کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فراكسیۆنی نوێنه‌رانی كورد له‌ مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ئێران نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی پارله‌مانتاره‌ كورده‌كانی پارله‌مانی توركیه ده‌

Sunday, 17/01/2010, 12:00


راكسیۆنی نوێنه‌رانی كورد له‌ مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ئێران نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی پارله‌مانتاره‌ كورده‌كانی پارله‌مانی توركیه‌ و رێبه‌رانی پارتی كۆمه‌لگای دیموكراتیك(ده‌ته‌په‌) كردوه‌ و تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ ئه‌مریكا له‌ رێگه‌ی هاندانی نیزامییه‌كانی توركیه‌ و ده‌ورگێرانی دولایه‌نه‌ كاریگه‌ری بووه‌ له‌ سه‌ر بڕیاری داخستنی ده‌ته‌په‌.
له‌ به‌شێك له‌ نامه‌كه‌یاندا كه‌ نوسخه‌یه‌كیشی ده‌ست ره‌وانیوز كه‌وتوه‌، فراكسیۆنی نوێنه‌رانی كورد باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن بڕیاری دادگای یاسای بنه‌ڕه‌تی توركیه‌ سیاسی و نادادپه‌ره‌وه‌رانه‌ بووه‌ و زیانیش ده‌گه‌ێنێت به‌ دیمۆكراسی و پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ نێوان هه‌ردو نه‌ته‌وه‌ی تورك و كورد له‌ توركیه‌.
له‌ كۆتایی نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌زمونی مێژووی هاوچه‌رخ ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ هه‌وڵدان، دیالۆگ، به‌رده‌وام بوون و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ زه‌مینه‌ و ده‌رفه‌ته‌ یاسایی و مه‌ده‌نی و دیموكراتیكه‌كان و هه‌روه‌ها دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ توندوتیژی و پشت به‌ستن به‌ ئیراده‌ی خه‌ڵك، مسۆگه‌ر ده‌بێت.
ده‌قی نامه‌که‌ له‌م لینکه‌دایه‌:
http://www.rawanews.com/newsimage/kurd-parlementerler-iran.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە