یەكێتى هێزێكى زۆرى بەجلى مەدەنیەوە هێناوەتە سەرا
Thursday, 14/07/2011, 12:00
بەپێى زانیارییەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى لەگەڵ دەنگۆى دروستبوونى خۆپیشاندان لە شارى سلێمانى، یەكێتى هێزێكى 200 كەسى لە ناوەند شار و چەند هێزێكى لە دەوربەرى شارى سلێمانى جێگیركردووە.
زانیارییەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئەوە ئاشكرا دەكەن" ئەو هێزەى لەدەورەبەرى سەرا جێگیركراون ژمارەیان 200 كەسە و هەموویان جل و بەرگى مەدەنیان لەبەردایە و 3 ڕۆژە لەمەوبەر بە 8 ئۆتۆمبێل هێنراونەتە دەوربەرى سەرا و ڕۆژانەش چێشتخانەى (ناز ناز) خواردنیان بۆ ئامادە دەكات".
لەلایەكى ترەوە هێزەكانى سەربە یەكێتى لەبنارى گۆیژە بەتەواوى بەچەكى قورسەوە جێگیر كراوون، 24 كاتژمێر هێزەكانى ئاسایشیش بەناوشاردا دەورییەیان هەیە".
// دواى ڕاگەیاندنى هەڵپەساردنى كۆبونەوەكان لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە، دەنگۆى سەرهەڵدانى خۆپیشاندان گەرمتر بووە لەكاتێكدا چەند ڕۆژێك پێش ئەوە گروپى خۆڕسك ئەوەیان ڕاگەیاندووە ئێوارى جومعە كە دەكاتە 15 تەمووز دەچنە سەرا و خۆپیشاندان دەسپێدەكەنەوە، بەرپرسێكى یەكێتیش هەڕەشەى ئەوەى لە ئۆپۆزسیۆن كردبوو ئەگەر ئۆپۆزسیۆن خۆپیشاندان بكات دەبێت تەحەمولى باجەكەشى بكات//.
سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست