عێراقێكی دیكه...
Thursday, 16/06/2011, 12:00
له ئینگلیزییه‌وه: شوان بورهان له‌كی-سبه‌ی.كورده‌كان به خۆیان ده‌ڵێن عێراقه‌كه‌ی دیكه، ته‌نانه‌ت كه‌مپه‌ینێكیان بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆی هه‌یه.
ئایا تۆ عێراقه‌كه‌ی دیكه‌ت بینیوه؟
سه‌رسوڕهێنه‌ره.
ئارامه.
خۆشه.
كه‌متر له دوسه‌د سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌وێیه، عه‌ره‌ب و كورد و رۆژئاوایه‌كان به‌یه‌كه‌وه گه‌شت ده‌كه‌ن.
ئه‌م كه‌مپه‌ینه ئه‌و جه‌نراڵ و دیبلۆماسه ئه‌مه‌ریكیانه‌ی كه یارمه‌تیانداون و ئه‌و به‌رپرسانه‌ی حكومه‌تی پێشوی ئه‌مه‌ریكاش، كه بون به‌هۆی بونی ئه‌و عێراقه‌ی دیكه به كرێ ده‌گرن.
گره‌و ده‌كه‌م كه نه‌تزانیوه كه عێراقێكی دیكه‌ی تریش هه‌یه، كه له واشنتۆنی پایته‌خته، له ته‌لارێكی جوانی چه‌ند ملیۆن دۆلاری، دزێكی فیكریش وته‌بێژی ئه‌و كهمپهینهیه. ئه‌م عێراقه‌ی دیكه جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی پێشوی سوپای ئه‌مه‌ریكا بهكرێدهگرێ و دیبلۆماته‌كانی پێش‌و خه‌ڵات ده‌كات به به‌شداری كردنیان له مامه‌ڵه نه‌وتیه‌كان، ئه‌م عێراقه‌ی دی چه‌ندین خان‌و له‌خۆ ده‌گرێت له واشنتۆن و ته‌نانه‌ت كۆگای خشڵی (نیوت گینگریچ) له خۆده‌گرێت و 25,000 دۆلاریان به هه‌ده‌رداوه بۆ كڕینی چه‌ند كاتژمێرێك وه‌كو خه‌ڵات.
هاوتای (ماریۆ پوزۆ)ی گادفازه‌ر له كوردستانی عێراقدا رۆڵده‌گێرێت، ئه‌و دو بنه‌ماڵه سیاسیه رۆژ به رۆژ ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن له‌سه‌ر حسابی سامانی نه‌وت، ته‌لاری گه‌وره‌یان له‌و وڵاته دروستكردوه و فڕۆكه و ستافی تایبه‌تیان هه‌یه، ته‌له‌فزیۆن و رادیۆیان هه‌یه و كۆنترۆڵی میدیان كردوه، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ئاشتیه‌كی كاتیان ده‌سته‌به‌ركردوه، چونكه سه‌روه‌تی ئه‌و وڵاته دابه‌ش ده‌كه‌ن و جه‌نه‌ڕاڵ و دیبلۆماته ئه‌مریكیه‌كانی پێش‌و به‌كارده‌هێنن بۆ دڵخۆشكردنی واشنتۆن له بالاهی بارودۆخی هه‌رێمه‌كه. ئه‌مه‌ش وایكردوه كه جه‌نه‌راڵ و دیبلۆماتهكانمان كار بۆ ئه‌م دو بانده سیاسییه بكه‌ن هاوتای ئه‌و ئه‌فسه‌ره گه‌نده‌ڵه‌ی نیۆرك به‌ناوی مایكل كۆرلیۆن كه له رۆمانێكدا باس كراوه.
دو پارته سیاسییه كوردیه سه‌ره‌كیه‌كه هاوڕێیه‌تی باشیان له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵه‌كانی پێشودا هه‌یه وه‌كو جه‌نه‌راڵ (جه‌ی گارنه‌ر)، كه ده‌توانن كاره‌كانیان له واشنتۆن بۆ بكه‌ن، ئه‌وانه ئه‌و باشترین جه‌نه‌راڵ و دیبلۆماتهنهی پێشون كه ده‌توانرێت به پاره بكڕدرێن.
ئه‌و جه‌نه‌راڵانه‌ی كه سه‌ربازه گه‌نجه‌كانی ئێمه‌یان نارد بۆ جه‌نگی عێراق، خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و بنه‌ماڵانه ده‌كه‌ن، كه ئاماده‌نین سه‌روه‌تی نه‌وتی عێراق دابه‌ش بكه‌ن و بونه‌ته هۆی به‌ریه‌ككه‌وتن و مردن. گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆر قێزه‌ونه كه ئه‌و جه‌نه‌راڵانه هه‌مو شت ده‌كه‌ن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بون و بازرگانی.
ئێستا كێشه هه‌یه سامان له پشتی ئه‌و دو بنه‌ماڵه‌یه‌وه دابه‌ش ناكرێت، هه‌ندێك بازرگانی دروست بون، كه سه‌ر به بنه‌ماڵه‌كان نین، هاوكات ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ر به‌و بنه‌ماڵانه نین خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و توندوتیژی له‌ئارادایه.
كاتێك شته‌كان له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت، ئه‌وا داوا له پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن كه چاره‌سه‌ری كێشه دروستكهرهكان بكات. چونكه خۆپیشاندان له‌دوای هه‌موشت كاریگه‌ری خراپی بۆ بازرگانی ده‌بێت.
دیموكراسی نییه، ته‌نها گه‌نده‌ڵی بونی هه‌یه. یه‌كێك له كاندیده كورده‌كان ده‌ڵێت: "پاره هه‌مو شتێكه له ئه‌رزی واقیعدا، ده‌نگ ده‌كڕن، ئه‌وه‌ش ته‌نها هۆكاره بۆ مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا. بانك نییه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پارتێكی كوردی نه‌بیت ئه‌وا تۆ هیچت نییه. حكومه‌ت تۆماری نییه، ئه‌كاونتی نییه، له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا كار به كاش ده‌كرێت".
زۆربه‌ی چینه ناوه‌نده‌كه‌ی كورده‌كان ناتوانن له باڵه‌خانه و ئوتێله گرانبه‌هاكاندا بمێننه‌وه، كه به‌خوێنی ئه‌مه‌ریكیه‌كان و به باج وه‌رگرتن به ده‌ست هاتوه.
به‌خشینی پاره له‌لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی به برینداره‌كانی شه‌ڕ له سه‌ردانێكیدا بۆ (والته‌ر رێد) وێنه‌ی كه‌سێكه كه زۆرترین به‌رژوه‌ندی له داگیركاری ئه‌مه‌ریكا به ده‌ستهێناوه، ئه‌مه‌ش وه‌ك پاداشتێك بو بۆ ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیانه‌ی كه به‌شێك له جه‌سته‌یان كرد به قوربانی بنیادنانی ئیمپراتۆریهتیهكی نه‌وت.
ئێمه له تۆڕی هه‌واڵی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی یارمه‌تی ئاشكراكردنی ئابڕوچونێكمان داوه، كه بوه به چیرۆكی ده‌یڤد بارستۆی راوێژكار له په‌نتاگۆن له چه‌ند ساڵی رابرودا، ئێمه ئاگارداری مامه‌ڵه‌ی گرنگی جه‌نه‌راڵه ئهمهریكیهكانین كه كه‌سایه‌تی خۆیان روشاندوه به فرۆشتنی جه‌نگ و یه‌كه‌كانی سوپا. ئه‌وانه هیچ نین جگه له كۆمه‌ڵێك كه له‌سه‌ر حسابی كۆمه‌ڵێك ژن و پیاوی ئه‌م وڵاته خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن.
وێنه‌ی باشترین جه‌نه‌راڵه و دیبلۆماته‌كانی ئێمه، كه له‌م كارانه‌وه ده‌گلێن زۆر ناشرین ترده‌بێت، چونكه ئه‌و جه‌نه‌راڵانه موچه‌ی شایسته وه‌رده‌گرن و چاودێری ته‌ندروستی و ئیمتیازاتی باشیان هه‌یه.
چه‌نده پاره به‌سه؟ كه‌ی وه‌رگرتنی پاره له سه‌ركرده كورده‌كان و ئه‌وانه‌ی له جه‌نگ سود مه‌ندبون ده‌بێته كارێكی نا ئه‌خلاقی؟
سه‌رچاوه:
دی سی بیریۆ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست