هه‌واڵێكی گرینگ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی ته‌زویرچی ههوڵیریان بۆ گیرفانیان فرۆشت
Wednesday, 08/12/2010, 12:00
ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی لقی دووی پارتی له هه‌ولێر كه باره‌گاكه‌ی كه‌وتۆته به‌رامبه‌ر لق، پانتاییه‌كی یه‌كجار زۆری له رووبه‌ری زه‌وی داگیركردووه، پشتیوان ێادقی به‌رپرسی لقی دوو هه‌ڵساوه به‌فرۆشتنی به (جمیل جلاد) به بڕی نزیكه‌ی نۆسه‌د ده‌فته‌ر دۆلار!! ئه‌و جه‌میل جه‌لاده‌ی كه له‌سه‌ر تۆپه به‌فرێك مناڵێكی به‌ناهه‌ق شه‌هید كرد! دوای ده‌ستگیر كردنی، به لێبوردنێكی تایبه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ته‌زویره‌وه ئازاد ده‌كرێت. ئازادی و دیموكراسیه‌ت به پێوه‌ری جهللادهكانهوه؟!! ئیتر له‌دوای كڕینی بیناكه له‌لایه‌ن جه‌للادی جه‌میله‌وه، ئه‌ویش هه‌ڵده‌ستێت به فرۆشتنی ئه‌و زه‌وییه فراوانه به قازانجی (300) ده‌فته‌ر دۆلاری دیكه!!، له‌كاتێكدا ئه‌م شوێنه حكومییه‌و ده‌بێت له‌ڕێگای قانونییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت وه‌ك ته‌نده‌رات بخرێته مه‌زادی عه‌له‌نی و سه‌رمایه و داهات و دهستماكهشی بگه‌ڕێته‌وه ناو خه‌زێنه‌ی حكومه‌ته‌وه!! به‌ڵام له‌جیاتی گرتنی ئه‌م ڕێوشوێنانه به یاسایی، حیزب ته‌داخول ده‌كات و مه‌سه‌له‌كه یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌و بڕی ئه‌و مهبلغه زۆرهیهش ته‌سلیم به مه‌لا مسته‌فای ناو پاكه‌ت (مسروری تیرۆریست) ده‌كرێته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م پاره زۆره‌یه كێشه كه‌وتۆته نێوان مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و مه‌سرور بارزانی، چونكه مه‌كته‌بی سیاسی ڕایان وایه كه لقی 2 سه‌ر به‌وانه واته (مه‌كته‌بی سیاسی) هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئاژانسه‌وه نییه؟؟ هه‌رچه‌نده ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی زاتی ئه‌وه ناكه‌ن به‌رامبه‌ر مناڵێكی بچوكی بارزانییه‌كانی سه‌ر حوكم ڕابوه‌ستن..
سه‌رۆكی حكومه‌تیش د. به‌رهه‌م ئاگاداری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نییه وه‌ك بڵێی له گوێی گادا خه‌وتووه! هه‌ر واشه به‌هه‌قه‌ت!! له‌ناو خه‌ڵكدا ئه‌وه باوه كه ئه‌و ڕاوورووتهی پشتیوان ێادق له هه‌ولێر ده‌یكات و كردوویه‌تی له‌سه‌دا په‌نجای بۆ مه‌سروره، بۆیه دیفاعی لێ ده‌كات و به‌رده‌وامه له‌سه‌رانه وه‌رگرتن وه‌ك خوڵامێك بۆ ئهزبهنییهكهی! .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست