کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناڕەزایى ئاپۆچیانى باڵەكایەتى

Saturday, 22/08/2009, 12:00


دەمێك بوو سەرسنورەكانمان گەڕابونەوە سەر بارودۆخى جاران وهاوسنوران وڕەوەندەكان و گوند نیشینان بە كار وبارى ڕۆژانەى خۆیان سەرقاڵ بوون ،بەڵام چەند ڕۆژێك دەبێت كە تۆپخانەكانى ڕژێمى كۆمارى ئیسلامى ئیران سەر سنورەكانى كوردستانى باشورى كردونەتەوە ئامانج بەبیانوى ئەوەى كە هێزى پارتى ژیانى ئازادى كوردستا نى ئیران pjakلە م ناوچانە دا هەن ،بەڵام لە ئەسڵیشدا ئەم هێزە لەم ناو چانە دانین چونكە ئەو تۆپخانانە ناو شارە دێى حاجى ئۆمەران و دەڤەرى باڵەكاتى كردۆتە ئامانج،ئەمەش دەردەخات ئەم تۆپ بارانەكە تەنها بۆ گێرە شێوێنیەو بۆ مشاوەش كردنى سەرسنورەكانە.جا لێرەدا ئێمە وەكو خوێند كارولاوانى ئاپۆچیانى باڵەكایەتى ئەم كارە دزێوانە مەحكومو ڕیسوا دەكەین وە بە دوژمنانیش دەلێین ئێمە نەبەم كارانەى ئێوە و نەبەداگیركردنى كورستان دەست بەردارى خاكى چوار پارچەى كوردستان نابین و بەڵكو ڕۆژ دوایى ڕۆژ هەستى نەتەوایەتى وئینتیماى خۆشەویستى بەرامبەر چوار پارچەى كوردستان زیادەكات وڕو لەزیاد بونە وە گەنج ولاوانیش ڕولە شۆڕش گیرى دەكەن .وەئێمە ش وەكو ئاپۆچیانى باڵەكایەتى هەوڵ وپشت گیری خۆمان بۆ شۆڕش گێڕانى چوارپارچەى كوردستان دوبارە دەكەینەوەو بەردەوام دەبین تا دەگەینە لوتكەى ئازادى..... بژى سەرۆك ئاپۆ بژى كوردستان بژى شۆڕش گێڕان........

  22_8_2009


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە