کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاپۆچیانى باڵەكایەتى

Sunday, 16/08/2009, 12:00


ئیمەوەكو ئاپۆچیانى باڵەكایەتى بەبۆنەى 15 تەباغەوە ڕۆژى سەر هەڵدانى گەلى كورد لە باكورى كوردستان پیرۆزبایەكى گەرم لەهەموو گەلى كورد لە هەر چوار پارچەى كوردستان و دەرەوەى وڵات ولە رێبەر ئاپۆو لە دایكى شەهیدان ولە گەرلایانى چیا پیرۆز دەكەین.وە سەرى ڕێزو نەوازش بۆ شەهیدە قارەمانەكانى ئەو ڕێگایەدادەنوێنین بەتایبەتى شەهیدى قارەمان شەهید هەڤاڵ عەگید وسەرجەم شەهیدە رزگاری خوازەكانى كوردستان .وە لەم ڕۆژەدا خەباتێكى پاك و خەباتێك كە لە بەرژەوەندى گشتى گەلى گورد هاتە ئاراوە وە بێگومان دەسكەوتێكى بە نر خ و بابەتیانەى بۆ كورد بەدى هینا.بەردەوام بون وزیاترڕشتنى خوێنى شەهیدان وهەوڵدانى بێوچان بۆ خەبات ى زیاترو چڕكردنەوەى شۆڕش بۆ ئامانجەكانى گەلى كورد. بێگومان دواى 25 ساڵ شۆڕشێكى چڕوخاوێن ئەخلاقیانەئەمڕۆ دەبینین كە ئەو هەوڵ تێكۆشانە بۆتە هۆى كەشو هەوایەكى ئاشتى بۆ گەلى كورد لە كوردستانى باكور.ئیمە وەكوئاپۆچیانى باڵەكایەتى هەوڵ وپشت گیرى خۆمان دەخەینە گەر بۆ بە دیهێنانى ئامانجەكانى گەلى كورد لە هەر چوار پارچەى كوردستان وە هیوادارین هەنگاوى پراكتیكى بەدوادابێت.

دوبارە پیرۆزبیت 15ى ئاب لە گەلى كوردو كوردستان

ئاپۆچیانى باڵەكایەتى 16_8_2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە