بەشێك لەگەندەڵیەكانى پەیمانگاى تەكنیكى كۆیە
Tuesday, 22/06/2010, 12:00
پەیمانگاى تەكنیكى كۆیە كەلەساڵى 1998وە كراوەتەوە تائێستا چند خولێكى خوێندكار دەرچووە ئێستا ئەو پەیمانگایە نوقمى گەندەڵى و نایەكسانى بووە لەسایەى سەرى (د.وەلى) راگرەكەیەوە بەجۆرێك كەس ناتوانێت لەو پەیمانگایە دابمەزرێت ئەگەر خزم و كەسى نزیكى ئەو و بەشێك لەمامۆستایەكان نەبێت د.وەلى بۆ ئەوەى دەست بەسەر پەیمانگاكەدا بگرێت چەندین خزم و كەسى نزیكى خۆى لەوێ دامەزراندووە بەسەرۆكى بەش و راگەیاندن و شۆفێر و فەرمانبەر و مامۆستا و مامۆستایەكى عەرەبیشى هێناوە تاكوو توێژینەوە بەناوى د.وەلیەوە بنوسێت وخەڵاتى فەرمانبەرى دڵسۆزیشى وەرگرت، بۆئەوەى چاوپۆشى لەو كارانەى بكرێت ماوەیەكە بووتە پیاوى كوتلەكەى تاڵەبانى و لەكوتلەى كۆسرەت رەسوڵ كشاوەتەوە لەكۆنگرەشدا خۆى بۆ ئەندامى ئەنجومەنى ناوەند كاندید كرد بەبریارى هێرۆخان دەرچوو لەسەر ئەوەشەوە كارەباى بەشێوەیەكى نایاسایى لەپەیمانگاوە راكێشاوە بۆ ماڵەكەى خۆى و ماوەیەكیشە پارەیەكى زۆر لەخوێندكاران دەگەێڕنەوە بەبیانووى شكاندنى كەلوپەلى بەشە ناوخۆیەكان، لەهەموشى سەیرتر ئەوەیە هەر خوێندكارێك رۆژێك غیاب بێت دوو هەزار دینار لەدەرماڵەكەى دەبڕدرێت ئەمە بەشێكى كەم لەگەندەڵیەكانە لەداهاتوو چاوەڕێى شتى زیاتر بكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست