبوایە خۆت شەرم بیگرتیتایەو وازت بینایە بتوتایە ئەوە بوارى من نییە لەسەر بنەماى (الرجل المناسب لیس فی المكان المناسب). خۆ لاى خۆت تۆ لەدەرەوە ژیاویت, ئەترسم بلێییت

بەو چوار رۆژە دەورەیەى لەسەر مناڵ بینیوتە لە بریتانیا ئیتر بویت بە خبیررررر.. ئێوە دورەیەكى بەسیگ تان كردووە بە فیلێك كە بروانامەیەكە بۆ بەشداریكردن دراوە ئەى ئێستا تۆ چى ئەكەیت لە پەورەردەى تایبەت بە 4 رۆژ دەورە ئەى خبیر كوا ماجستیرەكەت كوا دكتۆراكەت.. كوا بحپ و دراسەكانت ئەى (شنۆ یحیا) خۆى كردووە بە فسادگرى وەزارەتەكە, تۆ شەرم ناكەیت راستییەكان پێچەوانە ئەكەیتەوە... ئادەى بەڵگەكانت بخەرە دەست... هەر تۆ نەبویت كە هەموو پارەكانى یونسیف لاى تۆ بووو؟؟؟؟ ئەى بۆ لێت سەندرایەوە؟؟؟؟ ئەى تۆ نەبوویت كە (....) دۆلار پارەكەت كەمى كردوو خبیرە ئینگلیزەكەى كە تۆ ئێستا ئاوا باسى ئەكەیت بۆى شاردیتەوەو لە گیرفانى خۆى داى وە بە بەرێوەبەرەكەتى ووت باسى مەكەن با حەیاى نەچێت. ئەگەرنا ئەو فسادانە بخەرە روو وە بیاندە بە دادگا... تۆ ئەم هەموو درۆیەت هەڵبەستوە بۆ مەرامێكى خۆت بەڵام ئەگەر شتێكى وا هەبوایە لێى بێدەنگ ئەبویت!!!؟؟؟ ئەگەر نا ئەوا ئێمەش جارى داهاتوو هەموو مستمسكات تۆو (میدیا عمر) و هەموو نوسراوەكانى لابردنى و دەرنەچونى لە ئیمتحانات و راپۆرت و وەێلى دزییەكانىو لیژنەكانى لێكۆڵینەوەى بۆ بڵاو ئەكەینەوە... چونكە شت نەما نەیكات لە دژى ئەو خبیرە هەر لە پەروەردەى مەڵبەندى وسلێمانى و بینینى وەزیرەكان ئەندامانى پەرلەمان ونوسین لە رۆژنامەى ئاوێنە و هاوڵاتى وەلەم دواییەدا نوسین بۆ ئەنجومەنى وەزیران كە راپۆرتەكەى ئێستا لە سلێمانییەو ئێستاش بۆ ئێوە كوردستان پۆست. بەڵام خوا هەر لەسەر حەقە ئەوەبوو ئەو چاڵەى هەڵى كەن خۆى كەوتە ناوى وە تۆش شنۆخان پشتت گرت ئەوە شكور تۆش كەوتیتە ناوى و سەرەى ئەوەى ترتانە چونكە ئەوەنە غدرتان لەو خبیرە كردووە هەتا خوا ئەڵى بەسە وە ئێمە نازانین بۆ؟؟ چ رێیەكى لە ئێوە گرتووە؟؟ بەڵام ئەو ئەوەندە پاكە خوا خۆى كارەكانى بۆ ئاسان ئەكات بە بێ ئاگالێبون... بۆ تۆمەتەكانى ترتان ئەوا كەس خۆى سەغڵەت ناكان چونكە ئێمە هەموومان اخلاق و ئەدەبى ئەو كچە ئەناسین وە ئەزانین چەند متدینەوە وە شوى بە كورى چ بنەماڵەیەك كردووە... چونكە ئەم جۆرە تۆمەتانە باوە لەناو كورددا وە تازە نییە كە ئەڵێ (ئەگەر بە ئیش نەگیرا ئەوە بە مەسەلەى پارە وە ئەگەر نا ئەوا بە خراپ كردنى ئەخلاقیى)

لە كۆتایدا تكام وایە لە كوردستان پۆست نەكەوێتە هەڵەى وا گەورەى ترەوە... چونكە ئێمەى خوێنەر باوەرمان پێى هەبووە وە بەداخەوە ئەمە شرخێكى گەورەى خستە نێوان ئێمەو ئێوەوە... چونكە ئەو كەسەى ئەم تۆمەتانەى بۆ دروست كراوە شایەنى رێزو تقدیرو باش باسكردنە.. چونكە ئەو چەندین ماڵى لە كێشە رزگار كردووە, خەندەى بۆ لێوى چەندین مناڵى بێبەش لە ناز و شاراوە لە ماڵەوە لەبەر تانەى كۆمەڵایەتى گەراندۆتەوە, شارەزاى تەواوى لاى تەواوى خەڵكى كوردستان دروست كردووە كە چیتر شەرم لە بونى ئەم جۆرە مناڵانە نەكەن و كۆمەڵگا بە ئاسایى سەیریان بكەن... ئەم بابەتەى گەیاندۆتە چەندین وڵاتى پێشكەوتوو و سەرسامى كردون كە كوردستان ئەم بەرنامەیەى هەیە... 2 ساڵى سەرەتاى هاتنى بۆ كوردستان بە خۆبەخش بەهۆى رێكخراوێكەوە كارى كردوە وە ئەگەر پێویست بكات داواى بەڵگە بكەن لێمان... وە من داواى عەفو لە خواى گەورە ئەكەم بۆ ئەم كەسانەى كە ئەم تۆمەتە نابەجێ یانەیان دروست كردووە كە رەمەزانەو ادعاى بەرۆژوبون ئەكەن و پێیان ئەڵێم كە تۆبە كردن قەت كاتى بەسەرناچێت... برۆن دەستنوێژێك بگرن لە دواى پارشێوو دوعا بكەن كە خوا عەفوتان بكات و ئەویش گەردنتان ئازاكات ئەگینا هەتا ماون بە عەزابى ڤمیرتانەوە ئەمێننەوەو خۆشى لە خۆتان و ماڵ و مناڵتان نابینن. تكایە تكایە ئەو مەخەنە ئەم گیژاوى كورسى و دەسەڵات و پارەو تەكەتولاتەوە كە بۆتە نەخۆشى هەموو كوردستان و ئینجا عێراقیش... وەڵاهى ئەگەر من لە شوێنى ئەو بومایە هەر ئێستا واز لەم بەرنامەیە ئەهێنم.. نازانم ئەونازو نیعمەتەى بەجێهێشتوەو لەو وڵاتەوە هاتووە كە ئەوروپیش خەوى پێوە ئەبینێت نەك هەر كورد وە هاتووە بە موچەیكى كەم كە بەشى ئەكات یان نایكات خزمەتى مناڵى معوق و شلل ئەكات وە ئێمە ئاواى پێئەكەین وە دوعا ئەكەم كە ئەم نوسینە نەگاتە دەستى و پێى نەزانێت چونكە شەرمەزارییە بۆ ئێمەى كورد... وە دوعاى ئەخیرمان ئەوەیە كە ئێستا ئێمە لە رەمەزانداین وە من شخێیا بەرۆژووم وە ئەلێم خوایە ئەوەى تۆمەت و ناهەقى بەرانبەر ئەم كەسانە كردووە بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆى خوایە هەقى لێبكەیتەوەو رسواى كەیت

زیاتر لە 16مامۆستا و ستافى پەروەردەى تایبەتى

سلێمانى و هەولێرو و هەڵەبجە كە ئەم نوسینەیان خوێندبوەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە


HELP

The gallery can be navigated using the keyboard:

LEFT/RIGHT ARROWS: Prev/Next
SPACEBAR: Next
ENTER: Start/Stop slideshow
ESCAPE: Close gallery
HOME/END: First/Last image
H - This help panel

Close help