نووسەری ئینگلیز جۆن هارینگتۆن دەڵێت : لەوە ناخۆشتر نیە كەوا ئەو خیانەتەی سەربگرێت كەس زاتی ئەوە نەكات بەخیانەت ناوزەدی بكات . خیانەت خۆی لەخۆیدا كارێكی قێزەون و دزێوە , بەڵام ئەوانەی شانازی پێوەدەكەن و بەروبوومەكەی دەخۆن زۆر قێزەونترن .یەكێك لەو خیانەتە شوم و بێ ئابڕوانەی كەمێژووش بێزی لێدەكاتەوە...
لەوەڵامدانەوەی ئەو بابەتەم كەلەكوردستان پۆستی ئازیزدا بەناوی (بۆ قادر نادر و ئەوانی دیكە پێویستە بكوژەكەی حاجی لەق لەقەكەی هەولێر دادگایی بكرێت) بڵاوكرایەوە برایەكی بەڕێز بەناوی حەمەقارەمان چەندین تاوان و تۆمەتی نابەجێی خستۆتە پاڵم و زۆر نامەنتیقیانە و تەسك بینانە هێرشی ناڕەوای كردۆتەسەرم .برای ڕەخنەگر...
ماوەیەكە لەهەندێك ماڵپەڕ و شوێنی دیكەدا باس لە دروستكردنی پەیكەر ێك بۆ حاجی لەق لەقەكەی سەر مزگەقتی خانەقای شاری هەولێر دەكرێت وەكو هێمایەك بۆ دژی شەڕی ناوخۆ , لەگەڵ ئەوەی ئەم بیرۆكە یان ئەو پێشنیازە مایەی دەستخۆشی و كارێكی جوانە , بەڵام واباشە بەر لەوەی ئەم پەیكەرە دروست بكرێت پێویستە ئەو تاوانبارەی...
كێشەكانی نێوان نوری مالكی و مەسعود بارزانی ئەگەر زیاتر پەیوەندیان بەگەندەڵی و دزینی نەوت و بەقاچاخ بردنی بێت , هەروەك لەزاری مالكی و لەتەلەفزیۆنی نالیادا گوێبیستی بووین , ئەوا ئەم كێشەیە چەندین هۆكاری تریشی هەیە سەرەكیترینیان كێشەی نێوان ماڵكی و بەعسە . ئەم كێشەیەش هەر لەگەڵ هاتنی هاشمی بۆ هەولێر...
ئیدارەى ڕوو زەردى هەولێر لەزۆر بۆنەو نابۆنەكاندا لافى ئاوەدانكرنەوە و پێشڤەچوونى شارى هەولێر لێدەدات بێئەوەى شەرم لەو گەندەڵیانە بكاتەوە كەوا زۆر بەزەقى و بێئابڕووانە و خۆیان نیشاندەدەن . زەویەكانى حەسارۆَكانى (8) بۆماوەى دە ساڵیك ئەگەر زیاتر بێت كەمتر نیە بەسەر فەرمانبەرانى شارى هەولێر دابەشكراوە...
ئەفلاتون دەڵێت :(ئەو پەڕى شەرم و حەیا ئەوەیە مرۆڤ شەرم لەخۆى بكاتەوە) لەسایتى ئاوێنەدا لەڕۆژى 4/3/2011 بەدران ناحەبیبى جاشقەڵەم و ئەڵقە لەگوێى حزبى بنەماڵەى بارزانى بابەتێكى پڕ لەڕق و كینە وكرچوكاڵى نووسیبوو , كەزۆر بێئابڕووانە ئەو هەڵپەڕین و قونبادانەى (25) ى شوباتى پارتە ڕیسوابووەكەى بەجەژن و...
حزبە دەسەڵاتدارەكانى كوردستان بۆ ئەوەى پەردەپۆشى بكەن لە دزینى سەروەت و سامانى خەڵك و دەستكەوتە نیشتمانیەكانمان و قوڵبوونەوەى ئەم گەندەڵییەى كەوا ڕۆژ بەڕۆژ دەچێتە قۆناغى مەترسیدارترەوە , هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەى خەڵك بەشتى لاوەكى و بێهودەخەریك بكەن . بۆ ئەم مەبەستەش بەهۆى كاراكتەرى ناپاك و بەكرێگیراوەوە...