بەیاننامەى رەوتى (گەشە) بەبۆنەى كۆتایهاتنى هەڵبژاردن
Saturday, 13/03/2010, 12:00
بەرێزان خۆشەویستان دانیشتوانى كوردستانى خۆشەویست و دۆست و لایەنگرانى یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان ، بەبۆنەى كۆتایهاتنى هەڵبژاردنى 7/3 و راگەیاندنى ئەنجامەكان لەلایەن لیستەكانەوە و بەتایبەتى لەلایەن لیستى یەكگرتوو كەپێشبینى ئەوەى لێدەكرێت بەهۆى جەماوەرەخۆشەویستەكەوە (5) كورسیەكەى خولى رابردووى پەرلەمانى عێراقى پاراستبێت ، خۆشەویستان پاراستنى ئەم (5) كورسیە بەدڵنیاییەوە دواى بەیاننامەكان و رەخنەكانى رەوتى گەشە بوو كەلەدواى 25/7 بەهۆى شكستەكانى كەیەكگرتووى ئیسلامى لەسەردەستى مەكتەبى سیاسى تووشى هات و لە (9) كورسى پەرلەمانى كوردستان (3) كورسى لەدەستداو تەنیا (6) كورسى مایەوە ، ئێمە وەكو چینێكى ناو یەكگرتوو ئەم شكستەى 25/7 مان بەشەرمەزارى زانى و بریارماندا رەوتێك پێكبهێنین بەناوى رەوتى (گەشە) و بەیاننامەمان بڵاوكردەوە و پاڵە پەستۆمان خستە سەر سەركردایەتى یەكگرتوو بۆئەوەى بەخۆى دابچێتەوەو گروتینێك بهێنێتەوە بەر حیزبەكەمان ، بۆیە هەر لەدواى راگەیاندنى رەوتەكەمانەوە بەهۆى پاڵەپەستۆیەكانمانەوە توانیمان كۆمەڵێك گۆرانكارى لەناویەكگرتوو بهێنینەكایەوەو یەكگرتوو بەهێزبكەینەوە ، هەرلەمیانەى كارو پاڵەپەستۆیەكانى رەوتى گەشە توانیمان دەسەڵاتى ئەوە لەمەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى بسێنینەوە كەخۆیان بەئارەزووى خۆیان خەڵك و خزم و دۆستەنزیكەكانى خۆیان بۆپۆستەباڵاكان بەتایبەتى بۆئەندامێتى پەرلەمان كاندیبكەن ، لدواى بەیاننامەكانمان سەركردایەتى یەكگرتوو بریارى ئەوەى دا كەلەمەودوا لەرێگەى رێكخستنەكانەوە كەسانى شیاو بۆشوێنى شیاو هەڵبژێردرێن ئەمەشیان لە كاندیدكردنى ئەندامانى یەكگرتوو لەرێگەى رێكخستنەكانەوە بۆهەڵبژاردنى 7/3 رەنگى دایەوە ، دۆست و دوژمنى یەكگرتوو ئەمجارەیان شایەدى بۆ بەهێزى كاندیدەكان دەردەبرن ، ئێمە لەرێگەى ئەم بەیاننامەوە دەستخۆشى لەسەرجەم دۆست و لایەنگرانى یەكگرتوو دەكەین كەمتمانەیان بەخشیە كاندیدەكانى ئەمجارە كەئێمە بەكاندیدى رەوتى گەشەوە هەژماریان دەكەین چونكە لەرێگەى پاڵەپەستۆى رەوتەكەمانەوە ئەو كەسە لێهاتوانە كاندیدكران ، ئێمە بەهەموو لایەكى رادەگەیەنین كەبەردەوام دەبین لەسەر هەوڵەكانمان و بۆئەوەى گۆرانكارى بنەرەتى لەناو یەكگرتووى ئیسلامى رووبدات ، هەروەكو لەبەیاننامەكانى پێشووتر بەڵێنمان پێدان كەسەرجەم گەندەڵیەكان و گەندەڵكارەكانى ناو یەكگرتووتان بۆبڵاوبكەینەوە بۆئەوەى خۆیان شەرم دایانبگرێت و لەیەكگرتوو دووربكەونەوە و بەرگێكى خاوێن بەبەر یەكگرتوو دابكرێتەوە ، دەمانەوێ هەموو لایەكیش ئەوە بزانن كەبەرێز مامۆستا (عبدالرحمن ێدیق) كادیرى چالاكى ناویەكگرتوو بەهۆى زۆرى گەندەڵى لەناو یەكگرتوو دەستى لەكاركێشایەوە ، خۆشەویستان چاوەروانى بەیاننامەكانى داهاتوومان بن كەتێیدا سڵ لەهیچ كەسێكى گەندەڵى ناو دام دەزگاكانى ناو یەكگرتوو ناكەینەوە و ناوى هەموویان بەبەڵگەو گەندەڵیەكانیانەو دەخەینە ڕوو ، تابەیاننامەى داهاتوو هەموو لایەكتان سپاردەى خواى مەزن بن
ووتەبێژێك بەناوى رەوتى گەشە / 12/3/2010 پارێزگاى سلێمانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست