ئه‌گه‌ر كاری راگه‌یاندن به‌م شێوه‌یه بێتبا هه‌موومــــــــــــــــان ببین به په‌یامنێر!
Tuesday, 09/04/2013, 12:00
خه‌ڵكی خه‌بات
دیاره كاری راگه‌یاندن وه به‌تایبه‌تی پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی كارێكی ئه‌خلاقی یه به‌ر له‌وه‌ی پیشه‌یی بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م به‌ڕێزه‌ی سه‌ره‌وه كه‌و ێنه‌كه‌یمان داناوه ده‌ركه‌وتووه به دی ده‌كرێت نه ئه‌خلاقی یه ونه پیشه‌یی به پێچه‌وانه‌وه ته‌واو داپۆشین و مكیاژكردنی و هه‌روه‌ها په‌رده پۆشكردنی ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی له قه‌زای خه‌بات ده‌كرێت. دیاره یه‌كێك له هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی بێ ده‌نگی و شاراوه‌یی ئه‌م هه‌موو كه‌موكوڕیانه‌ی قه‌زای خه‌بات بریتی یه له دووری چاوی كامێراكانی راگه‌یاندن كه به داخه‌وه هیچ كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن به شێوه‌یه‌كی كارامه‌و راسته‌قینه بوونی نیه. ئه‌وه جگه له كه‌ناڵێ كوردستان تی ڤی كه په‌یامنێرێكی راسته‌قینه‌ی له ناو قه‌زاکەدا هه‌یه به ناوی (سالار نامیق) هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه به‌رپرسه‌كان بێ یه‌ك و دوو قۆڵ هه‌ڵكه‌ن له فرۆشتن و به‌هه‌ده‌ر دانی سامانی خه‌ڵكی بۆ گیرفانی ژماره‌یه‌ك مافیا، له ژماره (3) ئه‌وه‌تان بۆ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه كه چۆن كاكی قائیمقامی خه‌بات، له‌گه‌ڵ په‌یامنێری كوردستان تی ڤی رێكده‌كه‌ون یه‌رانبه‌ر به‌وه‌ی په‌رده پۆشی بكات له كه‌مو كوڕیه‌كان ئه‌ی ئافه‌رین قائیمقام ئه‌مه ڕەوشتی ئه‌م هه‌موو ساڵه‌یه كه له زانكۆ وه‌رت گرتووه. پێمان ناڵێ ی زانكۆی لوبنانی فه‌ڕه‌نسی چۆن بڕوانامه‌ی ماسته‌ری پێ به‌خشیت ؟ قه‌ت لێ ی نه‌پرسی ئه‌م پاره‌یەی تۆ هی خه‌ڵكه مافی خوێندنت نیه؟ كاكی په‌یامنێری كوردستان تی ڤی به‌ر له هه‌موو شتێك رۆژنامه‌نووسان فێری ئه‌خلاقی كاری رۆژنامه‌گه‌ر ده‌كرێن تۆ بڵێ ی جه‌نابتان ئه‌وڕۆژه‌ی وانه‌ی ئه‌خلاقتان هه‌بووبێ تۆ غیاب بووبیت و له‌وێ ئاماده نه‌بووی یان ئه‌وه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی خوای میههره‌بان ویژدانی دابه‌ش كرد دیسان هه‌ر له‌وێ نه‌بوویت و به‌رت نه‌كه‌وت.
رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان په‌یامنێری كوردستان تی ڤی و قائیمقامی قه‌زای خه‌بات دوای ئه‌وه دێت كه له یه‌كێك له پڕۆژه‌كان و به شێوه‌یه‌كی نا راسته‌و خۆ باس له دواكه‌وتن و خراپی پڕۆژه‌كانی قه‌زای خه‌بات دێت و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات قائیمقام هه‌وڵی په‌رده پۆشكردنی بدات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها و ته‌نها جه‌نابیان مه‌ترسی له چاوی كامێرای راگه‌یاندنه‌كان هه‌یه بۆ یه هه‌ر زوو چاره‌سه‌ری ئه‌وه ده‌كات ده‌می كاكی په‌یامنێر ده‌گرێت بۆئەوەی هه‌تا سه‌ر نه‌توانێت ره‌خنه بگرێت له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان و كار وچاڵاكیه‌كانی خه‌بات. ئه‌ویش به به‌خشینی دوكانێك له شێوه‌ی كابینه كه ده‌كه‌وێته ناو بازاڕی سه‌وزه فرۆشه‌كان به به‌های زیاتر له (15،000) هه‌زار دۆلار . بۆیه ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی خه‌بات به‌ر له هه‌موو لایه‌ك داوا له كه‌ناڵی كوردستان تی ڤی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م كرده‌وه نا ئه‌خلاقیه‌ی دوور له هه‌موو بنه‌ماكانی كاری رۆژنامه‌گه‌ری به تووندی لێپرسینه‌وه له‌م په‌یامنێره بكات و داوا له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین مافی ئه‌ندامێتی وه‌ربگرێته‌وه.
ده‌سته‌ی به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی خه‌بات
17 ی نه‌ورۆزی 2713
6ی نیسانی 2013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست