رۆژنامەنوسانی هەولێر: یاسای خۆپیشاندان واتە نادیموكراسیەت‌و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ
Monday, 27/12/2010, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه یاسایی رێكخستنی خۆپیشاندان تێپه‌رێنرا، له په‌رله‌مانی كوردستان، چه‌ند رۆژێكه شه‌قامی كوردیی به گشتیی ناڕه‌زایه‌تییه‌كی توند ده‌رده‌بڕێت، به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕاندنی ئه و یاسایه، له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و دوواتریش واژۆكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه. به‌بێ ره‌چاو كردن و گوێدانه را و ده‌ربڕینی ناره‌زاییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
ئێمه پێمانوایه تێپه‌ڕاندنی هه‌ر یاسایه‌ك له كوردستاندا، له رووانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه حیزبییه‌كانه‌وه، ئه‌و پڕۆسه دیموكراسییه‌ی له كوردستاندا بانگه‌شه و ئیدعای بۆ ده‌كرێ ده‌خاته دۆخی چه‌قبه‌ستن و پاشه‌كشه‌یه‌كی مه‌ترسیدار. چونكه به باوه‌ڕی ئێمه، مافی ئازادی خۆپیشاندان بێ هیچ كۆت و به‌ندێك، نه‌ك نابێته هۆی ئاژاوه و ناسه‌قامگیریی، به‌ڵكو پڕۆسه‌ی دیموكراسیی پێشده‌خات و هاووڵاتییان دڵنیاده‌كاته‌وه له ده‌رفه‌تی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان له‌ڕێی رێكاری یاسایی و مه‌ده‌نییه‌وه.
ئازادیی و دیموكراسییه‌ت به‌و بانگه‌شانه ناپێورێن، كه له زاری به‌رپرسان و ده‌سته‌ڵاتدارانه‌وه گووێبیستی ده‌بین، به‌ڵكو له‌ڕێی ئه‌و یاسایانه‌وه فه‌زا و مه‌ودای ئازادیی و دیموكراسییه‌تمان بۆ رونده‌بێته‌وه، كه له هه‌رێمدا ده‌رده‌چن و ده‌كه‌ونه بوواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
یاسای خۆپیشاندانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌مومانی توشی نیگه‌رانی كرد. ئه‌گه‌ریش عه‌قڵیه‌تی زۆرینه ته‌حه‌كوم به یاساكانه‌وه بكات، ئه‌وا دیسان خه‌مێكی گه‌وره به‌رۆكی گه‌له‌كه‌مانی گرتووه. راسته به ده‌نگی زۆرینه یاساكان ده‌رده‌چن، به‌ڵام له تێپه‌ڕاندنی ئه‌م یاسایه‌دا زۆرینه ته‌نها بیری له رازیكردنی ده‌سه‌ڵات كردۆته‌وه نه‌ك خه‌می فراوانكردنی مه‌وداكانی ئازادیی و دیموكراسی.
ئێمه بڕوامان به یاسایه‌ك هه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانی پێش به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبیی و عه‌قڵیه‌ته پاوانخووازه‌كان بخات. گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه بۆ پارله‌مان و گونجاندنی له‌گه‌ڵ پڕه‌نسیپه دیموكراسییه‌كان و فراوانكردنی مافه‌كانی ئازادیی خۆپیشاندان، به پێویستییه‌كی هه‌نوكه‌یی ده‌زانین. ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه به‌و جۆره‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، گه‌نده‌ڵیی، نا دیموكراسییه‌ت، پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و پاشه‌كشه‌ی پڕۆسه‌ی كرانه‌وه‌ی كوردستان گه‌شه‌ده‌سێنن. له‌و كاته‌دا، به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبه‌كان پێش به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانی ده‌كه‌وێت، چونكه په‌رله‌مان نابێت یاسا بۆ حیزب له زه‌مه‌نێكی تایبه‌تدا دابنێت، ئه‌و یاسایانه‌ی پارله‌مان ده‌بێت نیشتیمانیی بن و بۆ چه‌ندان نه‌وه جێگه‌ی قبوڵكردن بن.
رۆژنامه‌نوسانی هه‌ولێر
1.- مه‌سعود عه‌بدولخاق
2- شوان سدیق
3- كه‌مال چۆمانی
4- هه‌ڵگورد سه‌مه‌د
5- ئیبڕاهیم عه‌لی
6- رێبوار ره‌زا چوچانی
7- دلشاد هه‌رته‌لی
8- رێبین فه‌تاح
9- ئاڤان فارس جاف
10- رابه‌ر فاریق
11. كامه‌ران محه‌مه‌د
12. به‌هره سدیق
13. مه‌حمود یاسین كوردی
14- ئاواره حه‌مید
15- سۆران عه‌زیز
16- به‌همه‌ن عومه‌ر
17- بیلال سه‌عید
18- سانا سلێمان
19- هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
20- خیڵان به‌ختیار
21- عه‌لی سدیق
22- به‌شدار عوسسمان
23- عیسا خدر
24- نیاز عه‌بدڵڵا
25- فه‌رمان بڵباس
26- كۆشان عه‌لی زه‌مانی
27- مه‌ریوان حه‌سه‌ن
28- هه‌ژار ئه‌نوه‌ر
30- سه‌رخێڵ هاشم
31- هه‌نگاو هاشم
32- بارزان حه‌سه‌ن
33- ئاراڵ كاكل
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست