نامەیەكی كراوە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ناعەدالەتی وەزارەتی تەندروستی سەندیكا
Friday, 15/07/2011, 12:00
سابیر بایولوجی
سڵاوو رٍێز...
بە ناوی سەرجەم دەرچوانی كۆلێژی زانست هەردوو بەشی بایولوجی و كیمیا نارەزایی خۆممان دەردەبرین بەرامبەر ناعەدالەتی وەزارەتی تەندروستی و سەندیكای بایولوجی و كیمیایی دەردەبرین.
هەموو ستافی سەر بە وەزارەتی تەندروستی هەر لە دكتۆر تاكو كۆتایی دوای تەواو كردنی ماوەی پلە بەندی گەرانەوەی بۆ ناو شار دەتوانیت ممارسەی میهنەی خۆی بكات جگە لە بایولوجی و كیمیایی دەبێت هەشت ساڵ یان دە ساڵ خزمەت بكات ئەوكات مافی ممارسەی میهنەی دەبێت.
هەروەك ڕوون و ئاشكرایە ئێمە دەبێت بەجەبری واستە دابمەزرێین ئەگینا دامەزاندن لە كەرتی حكومی خەیاڵە بۆ نمونە لەكەمی 2 4 ساڵ دەبێت هەوڵ بدەیت تاكو لەلایەك واسیتەیەم ئەبینیەوە پاشان 8 ساڵ خزمەت ئەمە ئەبێت ماوەی 10 تاكو 12 ساڵ لە ژیانمان بفەوتێت بۆئەوەی مافی ممارسەی مهنەمان هەبێت و تاقیگەیەك بكەینەوە !!! ئایا مروف چەند 10 -12 ساڵ ئەژیت و توانای كاركردنی هەیە ؟؟؟ ئێوەی زگ تێر بیر لە زگی برسی ناكەنەوە كە خاوەن ماڵ و منالین لاتان وایە ڕۆژانە بە دەفتەر دۆلار پەیدادەكەین؟!
داوا لە حكومەت ئەكەین كە هاوكاریمان بكەن بۆ گۆڕینی ئەم سیستەمە كۆنەی تەندروستی تاكەی ئێمە بێ بەش بین مافمان خوراوبێت بۆچی سەرجەم ستافی تەندروستی دوای ماوەی پلەبەندی (واتە 3 ساڵ) دوای تەواو كردنی كۆلێژ مافی ممارسەی مهنەیان پێ دەدرێت؟؟
جگە لە بۆچی پزیشك و دەرمانسازان پسپۆری تاقیگە وەردەگرن دوای بینینی خولی تاقیگە ئەگەر وابێت ئێمەش خولێكی نەشتەرگەری ئەبنین ئەبین بە جراح، من پیم وایە ئەم جۆرە پزیشكانە فاشیلن چونكە توانای پزیشكیان نیە بۆ ڕوو ئەكەنە بواری تر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست