ئه‌ردۆگان، سووڵتانی قاچاخچیه‌كان
Thursday, 03/12/2015, 1:07
ده‌ركه‌وت ته‌نها نێچیر به‌رزانی و ئاشتی هه‌ورامی قاچاخچی نه‌وتی داعش نین و به‌ڵكو بانده‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌ته‌ر كه پێشبینیده‌كرا! به‌تایبه‌تی كاتێك ئۆپه‌راسیۆنی به قاچاخبردنی نه‌وتی داعش سنووری چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌به‌زێنێت.
رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ڵگه‌ی پتر، كه چۆن نه‌وتی خاو كه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی چه‌ته‌كانی داعش له هه‌ردوو وڵاتی سوریا و عێراق به‌رهه‌مده‌هێنرێت و به قاچاخ له توركیا خاوێنده‌كرێته‌وه و له ڕێگای به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه به وڵاتانی جیهان ده‌فرۆشرێت، ئاشكراده‌بن. ئه‌گه‌رچی كه‌سانێكی زۆر له‌م بازرگانیه نایاسییه‌دا به‌شدارن به‌ڵام هه‌موو به‌ڵگه‌كان ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنن كه خودی ئه‌ردۆگان سه‌رپه‌رشتی باندێكی مافیائاسای به‌قاچاخبرنی نه‌وتی داعشده‌كات كه راسته‌وخۆ فه‌رمان له خۆی و بیلالی كوڕیه‌وه وه‌رده‌گرن. له باشووری كوردستانیش ئه‌ڵقه‌ی نێوان بیلال و به‌قاچاخبردنی نه‌وتی داعش نیچیر به‌رزانیه. وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كانیش به‌سه‌رپه‌رشتی ئاشتی هه‌ورامی و نه‌دیم زه‌هاوه‌ی (ناوی ڕاسته‌قینه‌ی: ناظم زه‌هاوه‌یه) كه پا‌رله‌مانتارێكی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیه‌وه و ڕاوێژكاری نیچێر به‌رزانیه و ئه‌ندامی بۆردی گه‌نه‌ڵ ئینێرجیه، وه‌ك ده‌ڵاڵ ئاسانكاری بۆ ئه‌م بازرگانیه‌ده‌كه‌ن. نێچیر به‌رزانی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كوردستان، له ڕێگای چه‌ند بانكێكی توركی و باكووری قوبره‌سه‌وه، بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی داهاتی نه‌وتی به‌قاچاخبراوی داعش له ڕێگای توركیاوه، به‌كارده‌هێنێت.
سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌روه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت "به‌رپرسانی باڵای توركیا زۆر به ووریایه‌وه هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به به‌قاچاخبردنی نه‌وتی داعش، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچه‌یه‌ی كه فڕۆكه‌كه‌یان لێخسته‌خوارێ، ده‌ده‌ن." فڕۆكه سیخووڕیه‌كانی رووسیا وێنه‌ی هه‌زاران تانكه‌ری نه‌وت (كه پێی ده‌ڵێن بۆری نه‌وتی زیندوو) له نێوان توركیا و ناوچه‌كانی ژێرده‌سته‌ڵاتی داعشدا گرتوه. ئه‌م تانكه‌رانه ٢٤ كاتژمێر كارده‌كه‌ن و به سه‌دان هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له نێوان سوریا و عێراقدا مانگانه بۆ توركیا ده‌گوێزنه‌وه. توركیا به نرخێكی زۆر هه‌رزانتر له نرخی بازاڕه جهانیه‌كان ئه‌م نه‌وته له داعش ده‌كڕێت و سوودێكی زۆر به ئه‌ردۆگان و مافیاكه‌ی ده‌به‌خشێ. ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌و قه‌باره‌یه مه‌زن ته‌نها به چاودێری ده‌وڵه‌ت و خوودی ئه‌ردۆگان خۆینه‌بێت به كه‌سیتر نا‌كرێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ش ڕووسیا له‌سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیه‌وه له سوریادا به‌هه‌زاران تانكه‌ری له سه‌ر ڕێگای "بۆری نه‌وتی زیندوو" تێكشكاندووه، وه‌ك هه‌وڵدانێك بۆ ووشكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی داعش و بڕینی ئه‌و ئۆكسجینه‌ی كه پێی ده‌ژیێت. به‌ڵام ئه‌و ئۆكسجینه ئه‌ردۆگان و مافیه‌كه‌شی ده‌ژیێنێ بۆیه زۆر هه‌ڵه‌شانه بڕیاری خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه روسییه‌كه‌یدا. ئه‌مه‌ش وایكرد كه ڤلادمێر پووتینی سه‌رۆكی ڕووسیا له په‌راوێزی كۆنفرانسی گۆڕانی كه‌ش له پاریس و له‌به‌رده‌می نوێنه‌رانی پتر له ١٩٠ وڵات و میدیای جیهانیوه زرۆ ڕاشكاوانه و به‌وپه‌ڕی باوه‌ڕه‌وه بڵیت "ئێمه به‌ڵگه‌ی ته‌واومان هه‌یه كه توركیا ته‌نها له‌به‌ر پاراستنی به‌قاچاخبردنی نه‌وتی داعش فڕۆكه‌كه‌مانی خستۆته‌خواره‌وه." هه‌ڵبه‌ته گه‌ر رووسیا به‌ڵگه‌كان بۆ جیهان و به‌تایبه‌تی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوای هاوپه‌یمانی توركیا بخاته‌ڕوو، هه‌رچه‌نده به‌دڵنییاییه‌وه هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا به گه‌مه قێزوه‌نه‌كانی ئه‌ردۆگان له ناوچه‌كه‌دا و به‌قاچاخبردنی نه‌وتی داعش له لایه‌ن مافیاكه‌ی ئه‌كه‌په‌وه ده‌زانن، به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وا توركیا له‌به‌رده‌م قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی مه‌زه‌نده‌نه‌كراودا خۆیده‌بینێته‌وه. هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كانی توركیاش له هه‌ڵوێستێكی دژواری نه‌خواستراودا خۆیانده‌بیننه‌وه و ئیدی مه‌حاڵده‌بێت له‌وه پتر چاوپۆشی و به‌رگری له سیاسه‌ته چه‌وت و سه‌ركێشانه‌كانی ئه‌ردۆگان بكه‌ن و ئه‌مه كارلێكی نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و په‌یمانانه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوادا واژۆیكردوه ده‌بێت. به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پایه‌ی توركیا له ناتۆدا و ڕه‌نگه ببێته سه‌ره‌تا بۆ گۆڕانی سیاسی له توركیادا و ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ردمی كووده‌تای سه‌ربازی پترده‌كات. به‌تایبه‌تی گه‌ر ڕووسیا رۆژ له دوای ڕۆژ فشاره سیاسی و سه‌ربازیه‌كانی بۆ سه‌ر توركیا چڕبكاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای خه‌نین و گاڵته‌جاڕییه، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ پووتین بوو، كه "ئه‌گه‌ر رووسیا تۆمه‌ته‌كان به‌به‌ڵگه‌وه بسه‌لمێنێت، ئه‌وا واز له ده‌سته‌ڵات ده‌هێنێت." بێگوومان ئه‌مه هه‌رگیز له وه‌ڵامی سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆكی وڵاتێك ناچێت كه بۆ درووستكردنی ئیمپراتۆریه‌تێك له هه‌وڵداندایه! بگره له وه‌ڵامی فه‌رمانبه‌رێكی سانا كه به دزییوه گییراوه ده‌چێت. هه‌ڵبه‌ته دواڕۆژ ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌ردۆگان ته‌نها سوڵتانی قاچاخچیه‌كا‌نه!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست