کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەبارەى محەمەد سەرسورى زرارییەوە

Friday, 12/11/2010, 12:00


بەر لەماوەیەك بابەتێكتان لەسەر محەمەد زرارى بلاوكردەوە كە ناوبراو فەرماندەى سریەى ئەمنی هەولێر بوو,دەستێكی باڵاى لە بەد رەوشتی و سیخورایەتی هەبوو.. حەز ئەكەم ئەم زانیارییەى لەبارەوە بەخوێنەرانی ئازیزى كوردستان پۆست رابگەیێنم..
ساڵى 1988 بەحوكمی وەزیفەم لە ئەمیندارێتی رۆشنبیری و لاوان هاتووچۆى بەغدام ئەكرد بۆ سەرپەرشتی بلاوكراوەكانى ئەمیندارێتى ..جارێك لە ئوتێل(بەغدا) دابەزیم وبینیم ئێوارەیەك شێخێكی عەرەب لە پرسگەى هوتێل وەستاوە كەمنى بینى دەستى بەرزكردەوەو سڵاوی لێكردم. زۆرم سەیر پێهات شێخ من بناسێ، كە نزیك كەوتمەوە بینیم محەمدد سەرسورى زرارییەو جل وبەرگی عەرەبی پۆشێوە . ناوبراو لە هەمان ئەمیندارێتی بە كارەباچى دامەزرابوو، بەلام من چەند لە ئەتۆم ئەزانم ئەویش ئەوەندە سەرى لە كارەبا دەردەچێ و ئەو رۆژانەى دەوامیشی ئەكرد هەر بۆ سیخورایەتی ئەهات وراپۆرتی لە سەر فەرمانبەران بەرز ئەكردەوەو خەڵكی بە گرت ئەدا.
ئا ئەمەیە محەمەد زرارى سیخورو خۆفرۆش و نوكەرى بەعسی عەرەبی رەگەز پەرست كە ئەمرۆ دەستی ئەرواو پیاوى دەسەڵاتەو پارتی داڵدەى داوەو متمانەى پێدەكا.
كەسێك وەفاى بو جلو بەرگی نەتەوەى خۆى نەبێ وەفاى بۆ كێ دەبێ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە