کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پۆلیسى سلێمانى لە سەردەمى عوسمانلیەكانەوە گەندەڵى لەمجۆرەى بەخۆوە نەبینیووە

Monday, 19/07/2010, 12:00


لەوڵاتێكدا نەوتى رەش و سپى و پرتەقاڵى بە قاچاغ ئاودیوى سنوورەكان بكرێت و پارە حەرامە رەشەكەشى بۆ گیرفانى چەند كەڵە بەرپرسێكى چڵێس بڕوات . ئەمە لەكاتێكدا كە سێ لەسەر چوارى میللەتە رەش و رووتەكەى پارەى دوو بەرمیل نەوتیان نیە كە بۆ زستان وەلاى نێن .. لەمجۆرە وڵاتانەدا كە بەرپرسى سیاسى بازرگانە و بازرگان بەرپرسى سیاسیە زۆر ئاساییە كە گەندەڵى تێكەڵاو بەهەموو شتێك بوبێت و لە لووتكەدابێت ، وەك ئیستا بووە بە باو كاتێ دەچى پارەى ئاو و كارەبا جوانەكشیان بدەیت ئەبێ كەسێ بناسیت دەنا لێت وەرناگرن و ئەیبڕن ، مەحسوبیەت لە دام و دەزگا حكومیەكاندا بووە بەنەریتێكى باو و بەئاشكرا پیادە دەكرێ ، هەموو دەزگایەكى حكومى لە سلێمانیدا وەك عەریزەنووسەكان یەك لەشكر دەڵاڵ لەبەردەرگاوە پێشوازیت لێ دەكات و ئەم ئەڵێ بەمەنە دۆلار و دینار كارەكەت بۆئەكەم و ئەوى تر ئەڵێت نــــا بەوەندە .

ئەشێ گەندەڵترین دام دەزگا حكومیەكان دەزگاكانى پۆلیسى سلێمانى بێت پاش ئەوەى ئیستا بەناوى شێخایەتیەوە پاوانكراوە بۆ هەندێ دەموچاوى زەلیل و كاسەلێسى هەندێ لە بەرپرسە گەندەڵەكان ، چیرۆكى واقیعى من چیرۆكى كەرتێكى پۆلیسى سلێمانیە لە بەختیارى ، بێگومان ئێمە لێرەدا باس لە چیرۆكى ئافرەتە عەرەبە لەشفرۆشەكان و ئەحداسى ژوورى داخراو ئەملاو و ژمارەى مۆبایل و ئەولا ناكەین چونكە ئەوە هەویرێكە زۆر ئاو ئەكێشێ و بۆگەنیشى كردووە ئەوەندە لەگەڵ فەرماندەى كەرتەكە زەق بۆتەوە ، ئەوەى من باسى لێوە دەكەم فلیمى نوێترین بتوڵەتى ئەو رائیدەى ئەوێیە كە رۆڵە لەبەر دایك هەڵئەگرێ و كل لەچاوى شەش لەسەر شەش ئەڕفێنێ ، هەموو ئەفسەر و لێكۆڵەرەكانى ئەوێ لەگەڵ بەشى یاساى بەڕێوبەرایەتى پۆلیسیش شاهیدحاڵى سەركزى ئەم واقیعەتەن ، بەڵێ كەسێك بەناوى دكتۆر كاوە داوایەكى یاسایى دەبێت لەم كەرتەدا لەسەر خاوەندارێتى پارچە موڵكێكى چەند دەفتەر دۆلارى ، پاش حەواڵە بەگەواڵە و بێنە و بەرە موڵكەكەى بۆ ساغ دەكرێتەوە و لەم نێوەندەشدا كاكەى رائیدى فەرماندەى كەرتى پۆلیسى بەختیارى عەدەن و نەقدەن بڕى پەنجا گەڵاى وەك شاباش لێ وەردەگرێ ، تەسادوفەن دەردەچێ ئەو زاتە رەفیقى جەنابى شێخى شێخانى مودیرى پۆلیسە ، بۆیە بە پەنەكە ئەزانێ ، وەڵاهى ئەترسم خوێنەرى بەڕێز وەكو منى ساویلكە ئیستا وابزانێ ئەو عەمیدە شێخەى مودیر لە عەزرەت ئەم بەرتیلخواردنە زەقە دارى بەسەر بەردى كەرتى پۆلیسى بەختیارییەوە نەهێشتبێ ... نــا ...نـــا ..بۆ خواترى خوا ئێوەش وەك بەندە مەكەونە پاقلەكەوە ، بەخوا جەنابى مودیرى پۆلیس لەپەڕى گوڵ پاكترى پێ نەوت ئەوەنەبێ ئەویش وەك نەوتە بەتاڵانبراوەكە داواى حیسەى عادیلانەى خۆى كردو ئەسەفى ئەوەى خوارد كەلەم پاروە چەورە بێبەشكراوە و خیانەتى لێكراوە ... تەواوى ئەفسەرە بچوك و گەرورەكان شاهیدن كەپاش ئەوەى بودجە پێنج هەزاردۆلاریەكە بە سیستەمى فیفتى بەفیفتى دابەشكرا ، ئیتر ئاو كرا بەسەر ئەم ئاگرەدا و منیش هاتمەوە هیچیان نەیامێ ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە