کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


برای کارگێڕێکی لقی 24ی سه‌فین له‌ مامۆستای په‌یمانگا بۆ (ده‌ڵالی!) کردنه‌..

Saturday, 17/10/2009, 12:00


عه‌بدولا محه‌مه‌د عوزێر مامۆستای په‌یمانگای ته‌کنیکی شه‌قلاوه‌یه‌ و برای داماو محه‌مه‌د عوزێری‌ کاڕگێری لقی 24ی سه‌فینه‌ و به‌رپرسی مه‌کته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌ . عه‌بدولا ده‌رچووی ئاماده‌یی به‌شی وێژه‌ییه‌ دوای ده‌رنه‌چوونی له‌ ئاماده‌یی شه‌قلاوه‌ به‌ ده‌وری یه‌که‌م و دووه‌م ساڵی دواتر خۆی گواسته‌وه‌ هه‌ولێر و له‌وێ به‌ واسیته‌ی داماوی برای پاڵی پێوه‌نرا .هه‌روه‌ها به‌ واسیته‌ی براکه‌ی له‌ کۆلیژ وه‌رگیرا و به‌ پلانێکی داڕێراوی برا کاڕگێره‌که‌ی هه‌موو ساڵێک به‌ ته‌قه‌ته‌ق و ‌ ده‌وری دووه‌م ده‌رده‌چوو کۆی ڕێژه‌ی نمره‌کانی هه‌ر چوار ساڵی خوێندنی کۆلیژ 52 نمره‌یه‌ و بێ گوێدانه‌ موعه‌ده‌له‌که‌شی هه‌ر به‌ واسیته‌ی براکه‌ی ماجستێریشی ته‌واو کرد ، دواتر له‌ په‌یمانگای ته‌کنیکی شه‌قلاوه‌ دامه‌زرا هه‌رچه‌نده‌ ڕاگری په‌یمانگا که‌ ناوی عیسی سنجاریه‌ و به‌ قسه‌ی خۆی خزمی سامی عبد الرحمان و که‌ریم سنجاریه‌ زۆر هه‌وڵی دا که‌ عه‌بدولا له‌ په‌یمانگا دانامه‌زرێ چونکه‌ به‌ قسه‌ی مامۆستا عیسی ئه‌و عه‌بدولایه‌ ئینسانێکی فاشل و به‌دڕه‌وشت و بێ ئه‌خلاقه‌‌ به‌ که‌ڵکی وانه‌ وتنه‌وه‌ نایه‌ت به‌ڵام هه‌مدیسان به‌ پاڵپشتی داماوی کاڕگێر دامه‌زراندنه‌که‌ی سه‌ری گرت ، دوای دامه‌زراندنی عه‌بدولا ڕۆژێک گوێمان لێبوو که‌وا داماوی کارگێر به‌ قوتابی له‌ په‌یمانگا وه‌رگیراوه‌ و ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو داماو به‌ پله‌ی یه‌که‌م په‌یمانگای ته‌واو کرد و ئێستا له‌ پۆلی سێیه‌می کۆلیژه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی هه‌بێت .

له‌ سه‌ره‌تای خوێندنی ئه‌مساڵ عه‌بدولا کرا به‌ جێگری ڕاگری په‌یمانگای ته‌کنیکی شه‌قلاوه‌ و دوای ده‌ربڕینی ناره‌زایی قوتابیان و مامۆستایان و ڕاگڕی په‌یمانگا سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره‌ به‌ڵام داماوی کارگێر زۆر بێ منه‌تانه‌ به‌رگری له‌ براکه‌ی کرد و که‌سیشی به‌ پیاو نه‌زانی ، تا ئه‌و کاتی خیانه‌ته‌که‌ی عه‌بدولا که‌شف بوو ، ئه‌ویش دوای به‌کرێ دانی یانه‌ی په‌یمانگا به‌ زیادکردنی نهێنی و به‌ شاهێدی 10 به‌ڵێنده‌ری به‌شدار بوو له‌م زیادکردنه‌ ، ئه‌وه‌بوو عه‌بدولا په‌یوه‌ندی به‌ خه‌زوره‌که‌ی به‌ ناوی (موحسین نه‌جم) له‌ هه‌ولێر ده‌کات و داوای لێده‌کات به‌شداری له‌و زیادکردنه‌ بکات و ته‌نده‌رێک ته‌قدیم بکات ، موحسین نه‌جمی خه‌زوری عه‌بدولا یه‌کێکه‌ له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی هه‌ولێر و 24 کاتژمێر خه‌ریکی هینان و بردنی کچه ........ه‌ بۆ مه‌سئوله‌کان و پێویستی به‌ گرتنه‌وه‌ی یانه‌ی په‌یمانگا نیه‌ ئاخۆ ساڵی چه‌ند سه‌د هه‌زار دینارێک قازانج بکات ، به‌ڵام عه‌بدولا به‌ڵێنی پێ ده‌دات که‌وا له‌ ڕێگای خۆی و دوای گرتنه‌وه‌ی یانه‌که‌ نێچیری باشی بۆ په‌یدا بکات له‌ نێو په‌یمانگا و ئه‌ویش بیانبات بۆ مه‌سئوله‌کانی خۆی ، دوای پێشکه‌شکردنی ته‌نده‌ره‌کان یه‌کێک له‌ به‌ڵێنده‌ره‌کان له‌ موحسین نه‌جم ده‌پرسێ چه‌ندت نوسیوه‌ له‌ ته‌نده‌ره‌که‌ ، موحسین نه‌جم ئه‌ڵێ (5350000) پێنج ملیۆن و سێ سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار ، به‌شێک له‌ به‌ڵێنده‌ره‌کان له‌و نرخه‌یان به‌رزتر پڕ کردۆته‌وه‌ بۆیان پێیان وا ده‌بێ زیادکردنه‌که‌ بۆ ئه‌وانه‌، به‌ڵام کاتێک ناوی به‌ڵێنده‌ر ئاشکرا ده‌کرێت ده‌رده‌که‌وێ که‌وا بۆ موحسین نه‌جم ده‌رچوه‌ که‌ خه‌زووری عه‌بدولایه‌ و عه‌بدولاش سه‌رۆکی لیژنه‌ی کردنه‌وه‌ی ته‌نده‌ره‌کان بووه‌ و خه‌تێکی به‌ ته‌نده‌ره‌که‌ی خه‌زوری به‌ پێنج ملیۆنه‌که‌ هێناوه‌و کردویه‌تی به‌ نۆ ملیۆن واته‌ کراوه‌ته‌ به‌ (9350000) ، دوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌کی زۆر له‌لایه‌ن به‌ڵێنده‌ره‌کان و که‌شف بوونی ئه‌م گه‌نده‌ڵیه‌ی عه‌بدولا داوای ئیجرائاتی یاساییان دژی عه‌بدولا کردوه‌ و هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی شه‌قلاوه‌ داوا ده‌که‌ن عه‌بدولا و داماوی کارگێر و موحسین نه‌جم دادگا بکرێن و عه‌بدولا ببێته‌ په‌ند بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ په‌نای زانست و په‌یمانگا ده‌ڵاڵیی بۆ مه‌سئوله‌کان ده‌که‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە