ئەمە سوكایەتى كردنە بە رۆژنامەنوسان!!!؟
Thursday, 16/09/2010, 12:00
لەدوا بوختان و تۆمەتباركردنى بنەماڵەى تەزویرچى بارزانى و حكومەتە شكست خواردوەكەى پارتى و یەكێتى كە بۆ پەپولە ئاسایەكى وەك كاكە (زەردەشت عوسمان)ى رۆژنامەنووس دروستكرد ئەویش تێكەلووەراندنى ئەو زادە پاكە بە كارى تیرۆرستى و پەیوەندى هەبوون بەگروپە تیرۆرستیەكانەوە. ئەو قسانەى لێژنە كۆلەوارەكە سەرتاپا درۆ و بوخاتانە و سوكایەتى كردنە بە كەسانى رۆشتبیرو رۆژنامەنوسان و پیشاندان بەوەى كە بەلێ لەم وەڵاتە ئەوەى لەگەڵ ئێمەى دەسەڵات نەبێت تیرۆرستە!!!! ئافەرین لاف لێدەرانى حكومرانیەتى دیموكراسیەت لەسایەتى هەورى رەشى دەسەلاتى تۆقێنەرى ئێوە دەمى تاكەكانى كۆمەڵگا دەدورن و پاش كوشتنیش ناوى دەنێن تیرۆست و شتى تر!!!
لێرەوە بە پێویستى دەزانم هەموومان لە تاكەكانى كۆمەلگاو بەتایەتى رۆشنبیرو رۆژنامەنوسان بێینە سەرشەقام و بلێن ئێمەش زەردەشتین و فەرمون بمانكەنە تیرۆرست چونكە چارەنوسى هەمووان موسل و فیشەكێكە.
پێویستیشە بنەماڵەى زەردەشت مانبگرن لە خواردن و خواردنەوە تاكو لەژێر چاودێرى لێكۆلینەوەى نێودەولەتى بەدواداچون بۆ دۆسیەى زەردەشتو كەسى گیراو بكەن و ئەوسا هەموومان دەگەینە راستى رووداو.
یان وەك هاوتا ئەسعەد ئاسا پێیان بلێین (نەفرەت لەبیر و راتان، لەدروشم و لەناوتان، پێتان ئەلێنى بۆ دەروەوە هۆیى ها، بۆدەروە هۆیى ها)
لەكۆتایدا ئەوەش دەلێم كەوا زۆرشتى تایبەتم هەڵگرتوە بۆكاتى خۆى ئەگەر راستیەكان نەگەیشتنە كۆتایى و من چەند بەلگەیەك دەخەمە روو لەسەر چۆنیەتى لێژنەى لێكۆلێرەوە وبریارو فەرمانكانیان و چۆنیەتى بەكرێ گرتنى ئەو هیشام ناوەى كە دروستكراوە و چەندانى شتى تر.
چاوەروانم تا چاوەروان بن....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست