یەکێتی لە رێورەسمی بانگەشی هەڵبژارد نیشانیدا چەند شەڵژاو وبێسەروبەرەیە
Friday, 30/08/2013, 12:00
ئەمڕۆ ٢٩/٨/٢٠١٣ لە کاتی رێورەسمی بانگەشی هەڵبژاردندا کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئامادەیکرد بوو لە یەکێک لە هۆڵەکانی شاری سلێمانیدا، چەندین کەموکوڕی و کێشە هاتنە ئاراوە، کە نیشانە بوون بۆ بێسەروبەرەیی یەکێتی و بێ بەرنامەیی و یەکتر نەخوێندنەوەی، کە بەئاشکرا هەستی پێدەکرا، نەک ئەوەی لە تەلەفیزیۆنەوە بینیمان کە تەواو پێچەوانە بوو. ئەمانەش ئەمانەنن
١/ هاتنی ژمارەیەکی ئێجگار کەم لە ئەندامانی یەکیتی بۆ ئەو رێورەسمە، لەکاتێکدا چاوەروانیان دەکرد
ژمارەیەکی بەرچاو خەڵک بەشدار بێت، هەر بۆیەش ئەو رێورەسمەیان لە هۆڵی هونەر ئەنجام نەداو لەو هۆلە کردیان بەڵام هەڵسەنگاندنەکەیان وا دەرنەچوو ژمارەیەکی کەم بەشداریان کردبوو.
٢/ لە بواری تەکنیکی دەنگەوە، ئەوەندی بێسەرو بەرە بوو، تەواوی ئاوانەی ئامادەبوون بێزار بوون.
٣/ کۆسرەت رەسوڵ وتارێکی ئێجگار لاواز پێشکەش دەکات کە دەبێت هۆی نیگەرانی بەشیکی تەواوی مەکتەب سیاسی و سەکردایەتیەکانی ئامادەبووی ئەوێ، تا ئەوەی هەندێک بە ئاشکرا باسیان دەکرد کاتیەتی ئیتر وازبێنێ ئەوە کورەکی تریشی بوو بە پەرەلمانتار، چیتری دەوێت، ناتوانێت قسە بکات.
٤/ مەلابەختیار پەراوێز دەخرێت و هیچ حیسابی بۆ ناکرێت، ئەمیش نیگەران دەبێت چونکە کاتێک دێتە ژوورەوە دەبینێت جیگا نەماوە بۆ ئەو لە رێزی پێشەوە، بۆیە هەوڵدەدات هۆڵی رێورەسمەکە جێبێڵی و دەیکاتە هەڵا،بەلام دوای بەهۆی تەکلیفی چەند بەرپرسێک ناهێڵن هۆڵەکە جێبێلێ، پاشان گلەیی ئەوە دەکات وەک بەرپرسی دەستەی کارگێری هیچ وتارێکی نەبووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست