بەتاڵان بردنى سەروەت سامانى هاووڵاتیان لەلایەن گروپى كۆمپانیاكانى قەیوانەوە - بەشى یەكەم
Monday, 06/02/2012, 12:00
گروپى كۆمپانیاكانى قەیوان سەربەكۆمپانیاكانى نۆكانى یەكێتى نیشتمانى كوردستانە و ماوەیەكە دەستى كردووە بەتاڵان بردنى سەروەت سامانە بەنرخەكەى گەرمیان دیارە گروپى كۆمپانیاكانى قەیوان 61% بەشى ئیدارەى گشتى یەكێتى نیشتمانى كوردستانەو كۆمەڵێك ئاسانكارى زۆرى بۆكراوە بۆپرۆژە بازرگانى و وەبەرهێنانەكانى فەزلى هەیە بەسەركۆمپانیاكانى ترداو جگە لەوەى سلێمانى قۆرخ كردووە هەرچى شوێنى چاك وشیاوى بازرگانى ئەوپارێزگایە هەیە لەلایەن حكومەتى هەرێمەوە پێى دراوە ئەوێت زیاتر داگیربكات و پێشبڕكێى ناشەریفانەى كۆمپانیاكانى ترى ئەم هەرێمە بكات بۆیە من وەك ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەنوسێك دەمەوێ ویژدانى خۆم ئاسودە بكەم ، داوە لەخەڵكى گەرمیان و سلێمانى دەكەم هۆشیارببنەوەو ئاگاداربن كە ئەم گروپە كۆمپانیایە دەیەوێت ماڵەكانى ئەم خەڵكەش تاپۆبكات لەسەرخۆیى وەمن دەیسەلمێنم كەچەندین ئەندامى مەكتەبى سیاسى حزبى دەسەڵات لەپارێزگاى سلێمانى هاوبەشى ئەم كۆمپانیایەن وەك شەخێى خۆیان ئاسانكارى دەكەن بۆپرۆژەكانى وەئێستاش لەگەرمیان خەریكى قاچاخچێتین و بەتاڵان بردنى نەوتى گوندى حەسیرەى ناوچەى گەرمیان و هەروەهاش لەشارى كفرى ڕۆژانە كڕین وفرۆشتنى بە نەوت و بەرهەمە نەوتیەكانى ئەم میللەتەوە دەكەن ، دیارە بەردەوام لەهەوڵدان خۆیان نزیك بكەنەوە لەلێپرسراوە حكومى حزبیەكانى هەردوو حزبى دەسەڵات بۆڕایى كردنى ئیش وكارە قاچاخچێتیەكانیان هەروەها بەوەشەوە نەوەستاون كڕین وفرۆشتن دەكەن لەگەڵَ ڕژێمى كۆمارى ئیسلامى ئێراندا و ووڵاتیان بۆ واڵاكراوە بەئارەزووى خۆیان نەوتى گەرمیان لەزەوى ودەریایى ئەو ووڵاتە بەتاڵان بفرۆشرێت و بەتاڵان ببرێت بێ ئەوەى هیچ سودێكى هەبێت بۆخەڵك وناوچەكە دیارە گروپى كۆمپانیاكانى قەیوان كارى زۆرناشرین وناشایستە دەكات بەرامبەر بەخەڵكى كوردستان ئەویش وەك داگیركردنى زەویەكى ئێجگار زۆرى ئەزمەر و دروست كردنى چەندەها خانوو بەناوى وەبەرهێنانەوە و فرۆشتنى بەپارەیەكى زۆرخەیاڵى و بەرز كەتەنها كەسانى دەوڵەمەندو خزم وكەس وكارى لێپرسراوە حكومى وحزبیەكانى حزبى دەسەڵات و عەرەبیەكى زۆرى دەوڵەمەند دەتوانین بیكڕن ئەمەیە داگیركارى و قۆرخ كردنى سامان و سەروەتى گشتى میللەتەكەمان .
لەبەشەكانى تردا چاوەڕوانى بەڵگەو دیكۆمێنتەكان بن كەلەسەر گروپى كۆمپانیاكانى قەیوان بڵاوى دەكەمەوە كەچۆن بەبەلاش وتاڵان پارەیان دەست دەكەوێت بەبێ ئەوەى ماندووبون وئارەق بكەن . بۆیە داواكارم دووبارە لەخەڵكى سلێمانى وگەرمیان وشارى كفرى و بەتایبەتى گوندى حەسیرە هەڵوێست وەربگرن و بێ دەنگ نەبن لەئاست ئەم ناحەقیە وە لەداهاتوویەكى نزیكدا كەمپینێك دژ بەتاڵان بردنى سەروەت و سامانى ووڵات لەبازرگانەكانى گروپى كۆمپانیاكانى قەیوان ڕادەگەیەنین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست