کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ئەوەى ڕاگەیاندنە ئەهلیەكان بەهەڵەدا نەچن

Friday, 22/01/2010, 12:00


گۆڤارى فشار كەلەلایەن كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس كەپێشتر لەگۆڤارى كلیل كاریان دەكرد گۆڤارى فشاریان دەكرد ناوەكەیان جێگەى ئومێد بوو بەڵام بەداخەوە لەدووەمین ژمارەیدا چاوپێكەوتنێكى لەگەڵ عوسمان ئۆجەلان (ناسراو به‌ فه‌رهاد) كردووە من ڕێنیشاندەرتان نابم بەڵام نەدەبوایە لەسەرەتاى دەرچوونى ئەم گۆڤارەوە ئەم هەڵەیە گەورەیەتان بكردایە چونكە ئەم عوسمان ناوە بوونى ئێستا لەم شوێنە شاهیدى ئەوەیە كەهیچى لەباران دانیە ئێوەى بەڕێزیش لەیەكەمین چركەساتى تەمەنى گۆڤارتاندا كەوتنە هەڵەیەكى گەورەوە جارێكى تر ئەم ناوە بێز لێكراوەتان خستەوە بەرچاو دەرفەتتان دا بەوەى كەپەلامارى قاچى هەندێ لەتێكۆشەر و ڕێبەرانى پەكەكە بدات بەدڵى میت و ژیتەمى توركى بكەوێتە گفتوگۆ ناپاكى خۆشى بیرچۆتەوە بەڕێزانى فشار زۆر ڕۆژنامە و گۆڤارى تر ئەم هەڵەیەیان كردووە بەڵام بۆ ئێوە دووجار هەڵە بوو بەو هیوایەم جارێكى تر ئێوەى بەڕێز ئەم هەڵەیەى دووبارە نەكەنەوە لێرەشەوە داوا لەهەموو ناوەندەكانى ڕاگەیاندن و پەیامنێران دەكەم خۆیان بەدووربگرن لەوەى لێدوان لەم عوسمان ناوە وەربگرن من لەداهاتوودا لەڕێگەى سایتى كوردستان پۆستەوە زانیارى وردترتان بۆ بڵاودەكەمەوە و ئەم عوسمانەت پێدەناسێنم بۆ ئەوەى ئێوە چیتر ڕاگەیاندنە ئەهلیەكان بەهەڵەدا نەچن و چیتر نەچن ڕیكۆردێك بخەنە بەردەمى چاوى كامێراش بخەنە سەر دەم و چاوە نەخوازراوەكەى و وێنەى ئەم مرۆڤە ناموبارەكەمان بۆ پەخش بكەن.....چاوەڕوان بن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە