کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌کێتی سواڵ له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌کات..

Sunday, 27/06/2010, 12:00


برايه‌کم پێشمه‌رگه‌يه‌ له‌ فه‌رمانده‌يی گشتی و فه‌وجه‌که‌یان له‌ (کۆيه‌)یه‌ ، رۆژی شه‌ممه‌ رێکه‌وتی 25/6/2010 بانگکراون بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی مانگی (5 / 2010) واته‌ پاش دواکه‌وتنی (25) رۆژ له‌ واده‌ی خۆی که ده‌بوايه‌ له‌و به‌رواره‌ مووچه‌ی مانگی (6 /2010)يان سه‌رف بکردايه‌ به‌ڵام‌ پێده‌چێت مه‌به‌ستیان له‌م دواخستنه‌ لووشدانی مووچه‌ی مانگێک بێت که‌ ده‌کاته‌ مه‌بله‌غێکی چه‌وور چونکه‌ ميلاکاتی هه‌ر فه‌وجێک (به‌تالێۆن) (400) پێشمه‌رگه‌يه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی (5/ 2010)یان پێداون هه‌ر پێشمه‌رگه‌يه‌ک بڕی

(27.000) بیست و حه‌وت هه‌زار دیناریان لێ بڕيووه‌ که‌ ده‌کاته‌ مه‌بله‌غی (10.800.000) ده‌ ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار دینار ئه‌مه‌ش به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی گوايا هێڵی کاره‌با بۆ باره‌گای فه‌وجه‌که‌یان راده‌کێشن ، ئاخر به‌ هیچ یاسا و رێسايه‌کی سه‌ربازی نه‌بووه‌و نابێت باره‌گای فه‌وجی سه‌ربازی له‌ ناو جه‌رگه‌ی شاردا بێت که‌چی کاره‌بای نه‌بێت ، ئه‌ی خێره‌ ئه‌م هه‌موو ساڵه‌ی رابردوو ئه‌م باره‌گايه‌ کاره‌بای نه‌بووه‌و له‌ ساڵی 2010 دا بیریان که‌وتۆته‌وه‌ کاره‌بای بۆ رابکێشن له‌ لايه‌کی ديکه‌وه‌ به‌ کام پێوه‌ر ره‌وایه‌ هێزێک خۆی به‌ حکومه‌ت بزانێت و خاوه‌نی وه‌زاره‌تێکی تايبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ بێت له‌سه‌ر گیرفانی پێشمه‌رگه‌ پاره‌ کۆ بکاته‌وه‌ بۆ راکێشانی کاره‌با بۆ باره‌گای فه‌وجێک ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە