مه‌سعود بارزانی بڕیاری داوە گۆڕانکاریی لە خۆیدا بکات، خانمی یەکەمی هەرێممان پێ دەناسێنێت!
Tuesday, 27/12/2011, 12:00
مه‌سعود تازه زانیوێتی که دنیا گۆڕاوه ، ده‌بێ ئه‌میش خۆی بگۆڕێ، هەروەک چۆن مه‌لا مسته‌فای باوکی سێ ژنی هه‌بوو، کەس بۆی نەبوو بزانێت ناویان چییە و وێنەیان چۆنە، مەسعودیش تا ئیستا ژنەکەی بە خەڵکی کوردستان ئاشنا نەکردووە، بۆ نمونە کە دەچێت بۆ فەڕەنسا بە خۆی و مەسروری کوڕی ژنێکی سۆرانیی و نوێنەری خۆیان لە ئیتالیا قەرز دەکەن و دەیبەنە حزوری سارکۆزی، ئەم مەسعودە ئەوەندە عەشایریی و دواکەوتووە، هەرچی کوڕەکانێتی وێنەی هەموویانی بە تاج و نەجمە و جلی مغاوریی و سەربازییەوە نمایش پیدەکات، کەچی تا ئیستا زاتی ئەوە ناکات وێنەی کچەکانی لەگەڵ وێنەی کوڕەکانی دابنێت، خوا خێری نێچیر بنووسێ کە ژنەکەی خۆی لە چەند بۆنەیەکدا پیشانداو، ئەویش لەبەر ئەوەی رەگێکی سلێمانی تێدایە لەوەیاندا کەمێک لەم بنەمالەیە خۆی جیاکردۆتەوە.
لە سەرچاوەیەکەوە لە ناحییەی بارزان پێش چەند ساڵیک لە کەسێکی نزیکی بەڕێوەبەری شارەوانی بارزان بۆیان گێڕامەوە، کە تا ئیستا چەند جار ژنەکەی منداڵی لەبار براوە، چونکە کچ بوون و مەسعود پێی خۆش نەبووە کچی ببێت، ئەمە راستیشە، ئاخر رێی تێناچێت، مەسعود و بنەماڵەی بارزانی، بە زۆری هەر کوڕیان ببێت، تەنها بۆ خوێ چێشت یەک دوو کچ بکەن بە بەینیاندا؟
مەسعود کە باس لە هەزار پیاوەکە دەکات، بزانن ناوی ژنیش ناهینێت، ئاخر دیسان جەنابی سەرۆک، کچ و ژن بە مرۆڤ نازانێت، لە دوای سۆرانییەکان، ژن لەلای ئەم بارزانیانە بێنرخترین زیندەوەرە، ماوەیەک لەمەوپێش هەڵپەڕکێیەکی بارزانییەکانمان بینی، هەموو پیاو و نێرینە بوون، خۆ ئەمانە وەکو سۆرانی نیین، ژن تێکەڵاوی هەڵپەڕکێ و زەماوەند بکەن، ئا ئەمانەن، کە خۆیان بە خوا و بە رابەڕی کورد دەزانن.
کاکە مەسعودی سەرۆکی هەرێم، زانیوێتی ژنەکەی چەند کچی هەبووە، بەلام دیسان ئێمە ته‌نها وێنه‌ی ده‌سته‌یه‌ک له هه‌زار پیاوه‌که‌مان له‌گه‌ڵ پیرێژنێکدا دی، دوایی وتیان ئه‌وە حه‌مایل خانی دایکێتی. حەمایل خان دایکی مەسعودە، نەک ئیدریس و لوقمان و عوبەیدوڵڵا، ژنه‌کانی تری مەلا مستەفا که‌س نه‌یبینیون، مه‌سعود بارزانی هه‌مان ڕیتمی باوکی گرتووە ، که‌چی دوێنێ و پێرێ ووتی ئیتر کاتی ئه‌وه هاتوه خۆم بگۆڕم، ئەمیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دنیا گۆڕاوه! خۆگۆڕین و دنیاگۆڕیین، دوو تێرمی سیاسیی وکۆمەڵایەتیی نوێین بۆ بنەماڵەی بارزانیی، ده‌کرێ ئێمه له ڕوانگه‌ی قسه‌کانی سه‌رۆکی خێڵه‌که‌ی بارزانه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین . واز لە هەموو خەسلەتەکانی تری بهێنین، دەتوانین لەمەیاندا کەسایەتییەکەی بناسێنین، کە مه‌سعود بارزانی که‌سایه‌تییه‌کی ڕاڕا، ترسنۆک، دووڕوو، ده‌کرێ بۆ هه‌ر ووشه‌یه‌ک له‌وانه که نه‌چێته خانه‌ی تۆمه‌ته‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین.
بلیخانۆف ده‌ڵێ: بۆرژواکان وه‌ک ماسی وان، لە پڕدا ده‌بن به‌قولاپه‌وه، ئەگەر بووشن ئەوسا داوای سوڵح ده‌که‌ن، ڕێک مه‌سعود و سه‌رانی کوردیش وەک ئەو ماسییە وان، له ڕۆژه‌کانی 17ی شوبات و دوای ڕۆژه‌کانی 17ی شوبات، مه‌سعود بە باوکی شه‌هید ڕێژوانی وت: رێژوانیش کوڕی خۆمە، به قوربانی پێڵاوی باوکی رێژوان ده‌بوو، خۆی بە بچوکیی ده‌کرد، که‌چی کاتێک له‌و قه‌یرانه ڕزگاری بوو، واتە قه‌یرانه‌که دور که‌وته‌وه لێیان، نه‌ک حورمه‌تی بۆ کڕوزانه‌وه‌که‌ی نه‌بوو، به‌ڵکو وه‌ک جه‌نه‌راڵێکی سه‌رکه‌وتوو شه‌وێک چووه سلێمانی و به‌پۆز لێدان و به سوپایه‌ک زه‌رێڤانه‌وه خۆی بادا، کە ئەو ده‌بوو بۆ رێزگرتن لە قسه‌که‌ی خۆی بچوایه‌ته سه‌ر گۆڕی ڕێژوان و گوڵێکی لە سەر گۆڕەکەی دابنایە، ئەوانەی کە شوێن قسەی خۆیان ناکەون، وەک ئەو سەربازە ئازایە وایە کە ناتوانێت بچێتە بەرەی شەڕەوە، بەڵام گوللەیەک بە دەمی خۆیەوە دەنێت، تا شەرمەزاری خۆی رزگار بکات، مەسعود چونکە بە درۆ سەرۆکە، بە درۆ دەسەڵاتی هەیە، بە درۆ سیاسییە، بە درۆ هەموو شتێکە بۆیە باکی بە هیچ نییە و هیچ ناگرێتە خۆی. کوردیش خاوەنی ئەمانەیە، هەر بۆیە کەسایەتیی کورد تێکشکاوە و لە نمونەی ئەم سەرکردانە بەرهەم دەهێنێت.
ترسنۆکی مه‌سعود دیاره ، ئه‌و هه‌میشه باسی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌کات، که‌چێ تاکه جارێک باسی به‌شدار بوونی خۆی له‌شه‌ڕێکدا ناکات. بۆ هه‌موو شتێک و هه‌موو ووشيیه‌ک باسێکی هه‌یه بۆ ناسینه‌وه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیش به شه‌ڕو ئازایه‌تییەکاندا ده‌ناسرێته‌وه ، پیاوه بچکۆله‌که شێر و شەڕی نه‌دیوه، کەچی وەک شێر خۆی دەنوێنێت و لاسایی شیر دەکاتەوە، خۆشی به‌پێشمه‌رگه ده‌زانێ کەچی ناتوانێت وەکو پێشمەرگەیەک غیرەتی هەبێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێکه‌نیناویی و گاڵته کردنه به‌خودی پێشمه‌رگه‌ش، ده‌نا که‌سێکی وه‌ک تاڵه‌بانی به گاڵته‌وه ناڵێ کاک مه‌سعود کۆنترین پێشمه‌رگه‌یه ، شێخ جه‌عفه‌ری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێ پێلاوی کۆنم بیستووه، مه‌سعودی کۆنه پێشمه‌رگه‌م نه‌بیستووه، له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا، تاڵه‌بانی له‌پێنجوێن ووتبووی ده‌نگ به کاک مه‌سعود بده‌ن، چونکە کۆنترین پێشمه‌رگه‌یه.
راڕایی مه‌سعود له‌و یاریه ناشرینه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، که ئه‌مڕۆ نمایشی ده‌کات، له‌باتی داوای لێبوردن له‌خه‌ڵک بکات، دێت ده‌ڵێ پۆلیسێک بریندار بووه، به‌س پێمان ناڵێت پۆلیسێک لە کوێ و چۆن بریندار بووە؟ ئایا له‌کاتی سوتانی باره‌گا و دوکانی مه‌یفرۆش و ساڵۆنی ماساجەکاندا ئەو پۆلیسە لەوێ چی ده‌کات؟ ئه‌گه‌ر پۆلیس له‌وێ بووه بۆ به‌رگری نه‌کردووه له خاڵکی، مه‌گه‌ر کاری پۆلیس چییه؟
به‌ڕاستی مه‌سعود بارزانی بڕیاڕی داوە، خۆی بگۆڕێ، گۆڕان لە هەموو شتێکدا دەکات، هاکا کچ و ژنەکەی هێنایه سه‌ر شانۆی سیاسه‌ت، خوا بکات لەمەیاندا خۆی نەگۆڕێت، چونکه ئەگەر کردی، ئەوا وەکو چۆن هەزار نێرینەکانیان هەموو زەوی و خاک و موڵکی کوردستانیان داگیرکردووە، نازانم چی بۆ ژنەکانیان دەمێنێتەوە داگیری بکەن؟ ئینجا تۆ وه‌ره مێینه‌کانیشیان ڕۆڵی سیاسیی ببینن، ئه‌ی قوڕ به‌سه‌ر میلله‌تی کورد، ئه‌وده‌م هیچ کارێک بۆ که‌سمان نامێنێته‌وه بیکه‌ین ، بۆیە لە دوا قسەمدا بە مەسعود دەڵێم: ئەگەر مه‌سعود خۆت بگۆڕی یان نا؟ ئێمه له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین بتگۆڕین و بتانخەینە نێو زبڵدانی مێژوو، لە دۆزەخی کوردستانەوە رەجمت دەکەین، دەتنێرین بۆ ئەو دنیای فانیی و جه‌هه‌نه‌م.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست