وەڵامێك بۆ سەنگەر سابیر
Tuesday, 07/02/2012, 12:00
دواى بڵاوكردنەوەى بابەتێكم لەسەر گروپی كۆمپانیاكانى قەیوان سەربە دژە تیرۆر، كەسَیك خۆی بە فریشتە و دەست پاك و دەزانێت، كۆمپانیاى قەیوانیش بە خزمەتكردنى گەنجان و قوتابیان ناو دەبات،كە گواییە ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستیەوەو خاڵییە لە ئیتیكى ڕۆژنامەنووسی، كە خۆی كردۆتە شامى شەریف و وەك ڕۆژنامەنووسێكى سەربەخۆوو خۆی دەناسێنێت،بەڵام تۆ رۆژنامەنووسی سەربەخۆی نێت و راستیەكان لەدار مەدە،چونكە رۆژنامەنووسى سەربەخۆ نییە داكۆكی لەو گروپە بكات، كە گروپێك بێت سەربە دەزگاى دژە تێرۆر بێت ، كە جارێك خۆیان تیرۆرى خەڵك دەكەن ئێستا چ لە پرێكدا بەرژەوەندى خەڵكیان دەوێت،جارێك تۆ خۆت بناسێنە بە خوێنەران نەك بەناویەكى وەهمییەوە ،بەڵام بەباشی تۆ دەناسم و دەزانم تۆیش كەسێكى نوقمى لە گەندەڵی گروپەكانى قەیوانى دژە تیرۆر. لەبەشێكى ترى دا بەناوى سەنگەر سابیرەوە دەنوسێت: چەند گەنج و خێزانى گەرمیان هەیە مانگانەیان لاى ئەم گروپی كۆمپانیاى قەیوان هەیە، یان چەندین خوێندكاری زانكۆو پەیمانگاكانى ئەم شارەیە هاوكارى لە كۆمپانیاى قەیوان وەردەگرێت ، من ئەوەم بۆ ئاشكرابووە كە جەنابت چەندین ناوى وەهمیت نووسیەوە بەناوى ئەو خوێندكاران و هەژارەوە وەك نوێنەرى ئەو كۆمپانییە لە بەرپرسی كۆمپانییەكە وەریدەگرێت، زۆر شتی ترم لەلایە لەداهاتوودا ئاشكراى دەكەم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست