کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەدان 31ی ئابی تر دووبارە بێتەوە پارتی هەرگیز تەڕنابێت

Sunday, 31/08/2014, 12:00






نووسەری ئینگلیز جۆن هارینگتۆن دەڵێت : لەوە ناخۆشتر نیە كەوا ئەو خیانەتەی سەربگرێت كەس زاتی ئەوە نەكات بەخیانەت ناوزەدی بكات .
خیانەت خۆی لەخۆیدا كارێكی قێزەون و دزێوە , بەڵام ئەوانەی شانازی پێوەدەكەن و بەروبوومەكەی دەخۆن زۆر قێزەونترن .یەكێك لەو خیانەتە شوم و بێ‌ ئابڕوانەی كەمێژووش بێزی لێدەكاتەوە خیانەتی 31ی ئابە . ئەم خیانەتە نەك هەر تەنیا پارتی بەڵكو هەركەسێكی تر ئەوەی بكردایە دەبوایە ریسوا بكرێت , چونكە خەڵكی كوردستان هێشتا برینەكانی زەبری بەعسیەكانی ساڕێژ نەبووبوو . كەس و كاری شەهیدان بەدایك و باوك و خوشك و برا و هاوسەر و منداڵانیان فرمێسكەكانیان وشك نەبووبوون , زیندانە سیاسیەكان و ئاوارەكان هێشتا بەتەوای پشویان نەدابوو , هەرچەندە جاشەكان سزا نەدران و لێیان بوردران , بەڵام جاشایەتی خەریك و لەبیربكرێتەوە , خەڵكی خێر لەخۆنەدیوی گەلەكەمان دەیان ویست خەونی جوانترببینن و ئاسۆیەكی گەشتر بێننە بەرچاویان . ئەوەبوو پارتی جارێكی تر پەیمانی بەدوژمنانی كوردستان دایەوە كەوا دەبێت جاشایەتی هەربمێنێت , نانی سەرشۆڕی پێ‌ باشتربوو لەنانی سەربەرزی .
هەر چەندە لەوە خراپتر لەجاشەكانی پارتی ڕەچاو دەكرا , چونكە ئەوان مێژوویەكی ڕەشیان هەیە لەو جۆرە خیانەت و ناپاكیانە , بەتایبەتی بەرامبەر كوردەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستان . بەڵام ئەمجارەیان هیچ پاساویان پێنەماوە بۆ پەردەپۆشكردن وشاردنەوەی ئەو خیانەتە , ئەوە نەبێت هەندێك ویژدان فرۆش و هەلپەرست بەدەسكەوت و خێر و خۆشی دادەنێن . ئەمەش لەڕاگەیاندن و میدیا حزبی و سێبەرەكانیان بەئاشكرا باسی لێوە دەكەن . وای لێهاتووە نەوەی نوێیان لەوە ڕابێنن كەوا خیانەت جۆرێكە لەدەسكەوت و سەروەری . كەئەمەش جۆرێكە لەچەواشەكاری و كارێكی زۆر ترسناكترە .
لێرەدا دەبێت ڕۆشنبیران و خەڵكی نیشتمان پەروەر و دڵسۆز ڕۆڵی خۆیان ببینن بەهۆشیاركردنەوەی خەڵك و نەوەی نوێ‌ تێبگەینن كەوا خیانەت چیە ؟! هەرچەندە پارتیەكان لەناخەوە بەم خیانەتەیان تێك دەچن و دەزانن چەند ڕوویانی ڕەش كردووە , بەڵام بەم چەواشەكاریە دەیانەوێت ئەمە لەبیرخۆیان بەرنەوە .
ئایا ئەمە چ سەروەری و دەسكەوتێكە دەبابەی بەعس بێنیە ناو پەرلەمانی كوردستان ؟ ئایا تاَلان كردنی ماڵی خەڵك و ڕەشبگیری و بێسەر و شوێنكردنی سەدان كەسی بێتاوان بەبێ‌ دادگا و لێكۆڵینەوە لەژێر سایەی بەعسدا دەسكەوتی چیە ؟ ئایا تەسلیم كردنەوەی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و توركمانەكان بەجەلادەكانی بەعس دەسكەوتە ؟ئایا كوشتنی بەكۆمەڵی گەریلاكان چ دەسكەوتێكە ؟ ئایا ناشیرینكردنی ناوی كورد لەكەداركردنی ناوی پێشمەرگە دەسكەوتە ؟!!!
ئەگەر ئەم پرسیارانە وەڵامیان نەبوو ئەوا نیشانەی ئەوەیە كەوا سەدان 31ی ئابی تر دووبارە بێتەوە پارتی هەرگیز تەڕنابێت .





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە