پرۆژه‌ی هایدرۆکاربۆن له باشووری کوردستان و چه‌ندین هانگاوی کاره‌ساتئامێز
Wednesday, 30/12/2009, 12:00
گه‌وره‌ترین کێشه له باشووری کوردستان ئه‌مڕۆ نه‌بوونی حکومه‌تێکی یه‌کگرتووی چالاکه که به ڕاستی سه‌رقاڵێ به‌ڕێوه‌بردن و دابینکردنی پێداویستیه‌کانی دانیشتوانی هه‌رێمه‌که‌وه بێت! ئه‌و حکومه‌ته قهیرانبارهی له باشووری کوردستاندا هه‌یه له ململانێی سیاسی نێوان دو حیزب و ده‌یان باڵی ناوخۆوه ئاڵۆسکاوه و به سووپایه‌ک له که‌سانی بێ توانا و بێ به‌رهه‌م، به ناوی وه‌زیر و ڕاوێژکاره‌وه مۆڵدراوه.
له باشووری کوردستان، به پێچه‌وانه‌ی زوربه‌ی سیسته‌مه دیموکراتیه ئاشناکانی جیهان، هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی ئۆرگانیکی له نێوان حکومه‌ت وپهرلاماندا نیه. په‌رله‌مانی کوردستان ته‌نها ده‌زگایه‌که بۆ دابینکردنی مووچه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌نها دڵسۆزی حیزب و سه‌رکرده‌کانیانن و بۆته دوا تاراوگه بۆ خانه‌نشینی، که پارتی و یه‌کێتی وه‌ک خه‌ڵات به ئه‌ندامه‌کانیانی ده‌به‌خشن. په‌رله‌مانی کوردستان ده‌زگایه‌کی بێ ئه‌مه‌که و هیچ کێشێکی سیاسی نیه و ناتوانی خاوه‌نی گهردیلهترین بڕیاری سیاسی به‌نرخ بێت.
زووربه‌ی کاره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له ماوه‌ی ١٨ ساڵی ڕابووردوودا له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی، له هه‌ردوو بنهههرێمی سۆران و بادیناندا له هه‌موو ڕووه‌کانی ناوخۆ و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه به بنبه‌ست گه‌یشتوون. ده‌یان و بگره سه‌دان پرۆژه له‌به‌ر ململانێی سیاسی ئه‌نجام نه‌دراون و ده‌یانی تر به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه به نیوه‌ناچڵی به‌جێ هێڵدراون یاخود به نرخی ده‌به‌رابه‌ر ته‌واو کراون.
ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا ده‌مه‌وێت تیشکی بخه‌مه سه‌ر پرۆژه‌ی نه‌وت و گازه که ته‌نها پرۆژه‌یه حکومه‌تی هه‌رێم، له‌به‌ر سوودی تایبه‌تی هه‌ر دوو حیزبی ده‌سته‌ڵاتدار و که‌ڵه‌که کردنی سامانی که‌سی، به شێوه‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ر ئه‌نجامی ده‌دات. به‌ڵام ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش خه‌ریکه هه‌نگاو به‌ره‌و ئاقارێکی ترسناک ده‌نێت!
به پێی گۆڤاری میید(١) حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق له‌ساڵی ٢٠٠٨ دا ٤٢ کم٢ له پارێزگای ئه‌نباریان بۆ دروستکردنی شاری گاز ته‌رخان کردوه. ئه‌م پرۆژه‌یه له لایه‌ن کۆمپانیای دانا گاز و کرێسنت پێترۆلیۆم وه، که هه‌ردووکیان سه‌ر به ووڵاتی یه‌کێتی میرنشینه عه‌ره‌به‌کانن، جێبه‌جێ ده‌کرێت. بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی ته‌رخانکراوه ته‌نها بۆ ڕۆنانی ژێرخانی پرۆژه‌که به ٣ بلیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریکی مه‌زه‌نه ده‌کرێت، و له قۆناخی بهگهڕکهوتنیشدا پرۆژه‌که ٢٠-٣٠ بلیۆن دۆلاری له ماوه‌ی ٢٠ ساڵی داهاتوودا پێویسته و ٠٠٠،٢٠٠ کاریش بۆ دانیشتوانی "عێراق" په‌یدا ده‌کات. بڕیاره ئه‌م کارگه نوێیه له ٢٠١٣-٢٠١٥ بکه‌وێته‌گه‌ڕ!
له کاتێکدا باشووری کوردستان له ساناترین خزمه‌تگوزاریه‌کان وه‌ک کاره‌با، ئاو، نه‌خۆشخانه، قوتابخانه، رێگاوبان و هه‌زران پرۆژه‌ی پێویست و ژیاناوی تر بێ به‌شه و به‌هه‌زاران لاوی کورد بێکار و بێ ده‌رامه‌تن، حکومه‌ته‌که‌ی وه‌به‌رهێنانێکی وا مه‌زن و بلیۆنه‌ها دۆلار له سامانی گه‌لی کوردستان له عه‌ره‌بستاندا به فیڕۆ ده‌دات و کار بۆ ٠٠٠،٢٠٠ عه‌ره‌ب مسۆگه‌ر ده‌کات! ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی شاری گاز له ناوچه‌ی عه‌ره‌به سونییه‌کاندا نه‌ک هه‌ر ته‌نها کاره‌ساتێکی ئابووری بێ وێنه‌یه، به‌ڵکو خۆکوژیه‌کی سیاسیه و دواڕۆژی گه‌لی باشووری کوردستان ده‌خاته ژێر چنگی هه‌مان ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی که دوو ده‌یه لهمهوپێش ئه‌نفال و کیمیاوی بارانی گه‌لی کوردستانیان ده‌کرد! بێگومان ئه‌مه یه‌کێکه له‌و سازشکاریانهی که حکومه‌تی هه‌رێم بۆ رازیکردنی ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ری تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا ده‌یکات و ئاینده و ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کوردستان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌مه له‌کاتێکدا که پێگه‌ی کورد له به‌غدا له ئه‌نجامی شکستی سیاسی پارتی و یه‌کێتی له به‌رامبه‌ر دڕنده‌یی داگیرکه‌ری عه‌ره‌بدا له ئه‌وپه‌ڕی لاوازبووندایه و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکوک و ناوچه به‌عه‌ره‌بکراوه‌کانی تر به‌ره‌و دوا هه‌ره‌س هه‌نگاوده‌نێت.
له توێی هه‌واڵه‌که‌ی مییددا باس له ئه‌گه‌ری بوونی پیشه‌سازی پێترۆکیمیاوی له باشووری کوردستاندا ده‌کرێت و گۆڤاره‌که پرسیاره‌که‌ی ئاراسته‌ی موحه‌مه‌د ئه‌مین بابان ده‌کات که گه‌وره ڕاوێژکاری ئابووری حکومه‌تی هه‌رێمه و ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:
"من ئه‌ندازیاری کیمیاویم و به بۆچوونی من بوونی پیشه‌سازی پێترۆکیمیاوی له هه‌رێمی کوردستاندا نائاساییه. پرۆژه‌یه‌کی له‌و بابه‌ته له ناوچه‌ی که‌نداودا که گازیان هه‌یه بۆ دروستکردنی به‌روبوومی پێترۆکیمیاوی و به‌نده‌ریان له‌سه‌ر ده‌ریا هه‌یه بۆ گه‌یشتن به بازاڕ ئاسانتره، به‌ڵام لێره له کوردستاندا به هه‌مان شێوه نیه."
ئه‌م به‌ڕێزه که زمانحاڵی حکومه‌تی هه‌رێمه، پێیوایه نه‌بوونی هیچ که‌له‌به‌رێک و به‌نده‌رێکی ده‌ریای هه‌ناردنی به‌روبوومی پێترۆکیمیاوی زۆر سه‌خت ده‌کات! به‌ڵام ئه‌م ڕێزداره پێمان ناڵێت ئه‌ی چۆن ناردنه ده‌روه‌ی نه‌وت و گاز له باشووری کوردستاندا بێ به‌نده‌ری ده‌ریای هێنده ئاسانه و ساڵانه ده‌یان بلیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریکی ده‌کاته ته‌نکه‌ی گیرفانی پارتی و یه‌کێتی و لێپرسراوه‌کانی باشووری کوردستانه‌وه؟
بوونی پیشه‌سازی پێترۆکیمیاوی له باشوری کوردستاندا هه‌رێمه‌که ده‌کاته ناوچه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنه‌ری به نرخ و هێنده پێگه‌ی گه‌لی کوردستان له ناوچه‌که و جیهاندا به‌هێزتر ده‌کات. کار بۆ ده‌یان هه‌زار لاو و بژێوی بۆ هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی هه‌ژاری کوردستان په‌یدا ده‌کات. ئه‌مڕۆ له باشووری کوردستاندا هیچ پیشه‌سازیه‌کی ئه‌وتۆ به‌دی ناکرێت، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت که له ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری عێراقه‌وه به میرات بۆ حکومه‌تی هه‌رێم به‌جێماون، یاخود ئه‌وانه‌ی که بۆ بازاڕێکی ناوخۆی بچووک و بۆ سوودێکی کاتی و خێرا، پارتی و یه‌کێتی بۆ گیرفان پڕکردنی خۆیان درووستیان کردوون. حکومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت گه‌لی کوردستان بکاته میله‌تێکی بێبه‌رهه‌می ته‌نها به‌رخۆر و هیچ ستراتیژیه‌تێکی ئابووری و پلانێکی درێژخایانیان نیه که ئایندهی گه‌لی باشووری کوردستانی پێ زامن بکه‌ن. پارتی و یه‌کێتی تا ئه‌م ساته ژێرخانی ئابووری کوردستانیان له‌سه‌ر قاچاخچێتی ڕۆناوه!
له باسی هه‌مان بابه‌تدا، ڕێزدار موحه‌مه‌د ئه‌مین بابان ده‌ڵێت:
"بۆ شتێک وه‌ک ئیپلین یاخود پرۆپلین ، ده‌بێت به ئه‌ندازه‌یه‌کی فراوان به‌رهه‌م بهێندرێت تا سوودبه‌خش بێت. ئایا چه‌ند پۆڵیئیپلین ده‌توانرێت له هه‌رێمدا بۆ بهستهککردن و خانووسازی به‌کاربهێنرێت؟"
له باشووری کوردستاندا نزیکه‌ی ٢٥ تریلیۆن پ٣ گازی سرووشتی یه‌ده‌ک هه‌یه. بۆیه مه‌حاڵ نیه که گازی ئیپلین وپرۆپلین به ئه‌ندازه‌یه‌کی پیشه‌سازی به‌رهه‌م بهێنرێت. هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێزداره پێیوایه ته‌نها له‌و دوو گازه به‌روبوومی پێترۆکیمیاوی به‌رهه‌مده‌هێنرێت! له کاتێکدا ده‌شێت له نه‌وت و گازی سرووشتی به‌روبوومی پێترۆکیمیاوی وه‌ک بیوتادائین، پارا-زایلین، ترشی ئه‌سیتیک، ئه‌مۆنیا، ستایرین، ڤینایڵ ئه‌سیته‌یت، ڤینایڵ کلۆراید و به ده‌یان به‌روبوومی تر به‌رهه‌مبهێندرێت(٢) که نه‌ک هه‌ر ته‌نها له بهستهککردن و خانووسازیدا که وه‌ک ئه‌م ڕێزداره پێیوایه، به‌ڵکو له سه‌رجه‌م پیشه‌سازیه‌کان، هه‌ر له فڕۆکه‌سازی و که‌شتیسازی و ئوتومۆبێلسازی و ده‌رمانسازی و کوتاڵسازیهوه هه‌تا ده‌گاته درووست‌کردنی ورده که‌رسه‌ی ناوماڵیشدا به‌کار ده‌هێنرێن. ته‌نانه‌ت ده‌کرێت که پۆڵیئیپلین و پۆڵیپرۆپلین و هه‌مو پۆلیمه‌ر و کۆپۆلیمه‌ری ئه‌ڵفا-ئۆلیفینه‌کان به ئه‌ندازه‌یه‌کی پیشه‌سازی گه‌لێک فراوان و به نرخێکی زۆر هه‌رزان له ڕێگای به‌کارهێنانی بزوێنه‌ری زیگله‌ر - ناتا وه به‌رهه‌مبهێنرێن. لێره‌شدا مه‌به‌ست ته‌نها درووست‌کردنی خوودی پیشه‌سازی پێترۆکیمیاوی نیه به‌ڵکو ده‌یان و سه‌دان پیشه‌سازی تره که ده‌کرێت له ده‌وری به‌روبوومه پێترۆکیمیاویهکان ڕۆبنرێن. ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری باشووری کوردستان و خستنه‌گه‌ڕی بازاڕی کار و ڕاگرتنی کۆچکردنی لاوان به‌ره‌و هه‌نده‌ران و باشووری کوردستان ده‌گه‌ێنێته ئاستی وڵاتانی گه‌شه‌کردوو و له‌و ئابڵۆقه ته‌سکه هه‌رێمییه‌ی که ئێستا تێدا قه‌تیسماوه ڕه‌ها ده‌بێت.
نه‌بوونی که‌له‌به‌ر و به‌نده‌ری ده‌ریای، ئه‌فسانه‌یه‌کی کۆن و پوواوی داگیرکه‌رانی کوردستانه و ئه‌و کۆتهیه که چه‌ندین ده‌یه‌یه هزر و سایکۆلۆژیای گه‌لی کوردستانیان پێ به‌ندکردوه، و له دونیای ئه‌مڕۆی جیهانگیریدا هیچ مانایه‌کی نیه. گه‌ر ئیمڕۆ له باشووری کوردستان حکومه‌تێکی کارامه و نیشتمانپه‌روه‌ر و سهودانهکهر هه‌بوایه، ئه‌وا نه‌بوونی که‌له‌به‌ری ده‌ریای ته‌نها کێشه‌یه‌کی ته‌کنیکی ده‌بوو، و له ڕێگای دیپلۆماتیکه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرا. به‌ڵام ئه‌مڕۆ فه‌لسه‌فه و هزری ده‌سته‌ڵاتی باشووری کوردستان له ئاستی کێشه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه، نه‌ک خۆڕاگرتن به‌رخودان! پارتی و یه‌کێتی ده‌یانه‌وێت ئه‌و بار و دۆخه‌ی ئێستا وه‌ک خۆی بهێڵنه‌وه چونکه ئه‌مه ته‌نها ڕێگایانه بۆ قۆرخکردنی ده‌سته‌ڵات و لووشدانی سامانه‌کانی باشووری کوردستان.
بۆیه کاتی ئه‌وه هاتووه که گه‌لی باشووری کوردستان به قووڵایی ده‌رونیدا بۆ وه‌ڵام بگه‌ڕێت. وه‌ڵام بۆ هه‌زاران پرسیار که چارهنووسی٤٠ ملیۆن مرۆڤی کوردستانیی پێوه به‌ستراوه. ئه‌مڕۆ باشووری کوردستان پێویستی به گۆڕرانه، نه‌ک هه‌ر ته‌نها گۆڕرانی ده‌سته‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و سازشکار و پاشکه‌وتووی پارتی و یه‌کێتی، به‌ڵکو گۆڕرانی هزر و فه‌لسه‌فه و سایکۆلۆژیای سیاسی.
(١) گۆڤاری ژماره ٤٨ به‌رگی ٥٣، هه‌روه‌ها ته‌ماشای ئه‌م لینکه بکه‌ن:
http://www.meed.com/sectors/industry/petrochemicals/kurdish-region-forges-ahead-in-petrochemicals-sector/3002410.article (٢) خشته‌ی ئه‌و به‌روبوومه پێترۆکیمیاویانهی که له نه‌وت و گاز به‌رهه‌مده‌هێنرێن:
Petrochemicals Polymers & Fibers Petroleum Chemicals Healthcare
Basic Feedstock Acrylic fiber
Lubricants
Adhesives and sealants Health care Butadiene
Acrylonitrile butadiene styrene (ABS)
Additives
Agrochemicals
Pharmaceutical Ethylene
Acrylonitrile styrene (AS) Catalysts
Construction chemicals
Para-xylene
Polybutadiene (PBR)
Marine fuel oil
Corrosion control chemicals
Propylene
Polyvinyl chloride (PVC)
Petroleum refining
Cosmetics raw materials
Polyethylene (PE)
Electronic chemicals and materials
Intermediates Polyethylene terephthalate (PET)
Flavourings, fragrances, food additives
2-Ethylhexanol (2-EH)
Polypropylene (PP)
Specialty and industrial chemicals
Acetic acid
Polystyrene (PS)
Specialty and industrial gases
Acrylonitrile (AN)
Styrene butadiene (SBR) Inks, dyes and printing supplies
Ammonia
Urea-formaldehyde (UF)
Packaging, bottles, and containers
Cyclohexane
Paint, coatings, and resins
Dimethyl terephthalate (DMT)
Polymer additives
Bis(2-ethylhexyl) phthalate (dioctyl phthalate)
Specialty and life sciences chemicals
Dodecylbenzene
Surfactants and cleaning agents
Ethanol
Ethanolamine
Ethoxylate
1,2-Dichloroethane (ethylene dichloride or EDC)
Ethylene glycol (EG)
Ethylene oxide (EO)
Formaldehyde
Linear alkylbenzene (LAB)
Methanol
Methyl tert-butyl ether (MTBE)
n-Butene
n-Hexene
Phenol
Propylene oxide
Purified terephthalic acid (PTA)
Styrene monomer (SM)
Urea
Vinyl acetate monomer (VAM)
Vinyl chloride monomer (VCM)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست