هه‌واڵنێرانی بێ سنوور حوكمی 10 ساڵ زیندانی بۆ رۆژنامه‌نووسی كورد عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور مه‌حكوم كرد
Saturday, 04/07/2009, 12:00
رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور حوكمی 10 ساڵ زیندانی كردنی رۆژنامه‌نووسی كورد، عه‌دنان حه‌سه‌ن پووری مه‌حكوم كرد.
ئه‌و رێكخراوه له‌و باره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێ: "ئه‌و حوكمه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ئێران، بێ بنه‌ما و گاڵته‌جاڕیانه‌یه. ئه‌و رۆژنامه‌نووسه، سه‌ره‌تا حوكمی ئیعدامی به سه‌ر دا ده‌سه‌پێنرێت و دوای دوو ساڵ هاتن و چووونی قه‌زایی حوكمه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه و دواتر به هه‌مان ئه‌و تۆمه‌ته بێ بنه‌مایانه‌ی پێشووی به ده ساڵ زیندان مه‌حكوم ده‌كرێت. بۆیه ئێمه پێداگرین له سه‌ر ویستی خۆمان و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه خوازیاری ئازادیی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ین".
عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور، رۆژنامه‌نووس له حه‌وتوونامه‌ی ئاسۆ، له به‌رواری 5ی رێبه‌ندانی ساڵی 1385ی هه‌تاوی ده‌ستگیر كراوه به‌رواری 22ی جۆزه‌ردان ئه‌و ساڵه له دادگای مه‌ریوان به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، سیخوڕی و دژایه‌تی كردنی خودا، حوكمی سێداره‌ی به سه‌ر دا سه‌پێنرا. به‌ڵام دواتر و له سه‌ر داخوازی پارێزه‌رانی پێداچوونه‌وه بۆ دۆسیه‌كه‌ی كرا و له به‌رواری 19ی رێبه‌ندانی 1387ی هه‌تاوی، له دیوانی به‌رزی ئێران حوكمی سێداره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێنراوه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه، له به‌رواری 16ی خه‌رمانان و 1ی رێبه‌ندانی 1387له لایه‌ن دادگای شۆڕشی سنه دادگایی كرایه‌وه و حوكی ده ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست