کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەنتەری روناكبیری سەهەند: داخستنی پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی(DTP) محكومین دەكەین

Monday, 14/12/2009, 12:00


لەكاتێكدا كە گەلی كورد لەهەموو پارچەكانی كوردستان چاوەڕێ هەنگاوەكانی دەوڵەتی توركیا بوو بۆ چارەسەركردنی كێشەی رەوای كورد لەتوركیاو بە چاوێكی گەشبینانەوە لەهەنگاوەكانیان دەڕوانی، بەتایبەتی لەدوای ئەوەی كە دەوڵەتی توركیا، و بە تایبەتی لە رێگای پارتی ئاكەپەوە، زۆر بە ئاشكرا لێدوان دەدرا لەو بارەیەوە، و لەهەموو دەزگا رەسمی و حكومیەكان دەوروژێنرا، دادگای دەستووری توركیا بە هەموو ئەندامانی بڕیاری داخستنی پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی دا كەنوێنەرایەتی راستەقینەی گەلی كورد دەكات لەباكووری كوردستان، تەنها بیانووش بۆ داخستنی ئەو پارتە كوردییە، لایەنگریەتی لە پارتی كرێكارانی كوردستان، ئەوە لەكاتێكدایە كە پارتی دەتەپە تەنها لایەنگری لە چارەسەری پرسی كورد دەكات لەچوارچێوەی دیموكراتیدا.
حیزب و لایەنە توركیەكان نایانەوێـت لە لایەن حیزبێكی كوردییەوە كێشەكە چارەسەر بكرێت، بەڵكۆ تەنها دەیانەوێت بۆ بێدەنگی گەلی كورد بەو شێوەیە كە خۆیان مەبەستیانە باس لە كێشەكە بكەن. ئەویش ئەوە دەردەخات كە دەوڵەتی توركیا راستگۆ نییە لەبەرامبەر بە چارەسەر كردنی كێشەكەو تەنها دەیەوێت گەلی كورد لەبەرامبەر بە راگەیاندنی توركیا بێ ئیرادە بكات.
هەر بۆیە بەناوی سەنتەری روناكبیری سەهەندەوە لەسەنگەسەر ئیدانەی داخستنی دەتەپە دەكەین و پشتگیری لەچارەسەری دیموكراتی بۆ گەلی كورد لەباكووری كوردستان دەكەین وە دژی هەموو ئەو هەنگاوانەین كە بەرامبەر بە گەلەكەمان ئەنجام دەدرێن.

سەنتەری روناكبیری سەهەند لە سەنگەسەر
12-12-2009


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە